كەركووك لە نێوان هەردوو  ئاماری  1947-1957

عەلی مەحمود
  2024-11-18     325

لە ماوەی هەزاران ساڵدا كەركووك لەناو سنووری قەڵادا قەتیس ما بوو, لە كۆتایی سەدەی 18 ەوە ,  كەركووكی دەرەوەی قەڵا گەورەترەوە بوو لە كەركووكی ناو قەڵا .

دروستكردنی  قەیسەری و قشڵەو تەكیەی تاڵەبانی و خانەقای سەید ئەحمەد و بازاڕی گەورەو بازاڕی جوت قاوە و پردی بەردینی خاسە,  بە گەورەترین دەسكەوتی ئاوەدان كردنەوەی كەركووك  لە سەدەكانی ڕابردوو دادەنرێت ,  تا سەردەمی   دروستكردنی دەوڵەتی عێراقی  , لە پاڵ قەسر و  هاوینگەی دەوڵەمەند و ئەشرافەكان لە دەرەوەی قەڵا .

 تەنها لە دوو دەیەی كۆتایی سەدەی نۆزدەو دەیەی یەكەمی سەدەی بیستدا , شاری كەركووك  دووجار ڕوپێوی خۆس زیادی كرد ((ڕوپێوی شاری كەركوك و هەولێر لە نێوان ساڵانی 1890-  1914  بوو بە دووجار   1  )  . 

گرێدانی وڵات بە جیهانەوە , كاریگەری دانا لەسەر گەشەی بازرگانی , بەهۆی  شۆڕشی پیشەسازی و ئەو داهێنانەی لە هۆیەكانی گواستنەوە و پەیوەندی بەدی هات ((.... ساڵی 1864 , بەغدا لە ڕێگەی هێڵی تەلەگرافەوە گرێدرا بە  بەصرەوە, هەروەها بەغدا  لەگەڵ تاران و هند و ئەستەنبوڵ  2 )  .

كەركووك وەك بەشێك لە  دەسەڵات و  جوگرافیای عوسمانی  , بەشی خۆی لە تەواوی ئەو گۆڕانكاریانە دورییەوە لە ناو دەسەڵاتدا بەدی هات .

 بۆیە دەبینیین كەركووك لە سەدەی 18 ەوە بەرەو ڕوی كۆمەڵێك گۆڕانكاری هەمە لایەنە بووەوە , ژمارەی دانیشتوانی زیادیكرد ,  بەهۆی بەرزبوونەوەی داهاتی تاك و باشتر بوونی خۆراك  و گەشەكردنی كەرتەكانی  خوێندن و تەندروستی , هەروەها  قەبارەی شار چەندین  بەرامبەر چووە سەر  , دەزگای بەڕێوەبەرایەتی دەوڵەتی ئاڵۆز بوەوە ,   كارگێڕی مەزن  مۆدێرن و  بەرفراوان  بووەوە   .

دوای داگیركردنی  عێراق و كەركووك لە لایەن سوپای ئینگلیزەوە لە ساڵی 1918 , سەرەتایەك بوو بۆ كۆتایی هێنان بە قۆناغی دواكەوتویی كۆنەپەرستی و دابڕان لە پێشكەوتنەكانی ڕۆژئاوا , سەرەتایەك بوو بۆ ئاشتبونەوە لەگەڵ پێشكەوتنەكانی ڕۆژئاوا  .

 ئینگلیزەكان لەگەڵ سوپاكەیان  سەرباری داگیركاری , وەلێ  كۆمەڵێك بەهای نوێی ئابوری كۆمەڵایەتی سیاسی فەرهەنگی و مۆدێلی تەلارسازی و ڕێكخستنی شەقام و ڕێكخستنی تۆڕی زێراب و باخچەو ....  هێنا  , كە پایەی مادییان  لەسەر گەشەكردنی شار و بەرزبوونەوەی ڕێژەی شارنشینی و بەرزبوونەوەی ڕێژەی  چینی ناوەند  ڕاوەستاوە .

