تاوانە‌كانی مە‌لا كرێكار و دادپە‌روە‌ریە‌كە‌ی نە‌روێژ

شێخ ئاری هەرسین
  2020-03-29   
ھە‌رگیز لە‌گە‌ڵ بۆچونە‌ ستالینیستیە‌كە‌ی عە‌بدوڵا ئۆجە‌لان نە‌بوم كە‌ لە‌ناو حیزبە‌كە‌ی خۆیدا و بە‌رامبە‌ر حیزبە‌ كوردستانیە‌كان جێبە‌جێی دە‌كرد، بە‌ڵام دە‌ستگیركردنە‌كە‌ی و بە‌و جۆرە‌ ئیھانە‌ كردنی لە‌بە‌ردە‌م كامێرا، وە‌ك كورد و كوردستانیە‌ك زۆر ئازاری پێ گە‌یاندم.

لە‌ ئێستاشدا ھە‌واڵی ڕادە‌ستكردنی مە‌لا كرێكار لە‌لایە‌ن حكومە‌تی نە‌رویجە‌وە‌ بە‌ ئیتالیا ھە‌مان كاریگە‌ری لە‌سە‌رم ھە‌یە‌. مە‌سافە‌ی بیركردنە‌وە‌ی سیاسی و كۆمە‌ڵایە‌تی بە‌ندە‌ و كاك مە‌لا كرێكار ھێجگار لێك دوورە‌ و، بڕواشم وایە‌ پێویستە‌ لە‌ دادگایە‌كی بێ لایە‌ن و شە‌فافدا مە‌لا كرێكار ئە‌ستۆپاكی خۆی بسە‌لمێنێت لە‌بە‌رامبە‌ر ئە‌و تاوانانە‌ی كە‌ خراونە‌تە‌ پاڵی. یانیش بە‌ پێچە‌وانە‌وە‌ دادگا تاوانبارێتی مە‌لا كرێكار بسە‌لمێنێت. بە‌ڵام جیاوازی بیروڕا و، جیاوازی ڕێبازی سیاسی یان ئاینی، نابێت ئینسان لە‌ ڕێگا ڕاستە‌كە‌ی ئە‌خلاقی ئینسانی بە‌لادا بە‌رێت. ئە‌و سیاسە‌تمە‌دارانە‌ی سیاسە‌تكردن بە‌ دوور لە‌ ئە‌خلاق پێناسە‌ دە‌كە‌ن بە‌ھە‌ڵە‌دا چوون، چونكە‌ ئە‌وە‌ سیاسە‌ت نیە‌ كە‌ بێ ئە‌خلاقیە‌، بە‌ڵكو ئە‌وە‌ ئە‌و نە‌وعە‌ سیاسە‌تمە‌دارانە‌ن كە‌ ئە‌خلاقی ئینسانی لە‌ ھە‌گبە‌ و فە‌رھە‌نگیاندا نیە‌، بۆیە‌ لایان وایە‌ ھە‌موو سیاسە‌تمە‌دارێك دە‌بێت بێ ئە‌خلاق بێت.

خە‌ڵكی نە‌روێژ شانازی بە‌وە‌وە‌ دە‌كە‌ن كە‌ وڵاتە‌كە‌یان نموونە‌ی كۆمە‌ڵگایە‌كی دیموكراتە‌ كە‌ پایبە‌ندە‌ بە‌ھە‌موو بنە‌ماكانی مافە‌كانی ئینسان و دادپە‌روە‌ری و پێكە‌وە‌ ژیان. كە‌چی لە‌ گە‌رمە‌ی لێشاوی ھێرشی كۆرۆنا بۆ سە‌ر ئینسانیە‌ت، لە‌و كاتە‌ی كە‌ كە‌س سە‌ری ناپە‌رژێتە‌ سە‌ر ھیچ شتێكیتر جگە‌ لە‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا، دە‌وڵە‌تی نە‌روێژ مە‌لاكرێكاری ڕادە‌ستی ئیتالیا كرد بە‌ پاساوی ئە‌وە‌ی لە‌لایە‌ن دادگای ئیتالیاوە‌ داواكراوە‌. ئە‌و ئیتالیایە‌ی كە‌ سە‌ری ناپە‌رژێتە‌ سە‌ر بە‌دواداچوون و ئیدارە‌ی تاوانە‌كان لە‌ وڵاتە‌ی لە‌بە‌ر پە‌شۆكاوی بە‌دە‌ست بە‌ڵای ڤایرۆسی كۆرۆناوە‌.

ئایا دە‌وڵە‌تی نە‌رویج بە‌و ھە‌موو توانا ئابوریە‌ زە‌بە‌للاحە‌ی خۆیە‌وە‌ جێگای مە‌لاكرێكاری لە‌ ژوورێكی زیندانی ئینفیرادی پێ نە‌كرایە‌وە‌؟ یان بە‌ فرسە‌تیان زانی و ھە‌ل ومە‌رجی نالە‌باری ئیتالیایان قۆزتە‌وە‌ بۆ خۆ ڕزگار كردن لە‌ مە‌لە‌فێكی قانونی، كە‌ ساڵە‌ھایا دە‌یھێنن و دە‌یبە‌ن نە‌یانتوانی تاوانباری مە‌لا كرێكار بسە‌لمێنن و حوكمێكی دادپە‌روە‌رانە‌ی بە‌سە‌ردا بسە‌پێنن؟... ئیتر بۆ ھە‌ندێك كە‌س لایان سە‌یرە‌ كە‌ نیشانە‌ پرسیارێكی گە‌ورە‌ بخرێتە‌ بە‌ردە‌م 'دیموكراسی و دادپە‌روە‌ریە‌كە‌ی' خۆرئاوا؟

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
بۆ وەزیری پەروەردە بەڕێز ئالان حەمەسەعید: سەیری ئەم هەڵە زۆر زەقەی کتێبە تازەکەی زانستی پۆلی شەشی بنەڕەتی بکە
بۆ یه‌كه‌مجار له‌ ئه‌مریكا سزای گوله‌بارانكردنی كه‌سێك به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ په‌خش ده‌كرێت
وتاربێژی نوێژی هەینی نەجەف داوا لە حکومەتی عێراق دەکات مووچەی فەرمانبەران بە دۆلار دابەش بکات
پارێزگاری حه‌سه‌كه‌ داوا له‌ خۆپیشانده‌ران ده‌كات خۆیان له‌ توندوتیژی به‌دوربگرن
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی هه‌رێم داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی بڕیارێكی زه‌یدی ده‌كات
لە گرژییەكانی شاری حەسەكەدا ژمارەیەك هاووڵاتیی كورد بریندار بوون
ناڤی پیلای، ژنه‌ دادوه‌ری ئه‌فریقای باشور خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ ساڵی 2026 بەدەستهێنا
"شەپۆلێکی باران و هەورە بروسکە هەرێمی کوردستان دەگڕێتەوە"
جێگری وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا: هیوادارم گوشاره‌ ئابورییه‌كانمان ببنه‌ مایه‌ی روخانی رژێمی ئێران
ئابووریناسێک هۆشداری دەدات: خەرجکردنی مووچە بە دۆلار سیستمی کاش و سەربەخۆیی نەقدی عێراق تێکدەدات
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×