چەند پرسیارێکی سادە لە وەزیری دەرەوەی عێراق

ئاری هەرسین
  2023-09-14     227

وەزیری دەرە وەی عێراق چۆتە تاران، بۆ ئەوەی دەوڵەتی ئێران دڵنیابکاتەوە کە هێزە سیاسیەکانی کوردستانی ئێران چەک ئەکرێن. 

پێش هەرشتێک کاک فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی کوردستان ومیللەتی کورد نیە، بەڵکو تەنیا نوێنەرایەتی دەوڵەتی عەرەبی عێراق  ئەکات. لێرەدا چەند پرسیارێک بۆ وەزیری دەرەوەی عێراق:

وەزیری دەرەوەی عێراق گوتویەتی: به‌شێكی گروپه‌ جیاوازه ‌كان له‌سه‌ر سنووری نێوان عێراق_ ئێران له‌ چه‌ك داماڵراون. عەجەبا لای وەزیری دەرەوەی عێراق ئەم خوشک و برایانەی ئێمە چەکدارن؟… یان پێشمەرگەن؟… کۆمەڵێک چەتەو بازرگانی ماددەی هۆشبەرن؟… یان شۆڕشگێڕ؟
ئایا وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران باسی لە کێشەی پەکەکە کردوە؟… ئەی بوونی ئەم هەموو هێزەی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان چارەی چیە؟… بۆچی هەرێمی کوردستان لە شۆڕشگێرانی کوردستانی ئێران حەرام بێت و بۆ پەکەکە حەڵاڵە؟
ئایا عەیب نیە بۆ ئینسانێک بە ڕەچەڵەک کورد بێت، عەرە ب قوتی میللەتەکەی بڕیبێت و، کەچی بە شانازیەوە بە نوێنەرایەتی عەرە ب بچێتە تاران و مفاوەزە لەسەر شێوازی دەرکردنی کوردی ئێران لە هەرێمی کوردستان بکات؟ 
مەسەلە چیە؟… ڕەسمەکانی کاک فوئاد حسێن بچێتە ئەلبومی دیپلۆماتکارەکانی دونیاوە؟… یان مافە سەرەتاییەکانی میللەتێکی بێ دەوڵەت؟… کامیان لەپێشترە؟… ئایا ئەو ئیمتیازاتانەی دەوڵەتێکی عەرەبی بە وەزیری دەرەوەی ئەدات، ئەوە ئەهێنێت کەرامەتی میللەتەکەت بخاتە مەزاتی مفاوەزە جاڵتەگاڕەکانەوە؟

لە سیاسەتدا، تەنیا ئینسانە نیشتیمانپەروەرە گەورەکان ئەتوانن مێژوی سەربەرزی بۆ خۆیان بنوسنەوە… ئەوەی ئەمێنێتەوە خڵتەیە و ئەچێتە زبڵدانی مێژوەوە. هەرکەس کە سیاسەت ئەکات، پێویستە لەو ڕاستیە بە ئاگا بێت.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×