دیبەیتێکی کورت لەگەڵ بەڕێز سەرۆکی هەرێم

شێخ ئاری هەرسین
  2020-04-22   
سەرۆکی هەرێم کەسایەتیەکی سیاسی مۆدێرنە (مۆدێرنەش بە ماناکەی لە هەل و مورجی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و بگرە جیهانی سێهەم). ئەو دەزانێت و دەتوانێت، لەدەرەوەی فەرهەنگی دەست بۆ نەبردوی ئێمە بیر بکاتەوە و، جورئەتی ئەوەی هەیە لەدەرەوەی ترادیسیۆن (سوننەت) خەو ببینێت و جێبەجێی بکات. سەرۆکی هەرێم خۆی لە خۆیدا کە سێکی ڕیفۆرمیستە، هەرچەندە هەندێک جارئێمەی پارتیش لەوانەیە بە زەحمەت لەگەڵیدا بڕۆین. بە کورتی سەرۆکی هەرێم تەنیا هێزێکی سیاسی ژیرە کە دەتوانێت (گەر هەمومان هاوکار بین) ئیدارەکە بکاتەوە بە یەک. 

لە دوا کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیدا، بەڕێزیان دەستەواژەی (سفر ئیدارە)ی بەکار هێنا. مەبەستی ئەم گوتارە هەڵوێستەیەکە لەسەر ئەو دەستەواژەیە.

هەندێک کەس تەفسیری ئەو دەستەواژەیە سەرۆک نێچیرڤان بارزانی بەو جۆرە دەکەن، کە گوایا دوو ئیدارەیی وجودی نیە و نابێت کەس باسی لێوە بکات. 

دوو ئیدارەیی هەیە. چونکە ئەگەر دوو ئیدارەیی نەبوایە، چ پێویستی دەکرد کابینە لە دوای کابینە هەوڵی یەکگرتنەوەی هێزی پێشمەرگە بدات؟… ئەگەر دوو ئیدارەیی نیە بۆچی وەزیری ناوخۆ دەسەڵاتی بەسەر کارمەندێکی وەزارەتەکەی لەودیو دێگەڵەدا نیە؟… بۆچی یەکێتیەکان گللەیی ئەوە دەکەن کە کارماندێکی حکومی سەر بە حیزبەکەیان ئەگەر تەزکیەی ئێمەی (پارتی) پێ نەبێت لە قەزایەکەوە بۆ قەزایەک (لەم دیو دێگەڵە) ناگوێزرێتەوە؟… بۆچی دەزگای پاراستن و زانیاری لە دوو عالەمی جیاوازدا دەژین؟… بۆچی وەزارەتی دارایی ناوەندی کۆکردنەوە و دابەشکردنی پارە نیە و، هەتا ئێستاش میزانیەی مانگانەی حکومەت دەکرێتە دوو بەشی ئەمدیو و ئەودیوی دێگەڵە؟… بۆچی هەتا ئێستاش بارەگای ئێمە لە دوکان و بارەگای یەکێتی لە مەسیف قەدەغەیە؟

حەز کردن لە دوو ئیدارەیی و دەستنیشانکردنی ئاسەوارەکانی دوو شتی زۆر لێک جیاوازن. من هەتا مردن بە ئارەزوی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستانەوە دەژیم، چجای ئارەزوی لەت بوونی نیشتیمانەکەم بکەم.  بەندە، ئیجالەتەن، بە پێچەوانەی بۆچونی بەڕێز سەرۆکی هەرێم، وادەبینم کە لە ئێستادا ئەو (ئیدارە سفرە) هەیە. چونکە تەفسیری بەندە بۆ ئیدارەی سفر ئەو ئیدارەیەیە کە ڕێگە لە بەرەو پێشچوون دەگرێت، ئیتر هەر پاشکۆیەکی ژمارە یی (یەک یان دوو ) پێشگری بێت. ئیدارە یەک بێت، دوو بێت، سێ بێت و هەزار بێت گرنگ نیە، کێشە ئەو کاتە دروست دەبێت کە ئەم ئیدارانە نوێنەرایەتی نیشتیمان و میللەتێکی سەربەخۆ نەکەن و جۆگەلەکانیان نەچنە ناو یەک ئەستێڵکی نیشتیمانەوە.

ئیدارەی وڵاتانی ئەڵمانیا، ئەمەریکا، ئیسپانیا، پاکستان، نەمسا و زۆری تریش یەک ئیدارەیی نیە بەو مانایەی کە ئێمە پێناسەی دەکەین، کەچی فۆرمالیتەی حوکمڕانی باش بەڕێوە دەچێت و ئەم کێشانەی ئێمەیان نیە. هۆکاری سەرەکی ئەوەش ئەوەیە کە ئەو وڵاتانە دەوڵەتی سەربەخۆن و لایەنە سیاسیەکانیان (حیزبەکانیان) متمانەیان بە یەکدی هەیە وهاوڵاتی نیشتیمانیان ئامانجیانە.

ژیرانەیە لە خۆمان بپرسین ئەم ئیدارەیەی ئێستا و پێشوتری حکومەتی هەرێم چیە؟… یەکە؟… دوە؟… یان سفرە؟…

بە ئاشکرا ئەم هەرێمە یەک ئیدارە نیە، بەڵام دوو ئیدارەش نیە. ئەی چیە؟

بەندە پێم وایە ئەو سفر ئیدارەییەی بەڕێز سەرۆکی هەرێم باسی لێوە دەکات لە داهاتوودا نیە، بەڵکو ئەم هەل و مەرجە مەترسیدارە یە کە ئێمە ئێستا شایەتحاڵیین. سفر ئەمەیە کە ڕێنمایی و فرمانی پایتەخت، لە زاخۆ، سۆران، رانیە، سلێمانی یان کەلار بە شێوازی جیاواز تەعامولی لەگەڵدا بکرێت، ئەمەیە سفر. سفر ئەوەیە کە نە لامەرکەزی هەبێت و نە مەرکەزیەتێکی بەهێز.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
بۆ وەزیری پەروەردە بەڕێز ئالان حەمەسەعید: سەیری ئەم هەڵە زۆر زەقەی کتێبە تازەکەی زانستی پۆلی شەشی بنەڕەتی بکە
بۆ یه‌كه‌مجار له‌ ئه‌مریكا سزای گوله‌بارانكردنی كه‌سێك به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ په‌خش ده‌كرێت
وتاربێژی نوێژی هەینی نەجەف داوا لە حکومەتی عێراق دەکات مووچەی فەرمانبەران بە دۆلار دابەش بکات
پارێزگاری حه‌سه‌كه‌ داوا له‌ خۆپیشانده‌ران ده‌كات خۆیان له‌ توندوتیژی به‌دوربگرن
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی هه‌رێم داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی بڕیارێكی زه‌یدی ده‌كات
لە گرژییەكانی شاری حەسەكەدا ژمارەیەك هاووڵاتیی كورد بریندار بوون
ناڤی پیلای، ژنه‌ دادوه‌ری ئه‌فریقای باشور خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ ساڵی 2026 بەدەستهێنا
"شەپۆلێکی باران و هەورە بروسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە"
جێگری وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا: هیوادارم گوشاره‌ ئابورییه‌كانمان ببنه‌ مایه‌ی روخانی رژێمی ئێران
ئابووریناسێک هۆشداری دەدات: خەرجکردنی مووچە بە دۆلار سیستمی کاش و سەربەخۆیی نەقدی عێراق تێکدەدات
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×