٧٣ ساڵ پارتی

ئاری هەرسین
  2019-08-16     1575

ئەمڕۆ ڕۆژی لەدایک بوونی کاک مەسعود بارزانیە. بەڵام بەڕێز سەرۆک مەسعود بارزانی ئەوەندەی خولیای کوردستانێکی ئازاد و گەلێکی بەختەوەرە، ئەوەندە خۆی بە ڕۆژی لەدایک بونیەوە مەشغوڵ نەکردوە. ئینسان ھیچ دەورێکی لە دیاریکردنی ڕۆژی لەدایک بوونی خۆیدا نیە، ھەر بۆیەش کار و کردەوەکانی ئینسان پێوەرن بۆ ھەڵسەنگاندنی، نەک ڕۆژی لەدایک بوونی. خەبات و تێکۆشانی بێ ووچانی زیاد لە نیو سەدەی سەرۆک مەسعود بارزانی و کاریگەریان لەسەر ڕەوتی بزوتنەوەی کوردایەتی، سامانێکی مەعنەویە و جێگای شانازی بەرزە، ھیوادارم کاک مەسعود تەمەن درێژ و ساغ و سەلامەت بێت، بۆ خزمەتی گەل و خاکی پیرۆزی کوردستان.

ھەر ئەمڕۆش ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستانە. ئەم بۆنەیە لە بنەماڵەی سەربەرزی شەھیدان، ھێزی پێشمەرگەی کوردستان، پێشمەرگەی کەم ئەندامی سەنگەر، سەرجەم ھەڤاڵانی پارتیمان، مەکتەبی سیاسی و سەرۆکی خۆنەویست کاک مەسعود بارزانی پیرۆز دەکەم.

حیزب زۆر شتی لە تاکی ئینسان دەچێت. ھەر وەک چۆن بۆی ھەیە ئینسان تەممەڵ و چوست و چالاک بێت... توشی پەتا و ھەڵامەت و نەخۆشی درێژخایەن بێت... بە ئیمان و ساڵح یان خراپکار و گەندەڵ بێت... حیزبیش وایە. ئەویش چونکە ئەوە ئینسانەکانن کە ئیدارەی حیزب دەکەن و بەڕێوەی دەبەن. تەمەنی درێژی پەتا و ھەڵامەتێک ٧٢ سەعاتە، بەڵام شێرپەنجە کوشەندە یە. بۆیە بەخۆداچونەوەو پشکنینی باری ڕێکخستن و ھەڵسەنگاندنی بڕیارە سیاسیەکانمان بەبەردەوام و، لە ھەموو ئان و ساتێکدا پێویستن، بۆ ئەوەی بە تەندروستی باشەوە لەسەر پێی خۆمان لە مەیدانی سیاسی کوردستاندا بمێنینەوە.

حیزبی ئێمە تەمەنی گەیشتۆتە ٧٣ ساڵ. ھەوراز و نشێو و چەرمەسەری زۆرمان تێپەڕاندوە، باری دونیایەک تموح و ئومێدی گەل و نیشتیمانیشمان لە پێشەوەیە. باری دونیایەکیش بەرپرسیارێتی نیشتیمانی و ئەخلاقیمان لەسەر شانە. بەرامبەر بە لایەنە سیاسیەکان، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی بەرپرسیارین، بە جۆرێک کە باڵانس لە نێوان مونافەسە و یەکڕیزی و ڕێزگرتن و پاراستنی بنەماکانی دیموکراسی ڕابگرین. ئەرک و بەرپرسیارێتیمان بەرامبەر بە کەوادری خۆمان نابێت لە بیر بکرێت، چونکە دینامۆی حیزب قاعیدە ماندونەناسەکەیەتی.

ھەمیشە ئاوەدان بێت خاکی پیرۆزی کوردستان...

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
بنەماڵەی وەستا حەسەنی كەبابچی باس لە روداوی كوژرانی كوڕەكەیان دەكەن
شاندێکی ئێران لە سلێمانی چونە ناو کەمپی حزبەکانی ڕۆژهەڵاتەوە
عەلی باپیر: ئومێدم نەماوە بەرپرسانی گەندەڵ و پۆخەڵی ئەم هەرێمە بتوانن چاك ببن
مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی: قه‌یس خه‌زعه‌لی به‌ڵێنیدا ببێته‌ زمانحاڵ و به‌رگریكاری فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم
شاڵاو عەلی عەسکەری: کۆدەنگی لەسەر کەمکردنەوەی ژمارەی ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی هەیە
ته‌لار له‌تیف: زیاتر له‌ 200 ئه‌ندامى كۆنگره‌ پێشنیاریان داوه‌ته‌ لیژنه‌ى په‌یڕه‌وى ناوخۆ
بەرهەم مستەفا: مامۆستایان تەنها بۆ موچە دەچنە ناوەندەكانی خوێندن و بایكۆت بەردەوامە
"هەڵبژاردنی ئەندامانی سەرکردایەتی یەکێتی دەکەوێتە سبەینێ یاخود یەکشەممە"
نرخی دراوەكان لە كاتی كردنەوەی بازاڕ
په‌رله‌مانتارێك: ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كه‌ی حه‌مدانییه‌ پێچه‌وانه‌ی به‌ڵگه‌ و راستییه‌كان ده‌بێت
© 2023 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×