بۆ/ بە‌ڕێز پارێزگاری سلێمانی

شێخ ئاری هەرسین
  2020-03-23   

لە‌م سە‌ردە‌مە‌ی قە‌یرانێكی جیھانیدا، كە‌ سنوور، ڕە‌گە‌ز، سە‌روە‌ت و سامان و دە‌سە‌ڵات بە‌ ھە‌موو جۆرە‌كانییە‌وە‌ لە‌سە‌ر ڕوبە‌ری تە‌ختە‌ سادە‌كە‌ی ئینسانبووندا كورت بوە‌تە‌وە‌، مە‌وقیفی حكومە‌تە‌ نیشتیمانییە‌كە‌ی مە‌سرور بارزانی، تیمی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران و حكومە‌تە‌ خۆجێیە‌كە‌ی بە‌ڕێزتان و گشت پارێزگاكانی تری كوردستان بە‌رز دە‌نرخێنیم.

ھە‌ر بۆیە‌ش بە‌م پە‌یامە‌ كورت و سادە‌یە‌، تە‌واوی ئامادە‌گی خۆم لە‌ خزمە‌ت جە‌نابتان ڕادە‌گە‌یە‌نم، ھە‌ر لە‌ كرێكاری و كانناسی ھە‌تا ھە‌موو كارێكی خۆبە‌خش كە‌ لە‌ چوارچێوە‌ی ڕێنماییە‌كانی حكومە‌ت و بە‌ چاودێری بە‌ڕێزتان، لە‌ پێناو بە‌رە‌نگاربونە‌وە‌ی پە‌تای كۆرۆنا لە‌ پارێزگای سلێمانی، كە ‌ڕێنمایی ڕێوشوێنی بۆ دیاری كراوە‌.  بە‌داخە‌وە‌ شە‌ڕی ئە‌م دوژمنە‌ بە‌ تفە‌نگ ناكرێت ھە‌تا گیانمان بە‌ قوربانی مانە‌وە‌ی خە‌ڵكی كوردستان و سە‌رفرازی كوردستانە‌ پیرۆزە‌كە‌مان بكە‌ین، بە‌ڵام خۆ ئە‌توانین بە‌ شێوازی تر خزمە‌تكار بین.

لای خە‌ڵكانی نیشتیمانپە‌روە‌رو نە‌تە‌وە‌یی كوردستان یە‌ك كوردستانە‌، بە‌ڵام لە‌ ئێستادا بە‌ندە‌ دانیشتوی سلێمانیم، ئە‌گە‌ر لە‌زاخۆ یان خانە‌قین نیشتە‌جێ بومایە‌، ئە‌وا ئە‌م نامە‌یە‌م بۆ سە‌رۆكی یە‌كە‌ خۆجێییە‌كانی ئە‌وێ ئە‌نوسی. تكایە‌ بێ منە‌ت بن و لە‌ كوێدا ئیدارە‌ی خۆجێیی سلێمانی پێویستی بە‌ بە‌ندە‌ ھە‌بوو فە‌رمان بفە‌رمون با لە‌ خزمە‌تدا بم.

لە‌گە‌ڵ ئە‌وپە‌ڕی ڕێزمدا...

ئاری محە‌مە‌د ھە‌رسین
سلێمانی ٢٠٢٠/٣/٢٣

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
بۆ وەزیری پەروەردە بەڕێز ئالان حەمەسەعید: سەیری ئەم هەڵە زۆر زەقەی کتێبە تازەکەی زانستی پۆلی شەشی بنەڕەتی بکە
بۆ یه‌كه‌مجار له‌ ئه‌مریكا سزای گوله‌بارانكردنی كه‌سێك به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ په‌خش ده‌كرێت
وتاربێژی نوێژی هەینی نەجەف داوا لە حکومەتی عێراق دەکات مووچەی فەرمانبەران بە دۆلار دابەش بکات
پارێزگاری حه‌سه‌كه‌ داوا له‌ خۆپیشانده‌ران ده‌كات خۆیان له‌ توندوتیژی به‌دوربگرن
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی هه‌رێم داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی بڕیارێكی زه‌یدی ده‌كات
لە گرژییەكانی شاری حەسەكەدا ژمارەیەك هاووڵاتیی كورد بریندار بوون
ناڤی پیلای، ژنه‌ دادوه‌ری ئه‌فریقای باشور خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ ساڵی 2026 بەدەستهێنا
"شەپۆلێکی باران و هەورە بروسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە"
جێگری وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا: هیوادارم گوشاره‌ ئابورییه‌كانمان ببنه‌ مایه‌ی روخانی رژێمی ئێران
ئابووریناسێک هۆشداری دەدات: خەرجکردنی مووچە بە دۆلار سیستمی کاش و سەربەخۆیی نەقدی عێراق تێکدەدات
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×