ماناکانی هەڵبژاردن لە عێراقدا

زانا توفیق بەگ
  2021-10-26   

هەڵبژاردن وەکومیکانیزمێکی دیموکراسی بۆدەستاودەستکردنی دەسەڵاتی سیاسیو گۆڕینی نەخشەی سیاسی لە عێراقدا بوونی نیە. بەمانایەکی دیکە مۆدێلێک نیە بۆڕێکخستنی کایەکانی حکومڕانیو سەکتەرەکانی ئابووری وڕێکخستنی دەسەڵات ،یان پاشەکشەی لایەنی دۆڕاو لەپڕوسەکەدا،وەرگرتنی دەسەڵاتی حکومڕانی بە لایەنی براوەی هەڵبژاردن وەکو هەموو مودێلەکانی دنیای دیموکراسی.
هەڵبژاردن ئەوەندەی دروشمە ئەوەندە پڕۆژەیەکی سیاسی و کۆمەڵایەتی نیە ، بۆدروستکردنی دەوڵەتسازی یان خودسازی بۆ تاکی عێراقی . ئەتوانم بڵێم هێمایەکی گشتی لێڵ وناکۆنکرێتیە بۆدروستکردنی ئەڵتەرناتیڤی خراپترین لە دەسەڵاتی پێشوتری حکومڕانیدا. واتا ئەوەندە هیوا بەخش نیە بۆ داهاتووی تاک لەناو ئەم کۆمەڵگایەدا.
کێشەی جەوهەری لەناو پڕۆسەی هەڵبژاردنەکانی عێراقدا ، پێمان ناڵێت ئەو دەزگا سەرەکییانەی کە حکومەتی عێراقی لەسەری بیناکراوە کامانەن. ئەرک وماف لەکوی ئەم گوڕانکاریەدایە ، تەنانەت ستراتیژی حکومەتی عێراقی بۆ داهاتووی ژێرخانی ئابووری و دروستکردنی پڕۆژە گرنگەکانی تایبەت بە پڕوسەی کۆمەڵایەتی و سیاسی وتەنانەت دروستکردنی تاکی عێراقی لەکام پێگەی داهاتووی حکومەتە نوێکەی دوای هەڵبژاردندایە. لەسەر هیچ یەکێک لەم شتانە و بابەتی گرنگتر بە هاووڵاتیان و نوخبەی سیاسی ناڵێت ، تەنانەت لایەنی کەمی هەندێک لەو ئەرکانەی کە پێویستە دەوڵەت جێ بەجێ بکات، بەشێوەیەکی نیمچە کۆنکرێتی وەک ئیلتیزامێکی یاسایی و نیشتمانی بوونی نیە.
بەشداری نەکردن و بایکۆتی هاونیشتمانی لە پڕۆسەی دەنگداندا، ئەگەرێکی نزیکی هەیە ببێتە هۆکاری دروستبوونی فکری ڕادیکاڵی توندتیژی ، لە داهاتوویەکی نزیکدا ، بە تایبەت لە بەرامبەر دەسەڵاتی حوکمڕانی عێراق و کۆی گشت لایەنە سیاسیەکانی پێکهاتەی سیستەمی سیاسی تەنانەت لە بەرامبەر حەوزە دینێکانی شیعە و سونەدا.
سینارێوکانی دوای دروستبوونی حکومەتی نوێ عێراق بریتی دەبێ لە زیاتر هەڵوەشاندنەوەی کۆمەڵگای عێراق ، بە واتایەکی تر نووقمبوونی ئەلتەرناتیڤی سیاسی میانڕەو لە بەڕێوەبردنی حکومەتی داهاتوودا . ئەمەش جارێکی تر کوشتنی هیوای هاووڵاتیانی عێراقی یە بۆ چاکردنی دۆخی ئەمنی و سیاسی و خزمەتگوزاری و کەمکردنەوەی بە هەدەردانی سامانی نیشتمانی بۆ خەڵکی عێراق .

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×