قەیرانی هاوسەرۆکی

سەردار عەزیز
  2021-07-10     1447
هاوسەرۆکی یانی هیچ کام لە دوو هاوسەرۆکەکە سەرۆک نین. پەکەکە کە ئەم مۆدێلەی داهێنا، چونکە سەرۆک ئاپۆیە و کەسی تر بۆی نیە ببێت بە سەرۆک. بۆیە هاوسەرۆک کەسێکی خاوەن دەسەڵاتێکی سنوردارە. لە هەمانکاتدا ناتوانرێت هەردوو هاوسەرۆک لە دەسەڵاتدا یەکسان بن، چونکە بەریەککەوتن ڕودەدات، دەبێت جیاکاری هەبێت لە کارەکاندا و هەرکەسە پانتایی و سنوری خۆی بزانێت، ئەمەش پێویستی بە دەزگا و یاسایە، کە کورد تیایدا کڵۆڵە.
هەرگیز نابێت لە ناوەندێکدا دوو سەروەر هەبێت، لە هۆمەری یۆنانییەوە ئەمە باسکراوە، ئەگەر هەبوو پێکدادان حەتمیە. هاوسەرۆکیی یەکێتی بۆمبێێکە، هەتا زیاتر درێژە بکێشێت حەشۆی زیاتری تیادا کۆدەبێتەوە، چارەسەریشی مەحاڵ دەبێت. بۆیە هەمیشە دێوزەمەی یەکلاییکردنەوە بە هێز سەرەتاتکێیەتی، بە تایبەتی خەڵکی تری زۆر بەرژەوەندییان هەیە لەم پرسەدا. لە هەمانکاتدا ئێمە پێکدادانی جیاوازەکان نابینین، بەڵکو بەریەککەوتنی هاوشێوەکانە. بۆیە داهاتوو هەروەک ئێستا دەبێت.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×