پەرلەمانی کالیگۆلاو پێخەفەکەی پرۆکریست

ئارام قادر حەمەسور
  2021-07-02   
- کالیگۆلا ئێمپڕاتۆری ڕۆما بوو لەساڵانی (38ز_41ز). کالیگۆلا زۆر شێتانە داوای خودا بوونی کرد، تەنانەت داوای کرد دەستی بدات لە مانگ و ڕۆژ لە ڕۆژئاواوە بێتە دەر. بەڵام نەیتوانی و زۆر خەمبار بوو، چونکە پێیوابوو خودایە و ناکرێت مانگ و ڕۆژ لەژێر کۆنتڕۆڵی ئەو نەبن. 

کالیگۆلا ستەمکارێکی ترسناک بوو، زۆر سادیزمانە حەزی لە کوشتن بوو. وەک خۆی دەیگووت "من بەئاشکرا دزی دەکەم و حەزم لەکوشتنە و لەناومردووان دەخەوم" 
کالیگۆلا تێرنەدەبوو لە خوێنڕشتن و ستەم، مامی نیڕۆنی ئیمپڕاتۆری ڕۆمابوو، نیڕۆنیش بەدیار موسیقا ژەنینەوە ڕۆمای ئاگر تێپەردا و سووتاندی.

ڕۆژێک کالیگۆلا بە ئەسپەکەیەوە دەچێتە ئەنجومەن، ئەندامانی ئەنجومەن هەم تووڕە و هەم ترسان. چونکە هاتنی ئەسپ بۆ ناو ئەنجومەن سووکایەتیی بوو بۆ ئەندامان. پاشان کالیگۆلا داوای کرد کە ئەسپەکەی بکرێتە ئەندامی ئەنجومەن، ڕۆژێکی بۆ ئاهەنگی ئەندامبوونی ئەسپەکەی لە ئەنجومەن دیاریکرد.
 ڕۆژی ئاهەنگەکە (کا و جۆ) لەبەر دەمی ئەندامانی ئەنجومەن داندرا، ئەندامانی ئەنجومەن بەناچاری ستەمکاریان قبووڵکرد و خواردییان.
تەنیا ئەندامێک نەبێت لە کالیگۆلا هەڵگەڕایەوە و داوای کرد چیتر ستەمکاریی کالیگۆلا قبووڵ نەکرێت.
 ئەلبێرت کامۆ لە ڕۆمانی (کالیگۆلا) دا بەباشی سیفەتەکانی کەسایەتی کالیگۆلا دەردەخات. 

- پرۆکریست یەکێک بوو لە ڕێگرەکانی میسۆلۆجیای یۆنانی، لەناو شاخەکان دەژیا، خاوەنی پێخەفێکی ئاسنین بوو. هەرکەسێک میوانی  پرۆکریست بووبا، بۆ خەوتن دەیخستە ناو پێخەفە ئاسنینەکە. گرفتەکە ئەوەبوو ئەگەر میوانەکە لە پێخەفەکە  گەورەتر بووبا دەیبڕییەوە، یان گەر بچووکتر بووبا میوانەکەی لەناو پێخەفەکە دەخنکاند. واتا گەر بەقەد پێخەفەکە نەبایە ژیانی لەدەست دەدا.

پەرلەمان لای کالیگولای ستەمکار شوێنی گەوجاندن و سووکایەتی و بڕیاری گاڵتەجاڕانەیە. یان پەرلەمان دەبێتە پێخەفەکەی پرۆکریست و دەبێت بە ئارەزووی خۆی بڕیار دەربکات و بەقەد قەدوباڵای سەرۆک و حیزبەکەی بێت، ئەگەرنا یان دەبێت قاچی ببڕێتەوە یان لەپێخەفەکەدا دەیکوژێت.
پەرلەمان لەلای ستەمکاران شوێنی گاڵتەجاڕیی و کۆمیدییایە.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×