کورد و ئایین

ئارام قادر حەمەسور
  2026-01-09     162

ھەمیشە کورد لە سۆزی ئایینیەوە سەیری گەلانی تورک و فارس و عەرەبی کردووە، بەڵام ئەوان لە ڕوانگەی جیاوازیی نەتەوەییەوە سەیری کورد دەکەن، دوور لە سۆزی ئایینی.
 لای تورک و فارس و عەرەب جۆری نەتەوە زۆر لە جۆری ئایین گرنگترە. نەتەوە سەنتەرن نەک ئایین سەنتەر. ئەم سۆزیی ئایینیی و دڵداریی ئاینییە خاڵی لاوازی کورد بووە. لە کاتێکدا زۆرینەی کورد موسوڵمانە وەک گەلانی تری ناوچەکە و لەم گەلانە باشتر دینداریی دەکات، بەڵام بەردەوام خاک و ژن و منداڵیان لە ناوبردراوە، تەنیا لەبەر جیاوازی نەتەوەییە نەک ئایینی. 

کورد کێشەی ئایینی نییە و نەبووە، کێشەی نەتەوەیی ھەبووە، ھەر بەم ناوەش لە ناو بردراوە. لە کاتێکدا خودا مافی ژیانی جیاوازی داوە بەگشت نەتەوەکان(ۆجَعَلْنَاکُمْ شُعُوبًا ۆقَبَائِڵ لِتَعَارَفُوا ۚ إِنَّ ڕَکْرَمَکُمْ عِندَ اللَّەِ ڕَتْقَاکُمْ). لە کاتێکدا گشت گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە لە دەستی دەوڵەتانی زلھێزە، ڤیگەرەکان بووکەڵەی ئەمریکان.
کورتبینییە و داماوی فیکرییە وابزانی ڤیگەرێکی وەک ئەحمەد شەرع فریادڕەسە و ئایینپارێزە. ئەمانە تەنیا داشێکی سەر تەختەی شەتڕەنجن و ھەڕ ڕۆژەو جوڵەیەکیان پێدەکرێت، ناکرێت خوێنڕێژێک بکەیتە پەیامبەر.
کورد ھەمیشە پەلامار دراوە، لە سەر خاک و ماڵی خۆی بووە، ھەمیشە بەرگریکاریی شەرەف و خاکی بووە، نەک ھێرشبەر، بۆیە ئایینی ئیسلام بەرگرییکردن لە خاک و خێزان بە جیھاد دەزانێت. سۆزیی ئایینی بۆ بەرگریکردن لە داگیرکاریی و کوشتن، ئەوپەڕیی جاھیلیی فیکری و دینییە. لەکاتێکدا خودا ڕووخاندنی کەعبە بە باشتر دەزانێت لە کوشتنی مرۆڤێک. موسوڵمانبوونی کورد پێوەر نەبووە بۆ ئەوەی گەلانی ناوچەکە داگیری نەکەن، تەنیا ھۆکارەکە کوردبوونە، جیاوازی نەتەوەییە نەک ئایینی.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×