سلێمانی موشاغەبەچیە!

شێخ ئاری هەرسین
  2020-05-02   

هەر لە سەردەمی داگیرکاری ئینگلیزەکانەوە، پێش ئەوەش لەسەردەمی حوکمی عوسمانی و سەفەویەوە سلێمانی لای داگیرکەرانی کوردستان خۆشەویست نەبوە. هەر لە مەبدەئی گواستنەوەی ناوەندی حوکمڕانی لە قەڵاچوالانەوە کە مەوقیعەکەی بۆ پایتەخت نەگونجاوەو گەڕان بەشوێن کەمێک دەشتایی، هەتا دروستبونی پیرەمێردێک کە سەری گەورەی فرۆ دێنێ بۆ منداڵانی کورد زوبان…هەتا نالی خزماتکارو عاشقی خاک و خۆڵی نیشتیمانی پیرۆزی کوردستان… هەتا کوردی، هەتا بێکەس، زێوەر هەتا هەردی و سەرتۆپی شاعیرانی مۆدێرنی کوردی شێرکۆی تاک و نازدار… نازانم بڵێم هەتا چەن… هەتا شەهیدانی شار… لە سالە شێتەوە هەتا کەریم دانزێڕ، عومەری ساڵح مەنسور، جەمال دیگۆڵ، عوسەی ئامە، عەریف غەریب، شێخ محەمەدی سەید عەلی حافز، نوری حەمە عەلی، جەمالی عەلی باپیر، ئاسۆی دەلاک، عەبدوڵا ئاغا، مام ئاراس، جەزای عەلی کاتب، ئەنوەری عەلی نەجاڕ، عومەری حەلاو… ئیتر لیستەکە زۆر دورودرێژەو لێم ببورن کە هەمو ناوەکانی تیا نیە. ئەو شارەی کە لەبەرئەوەی ئامادەنەبون دژایەتی مەلا مستەفای بارزان بکەن، بەڕۆژی ڕوناک لە حوزەیرانی ١٩٦٣ خەڵکیان لێ زیندەبەچاڵ کرا.

ئێستە ئەڵێن دەمڕوت و نەزان و کاسەلێس و ناڕەسەنی وا پەیدابون کە لەژێر سێبەری پارتیبونداو لە خوار جەمەدانەی سورەوە، سوکایەتی بە سلێمانی گەورە ئەکەن (کە لە ئەساسدا هیچ نەبون جگە لە پەیامنێرێکی دەرەجە هیچ). هەمو عالەم ئەزانێت نوێنەری جامانە سور کێن. هیوادارم نمایەندەکانی جەمەدانەی سور و مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵوێستیان ڕون بێت. ئەگەر ئێمەی سلێمانی لەدەرەوەی شێخایەتی تەریقەتی کوردایەتین، نە لێمان بترسن و نە موجامەلەشمان بکەن، زۆر بەڕونی پێمان بڵێن بڕۆن، خۆمان ئەڕۆین. شەرتیش نیە ئەوەی پارتی نەبێت ئیتر یەکسەر ببێت بە یەکێتی یان شتێکیتر. دونیاو کوردایەتی زۆر لە پارتی و یەکێتی گەورەترە. لە بێدەنگی ئەم لایەنە پەیوەندیدارانەدا، بەندە تەرجومەی پەندە فارسیەکەی بۆ ئەکەم کە ئەڵێت: سکوت نشانە رزاست( ئەمتوانی بۆ نوسینەکە پیتی عەرەبی بەکار بێنم، چونکە ئەزانم ئیملای فارسی چۆنە، بەڵام بە ئارەزوی خۆم نەمنوسی).

ئەم پاڵەوانانەی کە لەپاڵ سەنگەری پارتیا زاتی ئەوە ئەکەن پەنجە بۆ نەمامی گوڵەکانی شەهیدانی گردی سەیوان بەرن، با وەک ئێمە چۆن لە هەولێرو دهۆک هەین، بفەرمون پیاسەیەکی بەردەرکی سەراو توی مەلیک بکەن و لەوێ جورئەتیان هەبێت چاو ببڕنە چاومان و پێمان بڵێن ئێمە موشاغەبەچین… ئەگینا با بۆ هەمیشە ئوسکوت بن.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
بۆ وەزیری پەروەردە بەڕێز ئالان حەمەسەعید: سەیری ئەم هەڵە زۆر زەقەی کتێبە تازەکەی زانستی پۆلی شەشی بنەڕەتی بکە
بۆ یه‌كه‌مجار له‌ ئه‌مریكا سزای گوله‌بارانكردنی كه‌سێك به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ په‌خش ده‌كرێت
وتاربێژی نوێژی هەینی نەجەف داوا لە حکومەتی عێراق دەکات مووچەی فەرمانبەران بە دۆلار دابەش بکات
پارێزگاری حه‌سه‌كه‌ داوا له‌ خۆپیشانده‌ران ده‌كات خۆیان له‌ توندوتیژی به‌دوربگرن
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی هه‌رێم داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی بڕیارێكی زه‌یدی ده‌كات
لە گرژییەكانی شاری حەسەكەدا ژمارەیەك هاووڵاتیی كورد بریندار بوون
ناڤی پیلای، ژنه‌ دادوه‌ری ئه‌فریقای باشور خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ ساڵی 2026 بەدەستهێنا
"شەپۆلێکی باران و هەورە بروسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە"
جێگری وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا: هیوادارم گوشاره‌ ئابورییه‌كانمان ببنه‌ مایه‌ی روخانی رژێمی ئێران
ئابووریناسێک هۆشداری دەدات: خەرجکردنی مووچە بە دۆلار سیستمی کاش و سەربەخۆیی نەقدی عێراق تێکدەدات
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×