زلەیەکی بچوک گوڕانکاریەکی گەورە 

زانا توفیق بەگ
  2023-09-03   

چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لە ووڵاتی تونسدا کۆمەلی نووسەرو ڕوشنبیری ئەو ووڵاتە ، چەند دیبەتێکی ڕووبەڕوویان لەگەڵ چەند کەسیایەتیەکی نووسەرو ڕوشنبیرو سیاسی و ئەکادیمستەکانی بواری سیسیولۆژیدا سازکرد. 
ئامانجی دیبەیتەکە بریتی بوو لەو گوڕانکاریە گەورە کە ڕوویدا .  بەهۆی ڕووداوی زلەیەکی  فادیە حمدی لەسەر شەقامەکانی تونسدا لە دەستگێریەکی هەژاری ئەو ووڵاتە  بەناوی محەمەد بوعزیزی ، چرکەساتی لێدانی زلەیەک دەبێتە هۆکاری دروستبوونی بوومەلەزیەکی گەورە هەڵدانەوەی لاپەڕەیەکی نوێ مێژوو بۆ تونس وگەلانی ناوچەکە .
دیالوگی بنچینەی دیبەیتەکە لە نێوان ڕۆشنبیران و بەشێکی زۆری نەوەی  سیاسی دوای شوڕشی بوعزیزی تونس ، بریتی بوو لە پەیوەندیە لوکالیەکانی شوڕش لەناوخۆ و کاریگەریەکانی بۆ دەرەوەی تونسو دروسبوونی ڕۆحێکی یاخی لەناو نەوەی ئێستای گەلانی ناوچەکە . 
بۆ ئەوەی لە کاریگەری ڕووداوەکانی بەهاری عەرەبی تێبگەین لەسەر نەوەی ئێستای کۆمەڵگای کورد گرنگە توانای نەوەی ئێستا بە ساڵەکانی تەمەنیان نەپێوین ، بەڵکو بە ژمارەی ئەو گوڕانانە بپێورێت کە لەناو مێژووی کۆمەڵایەتی ئێمەدا دروستیانکردوە.یان بەبڕی ئەو خەونانەی کە لە واقیعدا کارلێکدەکەن یان دەچنە تاقیکردنەوە تواناکانی خۆیانەوە . 
شکستخواردنی نەوەیەک   نابێت بەو پێوەرانە مامەڵەی لەگەڵ بکرێ کاتێک لە گوڕانی سیستەمی سیاسی ووڵاتدا سەرکەووتونەبوو  ئیتر ئومێدمان پێیان نەمێنی ، چونکە سەرکەوتنی نەوەیەک لە؟ئێستادا بە نزیک و دووری لە دەسەڵاتی بەڕێوەبردن یان حیزبی سیاسیەوە ناپێورێت ، بەڵکو بە توانای گوڕانکاری قەناعەتی کۆمەڵگاو دەستکاری ئەو پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەی تاکی ئێمە  دەبێت لە گشت کایەکانی تردا، یان وەرگرتنی دەسەڵاتی سیاسی یان ڕووخاندنی سیستەمی سیاسی بەمانای وەرگرتنی شوناسی ئەم نەوەیە نیە بەڵکو ، کرانەوەی عەقلێتی کۆمەڵگا  و کرانەوەی بەڕوو کۆمەڵگایەکی مەدەنی دەبێت، بەتایبەتی لەسەر بنەماکانی دروستبوونی دەوڵەتێکی هاووڵاتی دروست دەکرێ. 
بەداخەوە لەناو نەوەی ئمڕوی کوردیدا قەیرانێکی قووڵی مەعریفی هەیە هەر ئەم هۆکارەش واکردوە کە نەتوانرێ پردێکی پەیوەندی بەهێز لە نێوان خەونەکانیانو ئومێدێکی واقیعی بۆ دروستکردنی گوڕانێکی بنچینەی لەناو کەلتوور و پەروەردەی نیشتمانی ئێمەدا دروستبکرێ ، هاوکات بەشێکی تری کێشەکە پەیوەندی  بەسیستەمی سیاسی کورد هەیە بەتایبەتی دام ودەزگاکانی دەسەڵاتی بەڕێوەبردن کەنەیانتوانیوە نەوەی ئمڕۆ ڕۆڵی سەرەکی وکاریگەریان هەبێت ، لە دروستکردنی بڕیاری سیاسیدا یان لەناو هەئەتەکانی حیزب و دام ودەزگاکانی  بەڕێوەبردندا ، شوێنی لاقیان پێ بدرێ پاڵپشتیان بکرێ بۆ دابینکردنی خۆشگوزەرانی بۆ داهاتوویان، وە گوێ لە داواکارێکانین بگیرێت وەچارەسەری کێشەکانیان بۆ بکرێ.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×