حزبەکان و ئۆپۆزیسیۆن

عەبدوڵا کەریم مەحمود
  2026-10-21   

لە دوای ڕاپەڕین و نەمانی دەسەڵاتی سەدام لە کوردستان ، پارانۆمای پرۆسەی سیاسیی و دیموکراتی حزبە سیاسییەکانی بەرەی کوردستانی ، لە دوای هەڵبژردنی پەلەمان و پێک هێنانی حکومەت ، لە ١٩٩٢-٢٠٢٦، لەماوەی ٣٤ساڵی دەسەڵاتی کورد لە هەرێـی کوردستان .

لە دوای گۆڕانکاری٩/٤/٢٠٢٣ نەمانی دەسەڵاتی سەدام لە عیراق ، سەرانی عیلمانی و ئیسلامی سیاسیی کورد، لە مۆدیلی نوێ ی حوکمداریان دا ، کۆمەڵگە و تاکی کوردیان رووبە رووی تەنگژەی ئاڵۆزی (سیاسیی و ئابووری و کۆمەڵایەتی وکلتووری و ئاینیی ) چەق بەستوو کردەوە.

ئەزموونی هەر دوو حزبی دەسەڵاتدار و حزبە ئیسلامییە سیاسییەکان و حزبە بەناو ئۆپۆزیسیۆنەکان ، بە میدیاکانیانەوە، شەڕیان شەڕی کورسی و پۆست ودەسەڵات بوو، لەناو ئەو هاوکێشە سیاسییە نائاساییانەدا ، پۆست و پلەو ئیمتیازیان بە دەیان و سەدان ئینتیهازی و کەسانی نەفس نزم بەخشی ، تراژیایەکیان بۆ کورد دروست کرد، خەلک روخساری تۆتالیتارەکانی بەعسی یان بیر کەوتەوە.

گەر گوێ لە لێدوان و وتاری سەرانی حزبەکان و حکومەت بگرین ، لە ئەکتەرێکی نمایش کراو زیاتر هیچی تر نابینین ، ، لە پارانۆما کانیان دا ، هەموو لیدوان و بڕیارەکانیان پڕە لە گرێ یەکی سایکۆلۆجی ئاڵۆزی سیاسی دژ بە یەکتریی و خستنە پەراوێزی یەکتریی، پڕە لە بەڵێنی بەتاڵ و کردوەی بەتاڵ .

هەموو لێدوان و بڕیارەکانی پەرلەمان ، سیناریۆی کادرە پێشکەوتوەکانی( لق و مەڵبەندە) بۆ بەرژەوەندی سەرانی حزبەکان دوور لە خەڵک .

سلێمانی و هەولێریان کردوە بە دووهێڵێ تەریب ، دوو هەرێمی جیاواز ، دووپەرلەمان ، دووحکومەت بە دسپلین و پرانسیپی حزب .

لەم ٣٤ساڵەدا ، چەند نووسەرو توێژەرو خاوەن بڕوانامەی دکتۆراو پرۆفیسۆر،ئەندام پەرلەمان ، لە چەپەوە تا راست ، بە عیلمانی و ئیسلامی سیاسیی ، بە قسەو بەڵینی زل زل و فیشاڵ خۆیان بە ئۆپۆزیسوین داناوە ، وەک ئەکتەرێکی لێهاتوو بە رەخنە وبە هاش و هوش هیچیان نەهێشتوەتەوە ، خۆیان بە نوێنەری خەڵک دادەنێن .

بەڵام ئەم ئەکتەرە بە ناو ئۆپۆزیسیۆ نانە بە خشكەیی لە دەرگاو پەنجەرەی حزبەکانەوە ، خۆیان بردوەتە پێشەوە ، بە نمایش وسیناریۆ کانیان ، دۆنکیسۆتانە یاری بە سۆزی خەڵک دەکەن ، دەستیان بە کورسی و پۆست گەیشتوە ، لە ژیانێکی رەفاهی و بە قاسەی پڕ لە دەفتەرە دۆلاروە ، نەک خەڵک ، خۆیان و رابردووی خۆشیان لە یاد نەماوە .

چەند ئەکتەرێک لەم ئۆپپزیسیۆنانە ، لە سیناریۆو نمایشی تردا، هەڵپەی کورسی و پۆستی زەبەلاح دەکەن ، بۆ ئەوەی لە کۆیلەی سەرۆکەکانیانەوە ، ببن بە سەرۆک .

وەک چۆن ئەزموونی حزبەکانی کوردستان بە عیلمانی و ئیسلامی سیاسییەوە بە راست و چەپەوە ، لە پەرلەمان و حکومەتی هەرێم ی لە هەولێرو بەغداد لە ئاستی تراژیدیا جینۆسایدی کوردو مافە دەستووریی و یاساییەکانی کوردا نەبوون و نابن .

نا ئۆپۆزیسۆنەکان ، حزبەکانی دەسەڵات، لە نمایش و سیناریۆکانیان دا ، ، تەنگژەکانیان دروست کردوە .دەیان کەسێتی دووفاق و فاشیل و نەرجسی و چاو چنۆکیان هێناوەتە سەر شانۆی هەڵپە هەڵپی پۆست .

 

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
ڕۆژنامەیەکی ئیسرائیلی گومان دەخاتە سەر گێڕانەوەی فەرمیی حکومەتی عێراق لەبارەی تەقینەوەکەی حەشدی شەعبی
دوو کۆمپانیای نەوتیی لە هەرێم یەکیانگرت: سەرمایەکەیان لە هەرێمی کوردستان دەگاتە سەروو ملیارێک دۆلار
تەسنیم: ئۆکرانیا هەزاران فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی لەهەرێمی کوردستان جێگیر کردووەو تاران ئەم کارە بەدوژمنایەتی دەزانێت
کۆمسیۆنی عێراق جێگرەوەی سێ پەرلەمانتاری عێراقی کە کەرکوکییەکی تێدایە، دیاریکرد
دوران کاڵکان: پەکەکە تەواوی هێزەکانی لە سنوورەکان کشاندووەتەوە و ئەنقەرەش هیچ هەنگاوێکی کردەیی نەناوە
فراکسیۆنی یەکگرتوو: ئامادەنین بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان پشتی لایەنێکی سیاسی بگرین
کۆشکی سپی لێکۆڵینەوە لە دیارنەمانی چەند ملیۆن دۆلارێک و گومانی "کڕینی پێگە" لە نزیک ترەمپ دەکات
شەپۆلێکی پاییزە ڕوو لە عێراق دەکات؛ بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ کەشوهەوا بە ناجێگیری دەمێنێتەوە
وەزیری بەرگری تورکیا: تا ئاسایشی سنوورەکان مسۆگەر دەبێت هێزەکانمان لە عێراق و سووریا دەمێننەوە
بانکی ناوەندیی عێراق کێشەی حەواڵە هەڵپەسێردراوەکانی پێش گۆڕینی نرخی دۆلاری چارەسەر کرد
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×