یادێک و دوو خۆزگە!

دوکتۆر حوسێن موحەممەد عەزیز
  2024-03-06     157

یادی ڕاپەڕینە مەزنەکەی ڕۆژی (5. 3. 1991)، لە هەموو ڕۆڵە ئازا و گیانبەخشەکانی گەلی کورد پیرۆزبێ. بەڵام:

خۆزگە

- ئەم گەلە هەژارە بێکەسە، سەرکردایەتییەکی نیشتمانپەروەر، ژیر و دڵسۆزی هەبووایە.

- دەسکەوتەکانی ڕاپەڕینەکەیان، وەک بیلبیلەی چاوی خۆیان، بە دڵ و بە گیان بپاراستایە.

- هەوڵیان بۆ یەکێتیی و تەبایی، ڕیزەکانی کورد بدایە.

- ڕۆژبەڕۆژیش وڵاتەکەمان هەنگاوی مەزنی، بەرەو ئاوەدانیی و پێشکەوتن بهاویشتایە.

* * *

خۆزگە

- وەک ئێستە سەرکردەی پارتەکان، پیاوی دەوڵەتە داگیرکەرەکانی (کوردستان) نەبوونایە.

- ڕۆڵەکانی کوردیان نەچەوساندایەتەوە.

- هەژاریی و نەبوونی، بێ ئومیدی نەکردنایە.

- یەکسانیی و دادی کۆمەڵایەتی هەبووایە.

- مۆتەکەی گەندەڵیی سواری شانمان نەبووایە.

- تاڵانیی و دزییش، ماڵی وێران نەکردینایە!

* * *

ئەوڕۆ (33) ساڵی ڕێک، بەسەر ڕاپەڕینی خەڵکی ستەمدیدەی گەلەکەماندا تێپەڕدەبێ، لە ئەم یادە پیرۆزەدا، هەر هێندە دەڵێم: نەمریی و سەربەرزی، بۆ ڕەوانشادانی ڕاپەڕینە مەزنەکەی گەلە چەوساوەکەم.

مردن و سەرشۆڕیش، بۆ گەندەڵکاران، ناپاکان و چەوسێنەرانی نێوخۆ و دوژمنانی کورد و "کوردستان".

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×