مۆڵەتی هاوسەرگیریی بۆچی گرنگە؟

ئارام قادر حەمەسور
  2026-02-26   

توێژەری کۆمەڵایەتیی



جیابوونەوەی هاوسەران یەکێکە لە کێشە کۆمەڵایەتییەکانی کۆمەڵگە، بەرزیی ڕێژەی جیابوونەوەی هاوسەران هۆکاری زۆری هەیە. خێزان بناغەی کۆمەڵگەیە، ئەگەر بناغە لاوازبێت، دواتر کۆمەڵگەیەکی لاواز درووست دەبێت. یەکێک لە چارەسەرەکان بۆ نزمکردنەوەی ڕێژەی جیابوونەوەی هاوسەران، بوونی مۆڵەتی هاوسەرگیرییە.
وەک چۆن مۆڵەت بۆ زۆرینەی چالاکییەکانی ژیان وەردەگیرێت، بۆچی گرنگترین پڕۆسەی ژیان کە هاوسەرگیرییە مۆڵەتی نەبێت؟

مۆڵەتی هاوسەرگیریی بریتییە لە بەشداری پێکردنی بەزۆری کچ و کوڕ لە خوولێکی تایبەت بەپڕۆسەی هاوسەرگیریی، پێش ئەوەی دادگا گرێبەستی هاوسەریان بۆ ئەنجام بدات. بۆ نمونە هاوسەران بەشداری خولێکی یەک مانگی دەکەن، خوولەکە لەلایەن توێژەرانی کۆمەڵایەتی و دەروونی و پارێزەر و دکتۆر و مامۆستای ئایینی، بەڕێوەدەچێت. تیایدا هۆشیاریی کۆمەڵایەتی و دەروونیی و یاسایی و پزیشکی و سێکسی و ئایینی دەدرێتە هاوسەران. دوای وەرگرتنی مۆڵەتی هاوسەرگیریی، دادگا گرێبەستی هاسەرگیرییان بۆ ئەنجام دەدات.
ئەم پڕۆژە پێویستە ئەنجومەنی دادوەریی بیخاتە بەرنامەوە. چونکە زۆرینەی هۆکارەکانی جیابوونەوە لەبەر نزمی ئاستی هۆشیاریی ڕوودەدەن، یان هۆکاری بچووکن.

ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان، ئاماری هاوسەرگیری و جیابوونەوەی بڵاوكردۆتەوە بۆ ساڵی 2024، کەتیایدا ڕێژەی هاوسەرگیری 51،018 و ڕێژەی جیابوونەوە 12،384. واتا ڕێژەی جیابوونەوە 23% بووە.

بۆئەم مەبەستە وڵاتی مالیزیا بەنموونە وەردەگرین، ساڵانی 1980 و 1990 کان، ڕێژەی جیابوونەوە زیاتر بوو لە 32%. دواتر بەرپرسانی وڵات بەسەرکردایەتی مەهاتیر محمد بەدوای هۆکارەکانی جیابوونەوەدا گەڕان. بە پرسکردن بە توێژەرانی کۆمەڵایەتی دادگاکان و پارێزەران و دادوەران، گەیشتنە ئەنجامی ئەوەی کە هۆکارەکانی جیابوونەوە زۆرینەیان سادەن، پەیوەستن بەنزمی هۆشیاریی هاوسەران. بۆیە بڕیاریاندا پێش مارەبڕین لەدادگا، دەبێ کچ و کوڕ مۆڵەتی هاوسەرگیریی وەرگرن لە خولە تایبەتییەکانی پەیوەست بە مۆڵەتی هاوسەرگیریی. لەساڵی 2000 ئەنجامی ئەم مۆڵەتی هاوسەرگیرییە دەرکەوت و ڕێژەی جیابوونەوە نزمبۆوە بۆ 8%.

مۆڵەتی هاوسەرگیریی پێویستییەکی گرنگە بۆ هەرێمی کوردستان، بۆ ئەوەی خێزان بەئاسانی هەڵنەوەشێت. ئەمەش ئەرکی ئەنجومەنی دادوەرییە.

 

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×