لە ماوەی سەدان ساڵ , لە بواری نەخشە و تەرزی خانە سازی لە كەركووك ,  هیچ گۆڕانكارییەك بەدی نەهات , چ لە شێوازی نەخشەی ئەندازیاری تەلارسازی یاخود زێراب و ئاوو وئاوەڕۆ , تەنانەت ڕێكخستنی ئاوی بارانی بان خانووەكان بەشێوەی دواكەوتووانە مایەوە , لە كاتێكدا لە ڕۆژئاوا لەم بوارەدا هەنگاوی زۆر گەورە نرابوو  , خانەسازی چووبووە قۆناغی باڵەخانەی چەند نهۆمی  و خانووی مۆدێرنەوە .

(( لە عێراقدا , نەخشەسازی خانوو لە سەدەی 19 بەهەمان شێوەی سەدەی 16 بوو , پێشكەوتنێكی وای نەكرد شیاوی سەرنج بێت 3  )  .

لە دوای گۆڕانكارییە هەملایەنەكانی سەدەی نۆزدەهەم , بە تایبەت لە بواری یاسای بازرگانی و باج , گەشەكردنی بازرگانی و پەرەسەندنی وەبەرهێنانی بەروبوومی كشت و كالێ و ئاژەڵداری , ژمارەیەك دەوڵەمەندی گەورە پەیدا بوون , كەوتنە دروستكردنی قەسری گەورە گەورە  بە شێوازێكی نوێ ,  تەنانەت  ئاغاو گەورە مەلاكەكانی گوندەكانیش لە شارەكان قەسریان دروستكرد , هەندێكیان بە حوكمی ئەوەی مناڵەكانیان لە ڕۆژئاوا دەیان خوێند,  لە ژێر كاریگەری مۆدێلی تەلارسازی ڕۆژئاواییدا قەسرەكانیان دروستكرد  , لەم سەردەمەوە دەبینیین قەسری  گەورە لە  دەرەوەی قەڵا دروست دەكرێت  , كە هەریەكەیان پانتاییەكی گەورەی ڕوبەرییان داگیر كردبوو , سەرباری بوونی باخچەی گەورە  , ئەمەش كاریگەری لەسەر گەورە بوونەوەی قەبارە و جوانكردنی  شار دانا .

هەژاری عەوام , بێكاری و نزمی هێزی كڕینیان , , ڕێگر بوو لەبەردەم  بەرزبوونەوەی ئاستی كاربردییان   , چەندە ئاستی ئابوری تاك بچێتە سەر , ئەوەندە بەكارهێنانی كەل و پەلی ناو ماڵ زۆر دەبێت ,   پەیوەندی توند هەیە  نێوان جۆری خانوو و ژمارەی دانیشتوان  , هەروەها داهاتی تاك و ژۆری خانوو .

بە باشتر بوونی باری ئابووری تاك ,  بەكارهێنانی خانو و ژوری زیاتر دەچێتە سەر  , هەروەها خانوی تازە دروست دەكرێت و  خانووە كۆنەكان نۆژەن دەكرێتەوە , سەرباری ئەوەی نەخوێندەواری و دواكەوتوویی گشتی هۆكاری  پێشنەكەوتنی شێوەی شار و تەرزی تەلارسازییە   .

((بەر لە هەڵگیرسانی جەنگی یەكەم تێكڕای هێزیكڕین لە لای هاووڵاتی یەكی عێراق لە باشترین حال َدا لە سێ یەكی تێكڕای هێزی كڕینی هاووڵاتی یەكی  ئیمپراتۆری عوسمانی كەمتر بوو  4  )  .

