ماوەیەکە هەندێ مەخلوقی دینی لە ووڵاتەکانی ئەوروپا و بەتایبەتی بریتانیا لە ژێر پەردەی دروستکردنی مزگەوت و گوڕینی کۆمەڵگای ئەوروپی لە مەسیحیەوە بۆ ئیسلام ، خەریکی گیرفان پڕکردن و قۆڵبڕینی هەندی کەسی دینداری ناو بەشێک لە مزگەوتەکانی ئەوروپان ، لە ژێر ناویی دروستکردنی مزگەوتوو ڕووخاندنی کەڵێسای مەسیحیەکان .
باشترین بازرگانی شەڕواڵ کورتەکان لە بریتانیا بەکارهێنانی کونسێرتی دین و تێکستە دینەکانی ناو قورئان و فەرموودەکانی پێغەمبەرن ، کە بتوانن زۆرترین قەبارەی پارەو کڕینی باشترین ڤێلا وبزنزی هێنانی جگەرەی قاچاغ مادەی هۆشبەر بۆ خەڵکی بریتانیا هاوردە بکەن بە بیانووی ئەوەی کە گوایە حەلالە ئەمانە کافرن .
تێنەگەشتن لە کەڵچەری ئینگلیزەکان دەردێکی کوشندەیی کوردەکانی بریتانیایە ، چونکە قسەیەکی کۆنی کوردیی هەیە دەڵێت ئەگەر دوو ماسی لەناو ئاودا شەڕ بکەن دەستی ئینگلیزیەکی تێدایە . هەربۆیە بەردەوام بەشێکی کوردە کۆنزەرڤاتیڤەکانی ئیسلامی سیاسیی یان سەلەفییەکان دەکەونە بۆسیەیی ئەم بازرگانە ئیسلامیانەوە کە بەناوی دین و خوا و پێغەمبەرەوە خەریکی خۆدەوڵەمەندکردن و کڕینی ڤێلاو مارکێتی گرانبەهان لە ئەوروپا بەتایبەتی بریتانیا.
ئەم دیاردەیە دەگەڕیتەوە بۆ ساڵەکانی ١٩٩٤ بەتایبەتی لە دوای هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆیی نێوان پارتی و یەکێتی وە سوود وەرگرتن لەو بۆشاییە گەورەیی کە لە ئەنجامی ئەو شەڕە ناخۆییە دروست ببوو لە کوردستاندا .
لەو ڕۆژگارەدا کۆمەڵێک گروپ و پلاتفوڕمی ڕادیکاڵی ئیسلامی دروستکرا بەپارەیی ووڵاتانی کەنداو تورکیا و ئێران بۆ قووڵکردنەوەیی برینەکانی شەڕی ناوخۆیی نێوان پارتی و یەکێتی . وە دروستکردنی ئایدولۆژیایی ئیسلامە توند ئاژۆکان لە رێگایی ئەو گروپانەوە وە کۆمەکردنی ئەو خێزانانەیی کە توانایی کڕینی فەردەیەك ئاردیان نەبوو لەو کاتەدا . بەهۆی لێکەوتەکانی شەڕی ناوخۆ وە گەمارۆیی رژێمی ئەو کاتەیی بەعس ، ئەم جۆرە بزنزە بووە سەرچاوەی بژوێ کۆمەڵی کەسی گوماناوی لە کوردستاندا .
ئەم مۆدیلە گواسترایەوە بۆ ناو کوردانی تاراوگە بەتایبەتی ئەو کوردانەیی کە پێشتر لە گەڵ دەزگا هەواڵگریەکانی کەنداو ووڵاتانی وەکو تورکیا و ئێران کاریان دەکرد . مەبەستیان بوو کورد لە ڕووی ئیرادەو فەرهەنگەوە تێک بشکینن ، پلانەکەیان تا ئەندازەیەک سەری گرت، توانیان بەشێک لە کۆمەلگای ئێمە لە ژێر کاریگەری پارەو دەسەڵات بکەنە کۆیلەی خۆیان . دەزگا هەواڵگریەکان ئاڕاستە بکرن بۆ کاتی جێ بەجێ کردنی پلانەکانیان لە کوردستاندا. ئەو دەزگا یانە لە ڕێگەی ئەم شەڕواڵ کورتانەوە دەیاویست هەندێ
گەرایی هەواڵگریی لەناو ئیسلامیەکاندا دروستبکەن بەتایبەتی ئیسلامیە توندڕەوەکان . هاوکات بەشێکی ئەو کوردانەی کە ئێستا مافی پەناهەندەیان هەیە ، وە توانایی دارایی بەهێزیان هەیە گیرفانە کانیان بە ناوی دینە وە فەردهوودەکرێن وە بەشێکیان کەوتوونەتە ژێر کاریگەری گووتاری دینی و چیرۆکی ئەفسانەیی بەشێک لە بارزگانە ئیسلامیەکان کە گوایە ئەگەر بەشداری بەخشینی بەشێک لە سامانەکەت بکەیت ئەوا بەشێکی بەهەشت مسۆگەر کردوە .