سلێمانی لەئەجندایی پارتیدا

زانا توفیق بەگ
  2026-01-01     370

دەمەوێ بە پوختی ئەوە بڵێم ، لە دوای گوڕانکاری دەنگەکانی پارتی لە پرۆسەی پەرلەمانی کوردستان و پەڕلەمانی عێراقدا. شاری سلێمانی  لەلای پارتی  لە تاکتیەکەوەگوڕا بۆ ستراتیژ بەتایبەتی لە بەرنامەی کاری حیزبی دا.
ئایا پارتی  لەچ دەرگایەکەوە دەیەوێت بگەڕیتەوە بۆناو قووڵایی خەڵکی ناڕازیی شاری سلێمانی؟ 
ھەندێ  تێڕوانین ھەیە دەڵێن پارتی دەیەوێ لە  ڕێگای بەشێکی زۆری ئەو عەشیرەتانەی کە بڕوایان بە سیاسەتی یەکێتی نەماوە  پێان وایە یەکیتی تووشی  قەیران  سەرکردایەتی بووە توانایی بەربەرەکانی سیاسی نەماوە لەگەڵ پارتی  بۆیە ئێستا پارتی کۆیان دەکاتەوە دەیانکات بەپارتی، ھەوڵ ئەدات پێگەی حیزبی خۆیی پی بە ھێز بکات .بووچوونی دووھەم  دەڵێن: باس لە نزیک بوونەوەی بەشیکی زۆری نوخبەی دژە پارتی  دەکەن لە ڕابووردوودا، لە ئیستادا تێگەیشتوون کە پێشتر بەشێک لە ھێزە سیاسیەکان وەکو یەکێتی و گوڕان و ئێخوانەکان سیاسەتیەکی پۆپۆلیستیان بەکاردەھێنا دژ ی پارتی ھەتا ئەندازەیەک سەرکەوتوو بوون .
بەڵام  پێویستە بۆ ھەر  لێکدانەوەیەک  پارتی  ژیرانە  خویندنەوەیەکی واقیعی بۆ مینتاڵتی خەڵکی سلێمانی و ئەندامانی حیزبەکەی خۆیی بکات..  بە دیدگای من ئەمە خاڵی وەرچەرخانی  پارتی دەبێت  بۆ داھاتووی حیزبی خۆیی  .ھەتا بتوانێت  لە جوگرافیەی سیاسی سلێمانی چالاکترو قووڵتر بیربکاتە وە دەسەڵاتی زیاتر بێ . چونکە ھەلوومەرجی سیاسەتکردن لەناوچەیە ک بۆ ناوچەیەکی تر جیاوازە وە میکانیزمی کارکردنی حیزبابەتیش ھەر جیاوازە، ڕواڵەتی سیاسەتکردن  بەشێوەیەکی دینامیکی  لە شارێکەوە بۆ شارێکی تر دەگوڕێت . بۆ نمونە  دەکرێت لەشارێکی وەکو سلێمانی بەکارھێنانی ھەندێ زاراوەیی میللیی زۆر ئاسایی بێت بەڵام لەشارێکی وەکو دھۆک عەیبە بێ. بە پێچەوانەوە  لەشارێکی وەکو ھەولێر زیاتر بەشارێکی مەڵتی کەڵچەر تقوسی دینی ناسراوە،  بەڵام لەشاێکی  وەک سلێمانی  بایەخ بە توقسە دینیەکان       نادرێت ئەتوانم بڵێم   ھەر شارەو بەئاکارێکی سونەتەیی خۆی ناسراوە پێویستە رێزو بەھای تایبەتی بۆ دابنرێت. لێرە گرنگەتێگەیشتن لەو جیو سیاسیە  شارەکان بۆ بردنەوەی یاریەکە  ،   چونکە  ھەندێ کەسی سیاسی ھەمیشە باس لە دابەشبوونی ناوچەکە دەکەن لەڕووی ئیقلیمی و   تەنانەت نێودەوڵەتی  . ئاوا وێنەی دەکەن ،  رێگری کردن لە فراوان بوونی  پارتی لە سلێمانی     پەیوەندی بەم  دابەشکاریەی ھەرێمایەتیەوە ھەیە   . من پێچەوانەی ئەو بووچوونەم ڕاستە    ئەتوانم بڵێم   تا  ئەندازەیەک ئەم  ئاڕگومینتە ڕاستی  تێدایە . بەڵام فیگەری سیاسی رۆڵێکی گرنگ   دەبێنێت   لەفراوانبوون و کەم کردنی دەنگ ، بۆ نمونە پارتی   پێشھاتنی   ئەدھەم بارزانی دەنگەکانی زیاتر لە ھەشتاوپێنج ھەزار دەنگ بوو.بەڵام بە ھۆی کورتبینی سیاسی  تێنەگەیشتن لە دۆخی سیاسی  ناوچەکەو لەبەکار‌ھێنانی سیاسەتی فیرعەونی و لووتبەرزی ئەو زادە بەشێکی زۆری دەنگەکانی پارتی  لەدەستداو بوونە قوربانی ئەو ڕێچکە سیاسیە خراپەی ئەدھەم بارزانی .
