ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی و لە هەولێر

شێخ ئاری هەرسین
  2020-03-06   
میللەتێک ئەبێت خاوەنی یەک نیشتیمان، یەک زمان، یەک مێژوو و یەک چارەنوسی هاوبەش بێت. شەق کردن و پارچە پارچە کردنی میللەت بە بێ سێو دوو گەورەترین خیانەتە. 

پاش بڵاوبونەوەی  ڤایرۆسی کۆرۆنا لە زۆر لە وڵاتانی جیهان، ڤایرۆسەکە هاتە وڵاتی کوردستانیشەوە.  ئەم ڤایرۆسە نە نەتەوە ئەناسێت نە پێستی ڕەنگی سپی و زەرد و ڕەش.  نە  وڵاتی دەوڵەمەند ئەناسێت و نە هەژار. خۆشبەختانە ئەم ڤایرۆسە (هەر وەک مردن)  نە فەقیر ئەناسێ و نە دەوڵەمەند. کەچی هەندێک کەس لە هەرێمە بچکۆلانەکەی  ئێمەدا  لە ئامار و زانیاری بڵاوکردنەوە لەسەر ئەم ڤایرۆسە دیسانەوە میللەت شەق ئەکەن. گوایە لە هەولیر هیچ حاڵەتێکی کۆرۆنا نیە و ئەم ڤایرۆسە بە تەنیا تەماعی لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیانە. وەک بڵێی سلێمانیەکان خۆیان دەعوەتی ئەم ڤایرۆسەیان کردوە بۆ ئەو دەڤەرە…!

ئەگەر حکومتی هەرێم  حکومەتی هەموو هەرێمی کوردستانە؟ ئەگەر یەک نیشتیمانی پیرۆزی کوردستانە؟ نابێت حکومەت نە ڕێگە بە م جیاوازیە بدات و نە سیاسەتی خۆشی بداتە دەست خەڵکانی نامەسئول و بێ ئیشی سەر تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان. 

ئێمەی خەڵکی کوردستان وەک حەشاماتێکی ملیۆنی واین لە یەک جەستەدا. ئەگەر کوردستانیەک لە زاخۆ هەتا خانەقین  یان لە هەر هەر کوێرە دێیەکی ئەم خاکە پیرۆزە ئازاری پەنجە توتەیەکی هەبێت، وەک ئەوە وایە هەمومان توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوبین. ڵە ڕاستیشدا گاڵتەجاڕێکی گەورەیە ڤایرۆسی کۆرۆناش بکەینە  دوو ئیدارەیی.

من هیوادارم هیچ توشبوویەکی کۆرۆنا لە هەولێر و هیچ شوێنێکی دونیا نەبینم. بەڵام شاردنەوەی زانیاری بەری کورتە و خزمەت بە هاوڵاتیان ناکات. بۆیە حکومەت نابێت ڕێگە بدات هەندێک لە ستافەکەی بە ئاڕاستەی مەبدە ئی  نەعامەکەی بەرن. ئەگەریش زانیاریەکان دروست نین، پێویستە حکومەت خۆی ڕونکردنەوەی هەبێت و، سەرجەم ئامارەکانی هەرێم بڵاو بکاتەوە و، سزای توند بەسەر ئەو کەسانەدا بسەپێنێت کە لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بونەتە دەمڕاستی حکومەت.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
بۆ وەزیری پەروەردە بەڕێز ئالان حەمەسەعید: سەیری ئەم هەڵە زۆر زەقەی کتێبە تازەکەی زانستی پۆلی شەشی بنەڕەتی بکە
بۆ یه‌كه‌مجار له‌ ئه‌مریكا سزای گوله‌بارانكردنی كه‌سێك به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ په‌خش ده‌كرێت
وتاربێژی نوێژی هەینی نەجەف داوا لە حکومەتی عێراق دەکات مووچەی فەرمانبەران بە دۆلار دابەش بکات
پارێزگاری حه‌سه‌كه‌ داوا له‌ خۆپیشانده‌ران ده‌كات خۆیان له‌ توندوتیژی به‌دوربگرن
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی هه‌رێم داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی بڕیارێكی زه‌یدی ده‌كات
لە گرژییەكانی شاری حەسەكەدا ژمارەیەك هاووڵاتیی كورد بریندار بوون
ناڤی پیلای، ژنه‌ دادوه‌ری ئه‌فریقای باشور خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ ساڵی 2026 بەدەستهێنا
"شەپۆلێکی باران و هەورە بروسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە"
جێگری وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا: هیوادارم گوشاره‌ ئابورییه‌كانمان ببنه‌ مایه‌ی روخانی رژێمی ئێران
ئابووریناسێک هۆشداری دەدات: خەرجکردنی مووچە بە دۆلار سیستمی کاش و سەربەخۆیی نەقدی عێراق تێکدەدات
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×