كەركووك لە كۆتایی سەدەی 18ەوە ,  ڕۆڵی بازرگانی چووە سەر , بازاڕەكانی گەورە بوەوە و بەروبوومی گرانبەهای زیاتر بوو , بەڵام لە ئاستی موصڵدا نەبووە .  لەوكاتەوەی بووە ناوەندی كارگێڕی ناوچەكە , ئەو پلە یەكەمەی لە تاوخ سەندەوە , پێگەی ئابوری و ڕۆڵی سیاسی چووە سەر ,   بەڵام هیچ لەم گۆڕانكارییانە ,   نەیانتوانی بە ئەندازەی دەرهێنانی نەوت  , ڕۆڵی خۆیان بگێڕن  لە  گەشەدان بە شاری كەركووك .

((كەركوك تا سەدەی بیستەم لەبەر گەلێك هۆ ڕۆڵی ئابوری نەبوە , موسڵ بە پێچەوانەی كەركوكەوە  5 .)  .

هاتنی ئینگلیز بۆ كەركووك , سەرەتایەك بوو بۆ  هەرەس هێنان بە هەموو دیاردە و  نەرێتە كۆنەكان  ,  هەرەس بە نەخشەی شار ,  بە شێوەی كلاسیكی خان ,  خان  و كاروان , عارەبانچی و گالیسكەی دوو چەرخە , حوجرە و مزگەوت , كەواو سەڵتە , هەرەس بە خوێندنی ئاینی و داب و نەرێتی كۆن ,  لە بەرامبەردا شەمەندەفەر و هوتێل و شەقامی بەرین و ئۆتۆمۆبێل و قوتابخانی سكۆلار و ئافرەتی  عەل مۆدە و ئەفەندی سەر ڕووت بڵاو بوەوە .

 ئەم گۆڕانكارییانە لەسەرەتاوە بەرەو ڕوی بەرگری نەرێت پارێزان بووەوە , لە پێشیانەوە  بەرگری توند لە ئاست هاتنی ئینگلیزەكان پیشان درا  ((  پیاوە ئاین پەروەرەكانیش پڕوپاگەندەیەك لە نێو شار بڵاودەكەنەوە ئەوەی دیدەنی ئەو داگیركەرانە بكات خوای گەورەو میهرەبان لێ ڕازی نابێت خۆ ئەوەی لە ڕێگاش تێیان هەڵبنگووێت –توش یانبێت-دەبێ ڕوی خۆی وەربگیڕێت و چاو بنوقینێت  6  ) .

دەبینیین لە سەرەتاوە هێزەكانی ئینگلیز بۆ پێداویستی خۆیان مەلهاو  هوتێل دروست دەكەن , تەكیە و  خان نایانە توانی پێداویستی ئینگلیزەكان دابین بكەن  .

(( هێزەكانی ئینگلیز  ئوتێلی    Resthouse یان دروست كرد . بە دوایدا لە ساڵی 1925 ,  ئوتێلی ئەحمەد پاڵاس لە شوێن ئوتێلی كەركوكی ئێستا دروستكرا  7  )  . 

وەك سەرنج دەدەین  كەركووك لە قۆناغی خان خورماوە , گواستییەوە بۆ میوانخانەی ئەحمەد پاڵاس .

بەهەمان شێوە ئەم گۆڕانكارییانە بواری كەرتی پیشەسازیشی گرتەوە .

 پیشەسازی لە كەركووك  بە چەند قۆناغێكدا تێپەڕییوە  ,  لە سەرەتاوە پیشەسازییەكان پێداویستی  ناوچەكەیان  وەك سندوق و سۆبە و سەتڵ  و قاپ و قاچاغ و خم و لباد و لێفەو شمشێر و خەنجەر و چەقۆو  ....  فاق و پاشان  كەل و پەلی كشت و كاڵی وەك شەغرەو داس و گاسن و ..... و چەقۆو  و  دوكەڵ كێش و ....  لە پاڵ قوماش و لباد و كەتان .. تا جلوبەرگی زێڕچن و دەرگای بزمارڕێژ  دابین دەكرد  .

