دزەكانی دافۆس لەم ساڵ  پەیامیان چییە؟

عەلی مەحمود
  2022-05-25     550

گەڕان بە دوای مرۆڤایەتی بوون لە سەرمایەداریدا محاڵە, لێ لێرە لەم دافوسە پەنجاو یەك ساڵ و پێنج مانگە  ئۆلیگارشیەكانی جیهان چیاكانی ئەڵپ بە دوای مرۆڤایەتدا تەی دەكەن, وەلێ نەگەیشتن پێی وەك جیهانی دیلمۆن و بەهەشتی عەدەن, كەچی كۆنگرە دوای كۆنگرە هەر خودی ئەمانە نا یەكسانی زیاتر دەكەن ژینكە توندتر دەكەن و شەرش زۆرترە كەن و چەكەكانیان وێرانكەرتر دەبێت, دەپرسین  ئایا دافۆس ئەم شارۆچكە 11136 كەسییە بهەشتییە نوسخەیەكی باشتری سەرمایەداری پێیە بۆ مرۆڤایەتی؟, ئەم گەڕانەی سەرمایەداری بە دوای مرۆڤایەتیدا لە دافۆس شانۆگەرییەكەو لە ناچارییەوەیە, چونكە ئۆلیگارشیەكان هەست بەوە دەكەن بەهۆی خولقاندنی نایەكسانییەكەیانەوە ئابلوقە دراون لە جیهان,ئەمڕۆ راپرسییەكانی دەزگاكانی راگەیاندنی خۆیان دەریدەخەن نایەكسانی و پیسكردنی ژینگە بۆتە دێوەزمە,   ناڕەزایەتیەكان  لە دژیان رۆژو ساڵ لە دوای ساڵ رێكخراوترو رادیكاڵترو فراوانتر دەبن, ئەوانیش چارەسەریان تا ئێستا بۆ ئەم نەخۆشیە كوشندەیە نەدۆزیوەتەوەو ت ئەوانیش بەڕێوەبەری جیهان بن ناشی دۆزنەوە چونكە ڤایرۆسەكە خۆیانن. كۆڕبەندی دەوڵەمەندانی جیهان, رێكخەرانی ئەم سێركە گەورەیەی سەرمایەداری جیهانی, لەم نمایشە گاڵتە جاڕییەیاندا كە نوخبەی سەرمایەداری جیهانی بەشدارن تیایدا لەم خولەدا ژمارەیان 2500 كەسە, قسەو باس لەسەر داهاتووی ئەستێرەكەمان دەكەن, گفتوگۆ لەسەر چاككردنی سستەمی سەرمایەداری و درێژەدان بەو سستەمە دەكەن, قسە لەسەر سفرەی بەردەست و جێگای خەوتن و هەوای ناو سییەكانمان دەكەن, باسی مۆبایلی گیرفان و فڕۆكە جەنگییەكانی ئاسمانەكانمان دەكەن. 

دافوس شوێنی یەكتر بینینی ئەوانەی هۆكاری كێشەكانی نایەكسانی پیسی ژینگەو شەڕن. لەم پەنجا و یەك ساڵە ژمارەی دانیشتوانی زەوی لە 3,7 ملیاردەوە بۆ نزیك 8 ملیارد زیادی كرد. ژمارەی ملیاردێرەكان سەدان جار زیادی كرد, بۆ یەكەمجار لە مێژوودا 8 ملیاردێری خاوەند زیاتر لە سەت ملیار دۆلار هەیە لە جیهان, دوانیش  دوسەت و سێسەتیان  بڕی,  ئێستا ئیلۆن ماسك خاوەند زیاتر ە 201 ملیارد دۆلارە , بەفری گرینلاند توایەوە, گەرمای هیندستان تینی سەند, خۆڵبارینی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست سییەكانی لەكار خست , كەچی ئەمان هێشتا حەكایەتەكانی رابردوو دوبارە دەكەنەوە, باسی ژینگەو ئاشتی و یەكسانی دەكەن, تەنانەت بەخششەكانی گیتس و بافێت و 200 لە هەرە دەوڵەمەندەكانی ئەمەریكا هیچی لە دەردو بەڵاكانی سەرمایەداری وەك زەكاتەكەی لە مەڕ خۆمان چارەسەر نەكرد, بگرە قەیرانەكان توندتر بونەوە. گیتس وێڕای بەخششەكانی لە دەیەی رابردو كە گەیشتە 45 ملیار دۆلار, كەچی 76 ملیار دۆلار قازانجی كردووە سەرمایەكەی بووە بە 129 ملیار دۆلار. وارن یافتیش بەخششترین سەرمایەداری جیهانە سەرمایەكەی تەنها لە پارەكەوە 27 ملیار لە 12 ساڵی رابردوو زیادی كردوە بووە بە 118 ملیار دۆلار, هەرچەندە لەو ماوەیەدا 27,54 ملیار دۆلار بەخششی كردووە.

پەنجا ساڵە ئۆلیگارشییەكان جیهان لەم دافوسە كۆدەبنەوە, باسی چارەسەركردنی كێشەكانی مرۆڤایەتی دەكەن, كەچی ساڵ لە دوای ساڵ بە سەرمایەی زیاترەوە دێنەوە بۆ هەمان شوێن,  لە نێوان كۆنگرەی رابردوو  ئەم كۆنگرەیە  سەرمایەی ملیاردێرەكانی جیهان  4و7 ترلیۆن دۆلار زیادی كردووە, ژمارەشیان 573 كەس چۆتە سەر, هەژارانیش 260 ملیۆن چۆتە سەر, لەو لاوە نایەكسانی قولترو ژینگە پیستر و شەڕەكان ماڵوێرانكەرتر دەبن, ناوێرن و نایانەوێ پەنجە بخەنە سەر سەرچاوەی كێشەكان و گوێ لە بیستنی چارەسەرە راستەقینەكان بگرن,  كە سستەمەكەی ئەوانە, چارەسەریش  تەنها سستەمێكە لەسەر بنچینەی هەر كەس بە پێی كارو بەرهەمەكەی ... موچەی بنەڕەتی بۆ هەمووان, ئاشتی  دامەزرابێت .

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×