ھەموو ‌ھەڵەیەکی سیاسی قابیلی ڕاستکردنەوە و گفتوگۆکردنە لەسەر شێوازی ڕاستکردنەوە،بۆ نمونە پارتی لە ئێستا ھەوڵی داوە لەڕێگای گوتارێکی جیاوازەوە دەسەڵاتی قەڵەمڕەویی خۆیی زیاتر بکات لە سلێمانی، نزیک بوونەوە لە بەشێکی زۆری ئەو نوخبە  سیاسیی و ڕۆشنبیریەیی کە پێشتر ، وێنەیی پارتیان بە ھێزێکی کۆنەپارێزو پاشکەوتوو وێنا دەکرد بەڵام لەدوای کۆمەڵی ھەڵەی ستراتیژی یەکێتیوھێزەکانی بەناو ئوپزسیۆن و بەتایبەتی ئیخوانیەکانی کوردستان ، ڕەوتی گەشەکردنی پارتی و ئاستی تێگەیشتنی ھاونیشتمانی لە شاری سلێمانی گوڕا بەرامبەر بە پارتی ، لە ئێستادا دەرفەتێکی گەورە بۆ پارتی  لەسلێمانیدا دروستبووە کە بتوانێت کێبڕکێ ھێزی یەکەم دووھەم بکات  لەسەر ئاستی شارەکە  بەتایبەتی لەدوای سەر کەوتنی  بەربژێرەکەی پارتی لە پەڕلەمانی عێراقدا.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
بومەلەرزە سیاسییەکەی تورکیا: باخچەلی لە نەیاری سەرسەختەوە بۆ پێشنیازکاری ئازادکردنی ئۆجەلان
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا: یاسای نوێ بە هیچ شێوەیەک لێخۆشبوونی گشتی نییە و سەرکردەکانی پەکەکە ناگرێتەوە
ئاگادارییه‌ك له‌ ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و گه‌یاندنی عێراق بۆ به‌كارهێنه‌رانی كۆڕه‌ك تیلیكۆم
هۆشداری لە دۆخی دەرونیی لاهوور شێخ جەنگی دەدرێت
دادگای فیدراڵی سكاڵایه‌كی له‌دژی راگرتنی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ره‌تكرده‌وه‌
دەستگیرکردنی بەرپرسێکی هەواڵگری حەشدی شەعبی دۆخێکی ئەمنی ئاڵۆز دروست دەکات
رۆبه‌رتۆ كارلۆس ده‌نگۆی موسڵمانبونی ره‌تده‌كاته‌وه‌
نامۆ فازیڵ لە یارییەکی MMAدا بەرامبەر ڕکابەرە بەڕازیلییەکەی تووشی شکست هات
ئێران پەیامێکی تووند دەداتە ڕۆژئاوا: لە ئەگەری فراوانبوونی جەنگ، مووشەکەکانمان دەگەنە ئەوروپا
شارەزایەکی ئابوری: لابردنی سفرەکانی دیناری عێراقی گوزەرانی هاوڵاتیان ناگۆڕێت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×