قۆناغی دووەم بەرهەم هێنانی هەندێك كەل و پەلی بەكاربردن بوو لە شاردا , وەك سابون و چوكلێت و لوقم و بەفر و شەربەت و  ...  .

بەڵام هەرچی  قۆناغی سێیەمە  كە باڵاترینیانە, بریتی بوو لە قۆناغی دەرهێنانی كەرەستەی خاو ,  وەك دەرهێنانی  نەوت و بەرهەم هێنانی نەوتی سپی و گاز و بەنزین و  گۆگرد و ...  .

لە شاری كەركووك پیشەسازی مۆدێرن بە كارگەی بەفر دەستی پێكرد , بۆ دابینكردنی ئاوی سارد بۆ هێزەكانی ئینگلیز ودەوڵەمەندەكانی  شار ,

((لە مانگی تەمووزی ساڵی 1922 كارگەیەكی بەفر دروستكردن لە كەركووك كەوتە كار  8  )  . دروستكردنی كارگەی بەفر نیشانەی هەنگاونانە بۆ بوون بە كارەبایی كردنی پیشەسازی و هەنگاو نان بۆ پیشەسازی مۆدێرن و  بوون بە  كۆمەڵگەیەكی بەكاربەر .

هاوكات بەستنەوەی كەركووك بە شاری بەغداوە ,  لە ڕێگەی هێڵی شەمەندەفەرەوە , گەشەی دا بە بازرگانی لە شاری كەركووك , بەستنەوەی ڕاستەوخۆی بە پایتەختەوە مەغزای سیاسی و ئابوری خۆی هەیە , ئاسنی هێڵی شەمەندەفەرەكە بوو بە قەڵایەكی  مەزنی دیكە بۆ شارەكە , پێگەی  كەركووكی لە هەمبەر شارەكانی ناوچەكە بەرزكردەوە  , بوونی هێڵی شەمەندەفەر لەهەر شارێكدا ,  گەشە بە چالاكی هاووڵاتیان و جوڵەی بازرگانی و گەشە بە بەرهەم هێنان و بەكاربردنیش دەدات . ((لە مانگی ئەیلولی 1925 ڕێگای  شەمەندەفەری كەركوك بەغدا كۆتایی پێهات .ئەمەش كرێكاری دەوێت   9  )  .

ئەگەر سەیری هێڵی شەمەندەفەری كەركووك بكەین , لەچاو ئەوەی لە وڵاتانی پێشكەوتوودا  هەبووە , دڵۆپێك  نییە لە دەریایەك , بگرە هەر بە بوون ناژمێرێت , هەنگاوی دواتر  لە ساڵی 1949 كەركووك بە هەولێر بەسترایەوە , بەمەش ڕێگای  هەولێر - بەغدا بووە دیلی شاری كەركووك  , هەولێر زیاتر لە جاران پەیوەست بوو بە كەركووكەوە ((لە كوردستاندا بە مانای هێڵی شەمەندەفەر نییە , ساڵی 1949 هێڵێك لە جۆری مەتری ڕاكێشرا شاری بەغدای بە كەركووك و هەولێر دەبەستایەوە و درێژییەكەی 433كم بوو 10  )  . 

(لە دواییدا هێڵێكی دیكەش ڕاكێشرا بۆ بەیەك بەستنەوەی كەركووك و  بێجی و  حەدیسە كە 252كم بوو   11 )  .

لە دوای بەستنەوەی كەركووك لە ڕێگەی هێڵی شەمەندەفەرەوە ,   بە شارەكانی بەغدا ,  هەولێر  ,  بێجی ,  حەدیسەوە  , هاوكات لە ڕێگای جادەی هاملتۆنەوە(هەولێر- حاجی ئۆمەران) گەشەدرا بە پەیوەندی لەگەڵ ئێران .

((لە ناوەڕاستی دەیەی سێ یەم دوو پرد دروستكرا بۆ ئەوەی پەیوەندی گەشە بكات هەولێر   -  ڕەواندز  لەگەڵ ئێران , هاملتۆن قیرتاو كرا   12  )  . 

