ڕاڤەی هێرشەکان

سەردار عەزیز
  2024-02-03     425

ئەوەی لە هێرشەکەی سەر تاوەری ٢٢ لە ئوردون ڕویدا، شکانی ترسی میلیشیاکان بوو لە هێرشکردنە سەر ئەمریکیەکان. ئەوەی شەوی ڕابوردوو ڕویدا هەوڵدان بوو بۆ دروستکردنەوەی ئەو ترسە. بەم پرۆسەیە دەڵێن چاوترساندن یان دیتێرەنس.

ئەوەی زیاتر ئەمەمان بۆ رون دەکاتەوە، بەکار هێنانی فڕۆکەی B1B بوو کە لە ئەمریکاوە هاتبو، لە ئاسمان بەنزینیان کردبوو، هەروەها گەڕانەوە بۆ ئەمریکا، ئەمە لە کاتێکدا ئەمریکا دەیتوانی هێزی دەریاوانی لە ناوچەکە بەکاربهێنێت، بەڵام هاتنی فڕۆکە لە ئەمریکاوە مانای وەهایە، لە ناوچەکە بن یان نا، توانای هێرشیان هەیە. ئەمە یەکێک بوو لە ئەو قسانەی ئەمریکیەکان بە عێراقییەکانیان گوت، لە عێراق بمێنین یان نا، توانای هێرشمان هەیە.

کرۆکی چاوترساندن یان دیتێرەنس زۆری و ووردییە. بە جۆرێک وەها لە بەرامبەر بکات جارێکی تر پەنا بۆ کاری وەک کارەکەی پێشوو نەبات، چونکە سزای زۆرە.

ئایا ئەمریکا تەنها نمایشی هێزی کرد یان ویستی ئازار بگەیەنێت، ئەوەی دوێنێ شەو زیاتر لە نمایش دەچوو. پێشاندانی توانا بۆ چاوترساندن. ئایا ئێران میلیشیاکانی بەمجۆرە چاوترس دەبن؟ لای زۆر کەس نەخێر دەبێت کەسایەتی دیاری تیادا بکوژرێت، ئەوەی لە ئەدەبیاتی عێراقیدا پێی دەڵێن کەباب.

دیارە هەندێک ڕەهەندی سیمبولی تر هەبوو، بۆ نمونە هاوکاتبونی هێرشەکان لە گەڵ ناشتنی تەرمی سەربازەکان، هەرچەندە ئەمریکیەکان نکولی ئەمە دەکەن و دەڵێن دواکەوتن پەیوەندی بە پلانەوە هەبوو. هەندێک دەڵێن دواکەوتن پێدانی کات بوو بە ئێران بۆ ئەوەی ئەفسەرەکانی بکشێنێتەوە و عەبود و مەبود بکوژرێن نەک ئێرانی.

هەروەها شوێنی دەستپێکردن، چونکە هێرشەکان لەو جێگایەوە کرابوو.

ئەگەر تەنها ئەمەبێت بەس نیە!

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان مەلایەک بە بە دەستڕێژی گوللە کوژرا
وه‌زیری پێشمه‌رگه‌: پڕۆسه‌ی یه‌كخستنه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ به‌سه‌ركه‌وتویی كۆتایی هات
دادگاییکردنی دەستگیرکراوانی لالەزار دواخرا؛ پارێزەران باس لە «سیناریۆ و گوشار» لەسەر تۆمەتباران دەکەن
پێشڕەویی حوسییەکان بەرەو شاری موخا؛ هاوکێشەی سەربازی لە دەوروبەری بابولمەندەب دەگۆڕێت
پەرلەمانتارێک: وەزیری دارایی واژۆی لەسەر ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم کرد
هه‌یبه‌ت حه‌لبوسی بۆ مه‌سرور بارزانی: مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێم له‌ بودجه‌دا پارێزراو ده‌بن
دادگای سلێمانی ئەمڕۆ وتەی لاهور شێخ جەنگی و پێنج دەستگیرکراوی دۆسیەی لالەزار وەردەگرێت
لە کەلار؛ منداڵێکی دوو ساڵان لەناو تەشتێک ئاودا خنکا
ئیسرائیل بە هەزارو ١٠٠ تەن تەقەمەنی تونێلەکانی "عەلی تاهیر"ی وێران کرد
حکومەتی هەرێم بەپێی سەرژمێریی نوێ داوای 14.1%ـی بودجەی عێراق دەکات؛ "مەبەستمان بودجەی گشتگیرە نەک تەنها مووچە"
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×