کۆمەڵگای پڕ دوکتۆرا

سەردار عەزیز
  2020-03-07   
ڕۆژانی ڕابوردوو فەیسبوکەکەم پڕ بوو لە هەواڵی خۆشی هاوڕێیان بە وەرگیران لە خوێندنی ماجستێر و دوکتۆرا. سەرەتا پیرۆزبایی لە هەموان دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم. بەڵام لە هەمانکاتدا ئەم ژمارە زۆرە مادەم بوە بە دیاردە، جێگای تێڕامانە.
ئایا زانکۆکانی کوردستان و مامۆستاکانیان لە ئاستێکدان ئەم هەمووە تێزە سەرپەرشتی بکەن بە ئاستێکی زانستی باش؟
ئایا ئەم زۆربونە دەرئەنجامی چ پێداویستییەکە، ئابوری، کۆمەڵایەتی، زانستی؟
لە کاتێکدا زانکۆکانی کوردستان وەک هەموو ناوەندە حکومییەکانی تر زۆر زیاتر لە پێویست مامۆستایان تیادایە، ئەم هەموو هەڵگری دوکتۆرایە پاش بەدەستهێنانی بڕوانامەکانیان چی دەکەن؟ بە مانایەکی تر ئایا ناوەند و جێگای توێژینەوە و بەرهەمهێنانی فیکر و زانست و داهێنانی نوێ کراونەتەوە کە بتوانێت جێگای ئەم هەموو دوکتۆرە بەڕێزانە بکاتەوە؟
لە هەندێک ناوەندی سەربازی کوردستان، زۆربەی ئەندامانی ئەفسەرن، ئایا دائیرەکانی هەرێم بەو ئاراستەیەدا دەچن کە زۆربەی فەرمانبەران ببن بە دوکتۆر، ئیتر کەس نەبێت کارە گرنگە، سادەییە، ڕۆژانەکان ڕاپەڕێنێت؟؟
بە کورتی، ئایا چ پلانێک لە پشت ئەم زۆرکردنی دوکتۆرانەوە هەیە؟
ئەوەی من دەیبسیتم هەتا ئیستا پلانەکان زانستی نین، بەڵکو بە زۆری ئابوری زانکۆ و دیدی سیاسی تەسکە، لە پشت ئەم هەنگاوەوە.
لە ڕویەکی ترەوە، ئایا ئەم تیزانەی کە دەنوسرێن چ پەیوەندییەکیان بە واقیعی کوردستانەوە هەیە؟ لە کوردستان کۆمەڵێک زۆر لە پرسی جیددی و هەنوکەیی لە ئارادایە، کەس هیچ شتێکیان دەربارە ناڵێت: پرسی نایەکسانی، گۆڕانی دیموگرافی، بە شاربوون. ئەم تیما گەورانە ڕەهەندی لۆکاڵی و جیهانیان هەیە، ئایا لە پانتایی کوردیدا چۆن ڕودەدەن و چۆن کاریگەرییان دەبێت، ئەمانە هەموو پرسی هەنوکەیی و گەورەن؟
لە هەمانکاتدا لە کوردستان کۆمەڵێک پرس هەیە کە پێویستی بە قسە لە سەر کردنە و هەتا ئیستا بە زانستی قسەی لە سەر نەکراوە، پرسی شەڕی ناوخۆی کوردی، شوناسی کوردی، پارتی سیاسی، دەزگا، هێز. دیارە من تەنها ئاماژە بەو بوارانە دەدەم کە خۆم لێیانەوە نزیکم، دیارە بێگومان پرسی زۆری تری گەورە هەیە وەک ژینگە، ئاو، خۆراک، ئاسایش، نەریت، باوەڕ، کەلتور، کە من لێیان دوورم.
ئێستا لە جیهانی عەرەبیدا ژمارەی خاوەن بڕوانامە باڵاکان زۆرن، بەڵام بەرهەمی ڕاستەقینەیان کەمن، ئایا ئێمەش بەو ئاقارەدا هەنگاو دەنێین؟ بە هیوام نەخێر.
بۆیە لە گەڵ پیرۆزباییەکەشدا خەمێکیش هەیە!!

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
پێکدادانی قورس و هێرشی درۆنی لەنێوان سوپای پاسداران و گەریلاکانی پژاک لە بەرزاییەکانی شاهۆ ڕوویدا
پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من: بانكی گه‌شه‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی له‌ پاییزی ساڵی رابردوه‌وه‌ له‌ پڕۆژه‌كه‌ دورخراوه‌ته‌وه‌
دوای ١٨ ساڵ کارپێکردن؛ وەزارەتی دارایی عێراق مەرجێکی پێدانی سەرمووچەی فەرمانبەرانی هەڵوەشاندەوە
وتاربێژی هەینیی نەجەف هێرش دەکاتە سەر کابینەکەی زەیدی: دروستکردنی سێ وەزارەتە نوێیەکە بارگرانییە
تره‌مپ: پێویست ناكات چه‌كی ئه‌تۆمی له‌دژی ئێران به‌كاربهێنین
محەمەد سەمعان: لە چەند ڕۆژی داهاتودا پارێزگارێکی تورکمان بۆ کەرکوک دەستبەکاردەبێت
كه‌شناسی: باران ده‌بارێت و پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بنه‌وه‌
فواد حسێن: به‌هۆی جه‌نگی ئه‌مریكاو ئێرانه‌وه‌، عێراق 60 ملیار دۆلار زیانی به‌ركه‌وتوه‌
ئه‌و بانكه‌ عێراقییه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ سزادرا: تۆمه‌تباركردنمان پاڵپشته‌ به‌ بانگه‌شه‌ی ناڕاست
چارەنووسی هاووڵاتییەکی پیرانشار دوای بانگهێشتکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعات بە نادیاری ماوەتەوە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×