سیاسەتکارومۆدیلی نووسەری حیزبی

زانا توفیق بەگ
  2021-10-31   

وەک تاکەکەس مافی هەڵبژاردنی فۆڕمێکی سیاسی یان ئایدۆلوژیایەکی فکری هەیە. وە لەژێرکاریگەری ئەو بزوتنەوەیەدا دەتوانێ دیدو تێڕوانینی عەقڵانی پێشکەش بە کۆمەڵگاکەی بکات.

بەڵام ناکرێت هەموو نووسین و لێکوڵینەوەکان لەژێرکاریگەری ئینتمای سیاسیدا بێت . دەکرێت جورێک لە ئۆتۆنۆمی بیرکردنەوە لە ئاکارو نووسینەکاندا ڕەنگدانەوەی تایبەتی تێدابێ ، دیدێکی تەواو پۆزەتیڤیانەی بۆ عەقڵانیبوونی مرۆڤ بێ ، چونکە ئازادی مرۆڤ ئاکارێکی گەردوونیە لە هەرشوێنکی جیهاندا بێت مافی ئازادبوون و سەربەخۆی لە دیدو بیرکردنەوەکانی داهەیە. لە کوردستاندا کەمن ئەو نووسەر و ڕۆشنبیرانەی کە لە چوارچێوەی حیزبێکی سیاسیدا کار دەکەن جەگەلە ئینتیمابوونیان بۆ حیزبەکە ، نووسین و گوتارەکانیان بەرگریکردنبێ لە دەستورێکی ڕێزلێگیراو ئازادییە سیاسی ومەدەنییەکان بپارێزن ، یان جورێک لە سەربەخۆیی بابەتیانە لە ووتارەکانیاندا ڕەنگدانەوەی هەبێ ، یان لایەنی کەم ووتارەکانیان چاکەو خراپەی سیستەمی سیاسی و دەسەڵاتی بەڕێوەبردنو کریزەکانی بەردەم هاونیشتمانی لەناو گشت کایەکانی کومەڵگا دەستنیشان بکات . بەداخەوە ئێمە نەمانتوانیوە لە ناو کایەی ڕۆشنبیراندا خاوەن جۆرێک لەو بوێریە بین.

زۆرن لە دنیای ئەوروپادا هەم سیاسین هەم خاوەنی دیدگاو ووتاری نیمەچە سەربەخۆی خۆیانن ،باشترین نمونە ( ئالان لوپێن)ی فەڕەنسی یە جەگەل لە ئەندام بوونی لە ناو حیزبێکی سیاسیدا هاوکات لە نووسینەکانیدا چەندین بابەتی گرنگ و هەستیار باس دەکات ، کە پێچەوانەی ستراتیژێتی حیزبەکەیەتی ، جەگەل لەوە بەکارهێنانی کۆمەڵی چەمک و تێڕوانینی لایەنە دژبەرەکانی حیزبەکەی لۆپێنن ، بەڵام زۆرشێلگیرانە داکۆکی لەو بابەت و کێشانە دەکات کە ئێستا لە ژینگەی سیاسی ئەوروپاو فەڕەنسا بوونی هەیە . لەم دیدگایەوە ئەگەر بمانەوێ نرخ و سەنگی ووتارو ئایدیاکانی نووسەرانی حیزبی سەنگو قورسایی تایبەتی هەبێ وە لە دروستگردنی بڕیاری سیاسیدا بەشداربن نووسەرانی حیزبی ده بێ واز لە نووسینی ئینشائی و سەتحی بهێنن ، ببنە خاوەن ئایدیای نیمچە سەربەخۆ خۆیان ، دەبێت هەوڵی گوڕانکاری بنچینەی بدەن لە هزری فۆڕمە سیاسیەکانی کوردستاندا ، لە دۆخی حیزبی دیسپلینی و ئایدۆلوژیای توندوتیژی چەقبەستو ڕزگاریان بێت . پانتایەکانی ئازادی سیاسی و کومەڵایەتی فراوانتربێ لە ووتارو هەڵوێستەکانیاندا ، هاوکات مەودای ئازادیە سیاسیەکان بۆ نووسەرانی حیزبی فراوانتر بکرێ سانسۆر کەمبکرێتەوە ، ڕێگە لە جورێک لە سەربەخۆی بیرکردنەوە بۆ ڕۆشنبیران و نووسەران لە دەرەوەی ئایدۆلوژیای سیاسی فەراهەم بێ . چونکە هەتا ئێمە خاوەنی نووسەرو ۆشنبیرو پەڕگیڕ و ڕادیکاڵی سیاسی بین لە ناو دامودەزگاکانی حیزبدا ، ناتوانین ببینە خاوەنی دیسکۆرسێکی سیاسی ئازاد لەناو پڕۆسەی مێژوودا.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×