چارەسەری دۆخەکە لای کێیە؟

زانا توفیق بەگ
  2020-12-21   
لەچرکە ساتی دروستبوونی ڕاپەڕیندا ، خەڵک   ناوی پێشمەرگەو  حیزب و سیاسەتیان  لەلا پیرۆز بوو،بەڵام لە دوای ڕاپەڕینەوە قۆناغی بەسەرچوونی ئەم پیرۆزیانە دەستی پێکرد .  خەڵکی  ئەو بیرکردنەوە حەماسیەیان نەما وەخواستەکانی گوڕا بۆ چاکسازی لە سیستەمی سیاسی و بەڕێوەبردندا.چیتر چیرۆکەکانی پێش ڕاپەڕین نەیانتوانی بەردەوامی بە بێ دەنگی و مەرگەسات و بێ مووچەی و  خراپی دۆخی  هەرێمی کوردستان بدەن و باری ئابووری و سیاسی چارەسەر بکەن.  چیترخەڵکی کوردستان بە سکی خاڵی بڕواو متمانەی بە کاییەی سیاسی و سیاسەتکارەکان نەماوە. 
  ڕووداوەکانی  ئێستا،  ئەو ڕاستیەمان بۆ دەردەخەن چارەسەری دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان پەیوەندی بە کۆمەڵی هاوکێشەی سیاسی  ناخۆ و دەرەوەی سنورەکانی هەرێمی کوردستانەوە هەیە، بۆ چارەسەرئەم کێشەیە  تەنها دەسەڵاتی سیاسی کورد خۆی نیە بەڵکو هەندێ پاڵنەری تری دەرەوەی ئیرادەی دەسەڵاتی سیاسی کورد ڕۆڵی کاریگەریان هەیە .بۆ ئاڕاستەکردنی دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان بەتایبەتی وڵاتانی بەرهەم هێنی ووزە.
پرسیارەکە ئەوەیە کام لەم هێزانە لە واقیعدا فریادڕەسی چارەسەری دۆخەکەن ؟ هە موو هێزە سیاسیەکان بە ناوی خەڵکەوە قسە دەکەن، وە خۆیان کردۆتە بەشێك لە نوێنەرانی خەڵك دروشمی خزمەتکردنی خەڵکیان بەرزکردۆتەوە .بەڵام لە هزری بەڕێوەبردنی دەسەڵاتی سیاسی هەرێمی  کوردستاندا، تەنها لە بەرژەوەندی گروپێکی سیاسی دیارکراو، لەسەرووی بەرژەوەندی گشتی  هاونیشتمانیان و خواستی خەڵکەوەیە. چونکە تەواوی هێزە سیاسیەکان بەردەوام خەریکی دروستکردنی بەربەستێکی گەورەن لە نێوان خەڵك و دەسەڵاتی سیاسیدا، ئەگەر بە پێوەرەکانی دنیای پێشکەوتن و هونەری سیاسی بدوێن  ئەوا هە موو بنچینەکانی سیاسەت ، بریتیە لە گوگرتن بۆ داخوازی هاونیشتمانیان، بەڵام لە هەرێمی کوردستاندا  پێچەوانەکەی ڕاستە،  زۆرینەی   هێزەکان خاوەنی ستراتیژێکی نیشتمانی تۆکمە نینن بۆخۆشگوزەرانی ئەم هەرێمە  . چۆنکە نوڕمەکانی خۆشگوزەرانیان پەیوەستکردوە  بە ئینتمای تاك بۆ حیزبە کەی  کۆی گشتی کۆمەڵگا بارگاویکراوە بە حیزبی سیاسی کە ئەمە مەترسیە گەورەکەیە.
 کاتێك کۆمەڵگا دابەش دەکرێت لەسەر بنەمای وەلائی حیزبی ، تواناکانی تاك لە بزاوتێکی مەدەنی ئازادەوە دەگوڕێت بۆ سانسۆرو لە قاڵبدان . وە تواناکانی داهێنان لە بزوتنەوەیەکی کۆمەڵایەتیەوە  بەرتەسك دەکرێتەوە بۆ خزمەتکردنی ئایدۆلۆژیایەکی تایبەتی یان بەرژەوەندی پلانێکی سیاسی  دیاریکراو.
هاوکات  بەشێک لە  حیزبە سیاسیەکانی  کوردستان  شوناسی هاونیشتمانیان پەتکردوە،  بۆ کۆمەڵی ئاستی جیاواز وەکو ئەوەی دەبێت هە موو هاونیشتمانیەك حیزبی بێت ، بەڵام  مەرج نیە هەموو هاونیشتیمانیەک شوناسی حیزبی هەبێت. بە پێچەوانەی هە موو ستاندارێکی جیهانەیەوە ،   هاوڵاتی دەبێتە سەنتەری دروستبوون و ململانیی سیاسی نێوان   فۆڕمە سیاسیەکان بە دەسەڵاتی بەڕیوەبردنەوە .  نەك  بەپێچەوانەوە مەرجەکانی خۆشگوزەرانی و پاراستنی کەرامەتی مرۆڤەکان پەیوەست بکرێن بە ئینتمای سیاسی   لە چوارچێوەی فۆڕمێکی سیاسی دا ،بەتایبەتی بۆ  وەرگرتنی مافە سروشتێەکان  و یاسایەکانی تاک.
بە گشتی چارەسەری دۆخەکە پێویستی بە کارکردن هەیە لەسەر سێ بنەمای سەرەکی،ئەویش بریتیە لە ( گوگرتن ، کارکردن،چارەسەرکردن بۆ داخوازێکان) ئەم سێ پێوەرەهەر هێزێکی سیاسی لە نێوان پارتی و یەکێتی دا دەستپێشخەر بێت بۆی دەتوانێت گوڕانکارییەکی بنچینەی بۆ چارەسەری کێشەکانی ئێستای هەرێمی کوردستان بدۆزێتەوە . هەرچەندە بە دوور دەزانرێت لە ئێستادا هیچ هێزێك لە توانایدا هە بێت دۆخی ئێستای کوردستان چارەسەر بکات. چونکە ئیرادەی چارەسەر لە نێوان پارتی و یەکێتی دا لاوازە.لەوەش زیاتر هەر لایەکیان وابەستەی پلانێکی کورتخایەنن، بۆ تێپەڕاندنی دۆخەکە نەك چارەسەری بنچینەی.چونکە پێکدادانە  ناڕاستەوخۆکانی نێوان یەکێتی و پارتی لەسەر بنەمای چارەسەری دۆخی سیاسی و ئابوری هەرێمەوە نیە. زیاتر پەیوەندی بە هەیمەنی فیگەری سیاسی و بەشێك لە ئەجندای هەرێمایەتیەوە هەیە .هەر لەم ڕوانگەیەوە چارەسەری دۆخی ئێستای هەرێم دژوارەو ئاسۆکانی چارەسەر دوورن لە واقیع . 

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×