نامەیەک بە ئەدرەسی دروست

عەبدولرەزاق شەریف
  2021-03-22   
جمهوری ئیسلامی، کە ساڵانێکی زۆرە پێیان وایە شەڕی دوژمنەکانیان لە دەرەوەی ئێران ئەکەن و بۆ ئەو ئامانجەش گەلانی ئێرانیان برسی کردوە، مەترسی گەورەشیان بۆ حوکمدارێتی کۆمارەکەیان دروستکردوە... ئەمڕۆ بە بینینی وێنەی مەفرەزەیەکی پێشمەرگەی جەوانی کورد، بە ئاڵای کوردستانەوە لەخیابانێکی ئاوەدانی شارێکی کوردستانی ئێراندا، راچڵەکین .!
ئەو روداوە لەلای دەسەڵاتدارانی ئێران کاردانەوەی ناوخۆیی و دەرەکی گەورەی ئەبێت، بە مانایەکیتر ئەو نامەیەی ئەوگەنجە خوێنگەرمانە گەیاندیان گەورەتر و زیاترە لە چالاکی تەمەنێکی حیزبە ئۆپزسیۆنەکانی ئەمدیوی سنور ، دەنگ چەند فیشەکێکی هەوایی و رەنگ تەنیا ئاڵایەکی کوردستان بو، بەڵام ئاسمانێک لە هیوا و ئومێدی نەورۆز و بەهارێکی رەنگاڵەی لە سەرتاسەری ئێراندا، پەخشکرد، پارتیزانەکان تەنیا و تەنیا ئەوە ئامانجەکەیان بو، دروست پێکایان و سەرکەوتنێکی گەورەیان تۆمار کرد .
وانە و نمونەی کاری بانگەشەی پارتیزانی و هەستانەوە وبەرگری لە مێژوی شۆڕشە چەکدارییەکانی کورد و گەلانی دنیاشدا، زۆرن و گەلێکی بیستراون و نوسراون و بینراون، رەنگە جیاوازی ئەم چالاکییە، بە زەمین و زەمان خۆی جیابکاتەوە و وانە و وێنەیەکی بەسود و جوانتر بێت ، هەم بۆ کورد وەک نەتەوە و هەم بۆ حیزب و سەرکردەکانیان، تەنانەت بۆ حوکمڕانەکانی هەرێمی کوردستانی عێراقیش، هیوادارم بارتەقای ئەو گرنگیدان و کاردانەوانەی جمهوری ئیسلامی ئێران، هەمو ئەوانیش گرنگی پێبدەن، منیش بتوانم بە چەند وشەیەک ئیزافە بۆ ئەو پیرۆزباییەی نەورۆزی ئەمساڵ بکەم کە بە سوپاسەوە لەو گەنجانەی خیابانێکی ( شاری شنۆ ) وە پێم گەیشت و دڵخۆشی کردم .
یەکەم : دەسەڵاتدارانی ئێران گەر نامەکەیان بە ئەدرەسێکی دروست پێگەیشتبێ، لەوەڵامدا، بێ هەڵچون و شپرزەبون پێویستە بیر لە چارەسەری ئاشتی بۆ مەسەلەی کورد و ئاشتبونەوەی گشتی گەلانی ئێران بکەنەوە .
دووەم : سەرکردەی حیزبە ئۆپزسیۆنەکانی ئێران، هەرچی زووە کۆنگرەی کاری پێکەوەیی و رێکەوتن و بەرە و بەرنامەو سەرکردایەتی هاوبەش رێکبخەن .
سێیەم : نەزانی و گەندەڵی و تەنانەت خیانەتی سەرکردە و حیزب و حوکمڕانەکان، مانای بێئومێدی و ناشتنی خەون و هیواکانی گەلەکەمان نیە، ڕەوایی مەسەلەی مافەکانی ئەم کورد و کوردستانە نە بەزەبروزەنگی دوژمنەوە، نە بەهەوا و ئارەزوی بێزراوی حوکمداری خۆماڵیەوە پەیوەست و گرێدراوە .

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
پێکدادانی قورس و هێرشی درۆنی لەنێوان سوپای پاسداران و گەریلاکانی پژاک لە بەرزاییەکانی شاهۆ ڕوویدا
وتاربێژی هەینیی نەجەف هێرش دەکاتە سەر کابینەکەی زەیدی: دروستکردنی سێ وەزارەتە نوێیەکە بارگرانییە
دوای ١٨ ساڵ کارپێکردن؛ وەزارەتی دارایی عێراق مەرجێکی پێدانی سەرمووچەی فەرمانبەرانی هەڵوەشاندەوە
پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من: بانكی گه‌شه‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی له‌ پاییزی ساڵی رابردوه‌وه‌ له‌ پڕۆژه‌كه‌ دورخراوه‌ته‌وه‌
كه‌شناسی: باران ده‌بارێت و پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بنه‌وه‌
محەمەد سەمعان: لە چەند ڕۆژی داهاتودا پارێزگارێکی تورکمان بۆ کەرکوک دەستبەکاردەبێت
تره‌مپ: پێویست ناكات چه‌كی ئه‌تۆمی له‌دژی ئێران به‌كاربهێنین
فواد حسێن: به‌هۆی جه‌نگی ئه‌مریكاو ئێرانه‌وه‌، عێراق 60 ملیار دۆلار زیانی به‌ركه‌وتوه‌
ئه‌و بانكه‌ عێراقییه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ سزادرا: تۆمه‌تباركردنمان پاڵپشته‌ به‌ بانگه‌شه‌ی ناڕاست
چارەنووسی هاووڵاتییەکی پیرانشار دوای بانگهێشتکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعات بە نادیاری ماوەتەوە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×