تارماییەکانی مەکگۆرک

سەردار عەزیز
  2021-07-17     898
مەکگۆرک هات، مەکگۆرک نەهات. ئەم چاوەڕوانییە، چەندین ڕەهەندی کەلتوری و دەرونی هەیە کە پەیوەندی کورد بە خۆیی و زلهێزەکانەوە دیاری دەکات. مەکگۆرک لە کاتێکدا دێت، کە ماڵی کوردی لە ئەوپەڕی شپرزیدایە. بەڵام ئەم هاتنە تەنها هیوایەکە، کە بە تراویلکە تەواو دەبێت.
مەکگۆرک تارماییە، هەیە و نیە. ئەم تارماییە ئەو هێزە گەورەیەیە کە کورد چاوەڕێی دەکات، پێویستی پێیەتی، هەتا هەڕەشەی لێبکات، فشاری لێبکات، جەستەی برینداری سارێژبکات. مەکگۆرک بێت یان نا، هەمیشە لێرەیە، ئەو تەنها یەکێکە لە ڕوخسارە زۆرەکانی ئەو تارماییە. جاران قاسم سلێمانیش بوو، ئێستا کەسانی تریشە.
کاتێک کورد حەز دەکات کە تارمایی زلهێزێک بێت بۆ ناو ماڵی شپرزی، دەرخەری گرێی خۆم بە کەمزانین و خۆ بە گەورەزانە لە هەمانکاتدا. زلهێزەکان گرنگی بە ئێمە دەدەن. ئێمە جێگای بایەخی زلهێزەکانین. ئێمە گەورەین بۆیە زلهێزک بایەخمان پێدەدات. ئێمەی بچوک نوێنەری گەورەترین هێز کێشە بچکۆلەکانمان چارەسەر دەکات.
ئەمە کرۆکی خودێکی کۆلۆنیالکراوە. خودێک کە لە هەموو گوناهێکیدا بە دوای هێزێکی گەورەدا دەگەڕێت بۆ هۆکار، لە سەرهەڵدانی هەموو قەیرانێکە چاوەڕیی زلهێزێکە بێتە ناو ماڵی و چارەسەری بکات.
ئەم سفربونی خودە مانای ترسە لە بون، لە بەرپرسیارێتی، لە لێپرسینەوە. ئێمە کە دێینە ناو دونیاوە بە شوێن پێی کێدا دەڕۆین، ناچار دەکرێین بە شوێن پێی کێدا بڕۆین، حەز دەکەین بەشوێن پێی کێدا بڕۆین؟؟؟
مەکگۆرک کە نایەت هەر لێرەیە، چونکە ئەو تارماییە. کە دێت ئەو لێرە نیە، چونکە ئێمە وەک تارمایی و بان-مرۆڤ دەیبینین.
چەند گوناهین ئێمە کە دەستبازی و دڵداری لە گەڵ تارماییەکاندا دەکەین

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان مەلایەک بە بە دەستڕێژی گوللە کوژرا
وه‌زیری پێشمه‌رگه‌: پڕۆسه‌ی یه‌كخستنه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ به‌سه‌ركه‌وتویی كۆتایی هات
دادگاییکردنی دەستگیرکراوانی لالەزار دواخرا؛ پارێزەران باس لە «سیناریۆ و گوشار» لەسەر تۆمەتباران دەکەن
پێشڕەویی حوسییەکان بەرەو شاری موخا؛ هاوکێشەی سەربازی لە دەوروبەری بابولمەندەب دەگۆڕێت
پەرلەمانتارێک: وەزیری دارایی واژۆی لەسەر ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم کرد
دادگای سلێمانی ئەمڕۆ وتەی لاهور شێخ جەنگی و پێنج دەستگیرکراوی دۆسیەی لالەزار وەردەگرێت
هه‌یبه‌ت حه‌لبوسی بۆ مه‌سرور بارزانی: مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێم له‌ بودجه‌دا پارێزراو ده‌بن
لە کەلار؛ منداڵێکی دوو ساڵان لەناو تەشتێک ئاودا خنکا
ئیسرائیل بە هەزارو ١٠٠ تەن تەقەمەنی تونێلەکانی "عەلی تاهیر"ی وێران کرد
حکومەتی هەرێم بەپێی سەرژمێریی نوێ داوای 14.1%ـی بودجەی عێراق دەکات؛ "مەبەستمان بودجەی گشتگیرە نەک تەنها مووچە"
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×