شێخ مەقسوود و ئەشڕەفییە، لەبەردەم چارەنووسێکی نادیار

ئیبراهیم سادق مەلازادە
  2026-01-07   

ئەوەی لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشڕەفییەی حەلەبەوە ڕوودەدات، زەنگێکی مەترسیدارە بۆ ویژدانی مرۆڤایەتی. گەمارۆدانی هەزاران هاوڵاتی سڤیل و بەکارهێنانی تانک و تۆپ دژی گەرەکێکی نیشتەجێبوون نەک هەر پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتیی و مرۆییەکانە، بەڵکو پەڵەیەکی ڕەشە بەنێوچەوانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە، کە بێدنەگە لە ئاست ئەم تاوانانە.

                                                                                                

دوای ڕەهەندە ئیسلامییەکەی تاران و ئەنقەرە، دیمەشقیشی هاتە سەر. بەناوی (اللە) وە بە تانک و تۆپ پەلاماری خەڵکی مەدەنی گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشڕەفییە دەدەن. ئەگەر هەر موسوڵمانێک باوەڕی بەو (اللە)یە هەیە، بەتایبەتیش کوردی موسوڵمان، بەتایبەتتریش ئیسلامییەکان، ئەوە سوپای ئەو ئەحمەد شەرعەی کە جەنابی دکتۆر عەلی قەرەداغی بۆی نوسی (خوا دەست بەباڵتەوە بگرێت)، وا سوپاکەی پەلاماری خەڵکی مەدەنی موسوڵمان دەدات، بەهەر پاساوێک بێت، دوو فاقییەکی بکوژە و پەڵەیەکی ڕەشە بەنێوچاوانی هەمووانەوە.

ئێستا دوای ڕێککەوتنی دەستەڵاتی ئیسلامیی ئەحمەد شەرع لەگەڵ ئیسرائیل، تەنها ئەوە ماوە بڵێت هێزەکانی سوریای دیموکرات لەگەڵ بوونەوەرە دەرەکییەکان (فەزاییەکان) ڕێککەوتنییان هەیە. هەرچەندە دەبێت ئەوەش بزانین کە شاری حەلەب هێندەی لەژێر دەستی موجاهیدەکانی ئەحمەد شەرع دایە، بەهەمان ئاستیش لەژێر دەستی هێزەکانی سەر بە حکومەتی تورکیا دایە. بەو مانایەی ئەو گەمارۆدانە بڕیاری دوو حکومەتی لەپشتە و دەکرێت جۆرێک بێت لە گەلەکۆمە.

بۆچی دەبێت هەموومان دەنگی ئەو خەڵکە بین؟

گەمارۆدان، کە ڕێگری لە چوونە ناوەوەی دەرمان، خۆراک و سووتەمەنی بۆ ناوچەیەک، کە پڕە لە ژن، منداڵ و بەساڵاچوو، ئەمەش تاوانی جەنگە.

ناسنامەی خۆڕاگری ئەم دوو گەڕەکە، ساڵانێکی دوور و درێژە نموونەی پێکەوەژیانی گروپە جیاوازەکانە و پاراستنی شکۆمەندی مرۆڤن لەناو جەرگەی ململانێکاندا.

توندوتیژی دەستەڵات و پەنابردنی بۆ هێزی سەربازی لەبڕی گفتوگۆ، تەنها کێشەکان قوڵتر دەکاتەوە و خوێنی زیاتری هاوڵاتییانی بێتوانا دەڕژێت.

داگیرکەر هەر داگیرکەرە ئەگەر کورد گۆتەنی (دووگوردیان لە ئاسمانەوە بخشێت). داگیرکەری باش و خراپ نیە، موسوڵمان بێت یان نا، هەر داگیرکەرە.

خراپترین ئەگەریش لە بەردەوامبوونی ئەو پەلاماردانە، کۆمەڵکوژی و جینۆسایدێکی دیکەی کوردن.

بۆیە لەسەر هەموومانە داوا لە ڕێکخراوە مرۆییەکان و ناوەندە نێودەوڵەتییەکان بکەین بەپەلە فشار بخەنە سەر حکومەتی سوریا و تورکیا لەپێناو کۆتاییهێنان بەو داگیرکاری و دوژمنکارییەی کە بەڕێوەی دەبەن. پێویستە دەستبەجێ:

گەمارۆی سەر ئەم دوو گەڕەکە کۆتایی پێ بێت

دەستبەجێی هێرشە سەربازییەکان بۆ سەر هاوڵاتییانی سڤیل ڕابگیرێن

کردنەوەی ڕێڕەوی مرۆیی بۆ گەیاندنی هاوکارییە سەرەتایییەکان.

شێخ مەقسوود و ئەشڕەفییە تەنها دوو گەڕەک نین، بەڵکو سیمبۆڵی پاراستنی ژیان و ئیرادەی نەتەوەیەکن. بێدەنگی بەرامبەر ئەم پەلاماردان و گەمارۆدانە، بەشداربوونە لەو ستەمەی لەو خەڵکە دەکرێت.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
بەفەرمی؛ یەکێتی دەرگای بەشداریی لە حکومەت داخست و پۆستەکانی چۆڵ کرد
مۆدێلی نوێی ئۆجەلان بۆ چوار پارچەی کوردستان؛ لە کەرکوکەوە تاوەکو شنگال و ڕۆژهەڵات
مه‌لا شڤان: به‌شداری كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانم نه‌كردایه‌ یه‌كێتی نیو ملیۆن دۆلاری پێده‌دام
عێراق: توركیا ده‌ستده‌كات به‌ راده‌ستكردنه‌وه‌ی قۆناغ به‌ قۆناغی سه‌ربازگه‌ی باشیك
لافاوەکەی هەولێر قوربانیی لێکەوتەوە؛ شۆفێرێکی خۆبەخش گیانی لەدەستدا و منداڵێکی 5 ساڵانیش بێسەروشوێنە
نهێنییەکانی پشت شکستی حووسییەکان لە کۆنترۆڵکردنی تەعز؛ شاخەکان و ستراتیژیی سەربازی چۆن هاوکێشەکەیان گۆڕی؟
گرژییەکانی سەر پرسی چەک لە عێراق قووڵتر دەبنەوە؛ سەرۆکوەزیران هۆشداریی توند دەداتە گرووپە چەکدارەکان
لە سبەینێوە "هاوینە بچووک" ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات؛ هۆشدارییەکی بەپەلە دەدرێتە جووتیاران
نێچیرڤان بارزانی و شاندێكی ئێران تاوتوێی "هاریکاریی ئەمنی" ده‌كه‌ن
گادی ئایزنکۆت؛ ئەو ژەنەراڵە بێدەنگەی بە پشتیوانیی عەرەبەکان کۆتایی بە سەردەمی نەتەنیاهوو دەهێنێت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×