ئیفلیجبوونی سیاسەت و دۆگمابوونی تاك

زانا توفیق بەگ
  2025-12-08   

 پوختەی ئەم نووسینەم، بەسەرھاتی رۆژنامەنووسێکی بەلجیکی  دەیگێڕتەوە، کاتێک کە نازیەکان بەلجیکایان داگیرکرد لە جەنگی   جیھانی دووھەمدا، رۆژێک بەرپرسی ھەواڵگری ھێزەکانی ناوخۆ  داوا لە رۆژنامەنووسێک دەکات ڕاپۆرتێکی بۆ ئامادە بکات لە بەرامبەر ھەندێ فڕەنکی بەلجیکی بۆ بەرژەوەندی خۆی. ناوەرۆکی ڕاپۆرتەکە دەیەوێ  باس لە مرۆڤدۆستی  ئەفسەرەکە بکات لە دۆخی جەنگدا . بەتایبەتی یارمەتیدانی خانەی بە ساڵاچووەکانی شاری بروکسلی پایتەختی بەلجیکا لە بێ نانی و قاتوقڕیدا دەیەوێ بکرێتە  سەردێرێ ھەواڵەکان.
  رۆژنامەنووسەکە دەپرسێ؟  دەڵێ تۆ کارت بەو ڕاپۆرتە چیە  دەڵێ خەڵکی ئێمە  دۆگمان بەشێکی زۆری خەڵکی شارەکەم دەزانن من ھاوکاری نازیەکانم کردوە بۆ مەبەستی داگیرکردنی بەلجیکا لە دوای ئازادکردنی بەلجیکا .دەمەوێ ببمە سمبوڵی ئازادی، رۆژنامەنووسەکە دەڵی ئەی ڕابووردووت؟ ئەفسەرەکە دەڵی من خۆم کۆمەلگاکە دەناسم کە چەند  کورتبینن لە جێگای سزادانم دەبمە سمبوڵی ئازادی و کاری خێرخوازی مرۆڤدۆستی .

مەقسەدی کەلام  ئەم جۆرە مۆدیلە لەناو  کۆمەڵگا ئێمەدا زۆرە. وە پانتاییەکی گەورەیی ھەیە،    لەناو ھێزە سیاسیەکانی دا، بەتایبەتی لەناو فیگەرە سیاسیەکانی کۆمەڵگای کوردیدا.          ھەندێکیان لە ژێر تایتڵی  بانگخوازی وئایدۆلۆژیای دین و بەکار‌ھێنانی تێکستە دینەکان بۆ بەدۆگماکردنی  کۆمەڵگاکە خەریکی ئەم کارەن، وە تا ئەندازەیەکی زۆر باش کاریگەری نەرێنیان    داناوە لەسەر لاوازکردنی تێفکرینی کۆمەڵگای کوردی  وە توانای  ھێزی بیرکردنەوەی کۆمەڵگای کوردیان  کوشتوە. 
بەدەر لەو دیوە تاریکەی کە ئێستای کۆمەڵگای کوردی تێکەوتووە،خەونێکی گەورەیە ھەیە بەڵام لە واقیعدا خەونەکە بچووکە توانای تێپەڕاندی دۆگماکانی ناو کۆمەڵگای کوردی نیە، چونکە ئەو چوارچێوەیەی کە پێویستە بۆ چارەسەردروست بکرێت ئەگەری نیە . کە بریتیە لەپەیمانیەکی کۆمەڵایەتی لەنێوان گشت پێکھاتەکانی  کۆمەڵگاو  ھێزە سیاسیەکانیدا. بەڵام لە  واقیعدا تیۆریزە ئەو پەیمانە کۆمەڵایەتیە ناکرێت. چونکە جومگە سەرەکیەکانی ئەو دۆگمابوونە بەشێکە لە کەلتوور سیاسی ڕۆشنبیری ئێمە لە ئێستادا.
مۆتیڤی سەرەکی بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە پێویستیمان بە دروستکردنی روحیەتیەکی ڕەخنەگرانە ھەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم واقیع داخراوە. بەتایبەتی بزوتنەوەیەکی کۆمەلایەتی، بە دیدگایەکی جیاواز لەسەر ھەموو ئاستەکانی کۆمەڵگا .  کەبتوانێ ھەڵگری ئایدیالیەکی ڕوون و راستگۆیانە بێت بۆ  سەرلەنوێ ھەڵسانەوەی کۆمەڵگای کوردی لەسەر ھەموو کاییە جیاوازەکان. 

 

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×