دەرهێنانی نەوت

لە سەدەی حەفدەهەمەوە(1639) عوسمانییەكان بەشێوەی سەرەتایی نەوتییان لە كەركووك دەردەهێنا , بەڵام ئەو نەوتە هەر بۆ بەكاربەری ناوخۆیی بوو , لە ماڵان و گەرماوەكانی شار . گرنگترین ڕوداو  لە مێژووی شاری  كەركووك دا , تەقینەوەی چاڵە نەوتییەكانییەتی , كە نەك ئاگر بەڵكە ئاڵتوونی لێوە باری .

لە ئازاری 1925ەوە كۆمپانیای نەوتی توركی ,بە فەرمی  قۆرخی دەرهێنانی نەوتی  كەركووكی كرد. بە دەست بەكار بوونی كۆمپانیای نەوت و دامەزراندنی هەزاران كرێكار لەم كۆمپانیایە , گەورەترین شۆڕش بوو لە مێژووی كەركووكدا بەسەر بێكاری و هەژاری و بازاڕ خراپیدا  بەرپاكرا .

((لە سەرەتاوە كۆمپانیای نەوت 50 ئینگلیز و 2500 عێراقی دامەزراند   13  ) .

لە دەستپێكدا  زۆربەی كرێكاران , لە دەرەوەی ناوچەكەوە  هێنران , ئەمەش دەربڕی سیاسەتی ڕەگەزپەرستانەی ڕژێم بوو بەرامبەر بە خەڵكی ڕەسەنی شارەكە  .

((ساڵی 1925 كۆمپانیای نەوتی توركیی(( دوایی بووبە:عێراقی)) لە ناوچەی كەركوك دا تەنها  180 كرێكاری هەبوو كە , بە پشكنینی نەوتەوە خەریك بوون .بەڵام لەماوەی ساڵێكدا ژمارەیان گەیشتە 2500كرێكار و پاشان بوو بە 3500   (  14 )  .  

((دامەزراندنی  دەزگاكانی نەوت لە لیواكەو دەستكردنی كۆمپانیای نەوتی عێراق بە هەڵكەندنی بیر و ڕاكێشانی بۆڕی , بونە هۆی (( دابارینی هەزاران كرێكار و كارزانان , كە بە هەزاران كەسی تری خاوەن پیشەی جیاجیاو وردەبازرگان و فرۆشیار و ئەوانەی بە دوای بژێوی خۆیاندا دەگەڕێن بە دویان كەوتن كەوتن و بەسەر شارە نەوتیەكاندا-بە تایبەت شاری كەركوكدا دابارین   15  )  . 

دامەزراندنی  3500 كرێكار لە كۆمپانیای نەوتی كەركووك ,  بە مانای ئەوە دێت  هەمان ژمارە  خێزان لە شاری كەركووك  ژیانیان لە ڕێگەی كاركردن لە كۆمپانیاوە دابین دەبێت, خۆیان و خێزانەكانیان دەبنە بەكاربەر لە بازاڕدا  , پێداویستیەكانی ڕۆژانەی خۆیان لە بازاڕی شارەكە دابین دەكەن , بەمەش بازاڕ دەبوژێتەوە و گەشەدەكات  , لێشاوی دراو دێتە بازاڕەوە , خەڵك دەوڵەمەند دەبێت  .

كرێكارە لادێییەكانیان لە شاردا نیشتەجێ دەبن , ئەوانەی لە شارەكانی ترەوە  هاتوونە , لە كەركووك نیشتەجێ دەبن  , قوتابخانە , نەخۆشخانە , نانەواخانە , .... نوێیان پێویست دەبێت , بەمەش شار وەك بازاڕ , ژمارەی دانیشتووان , قەبارە , كارگێڕی و خزمەتگوزاری گەشەدەكات  , سەرباری گەشەكردنی  ئاسۆی ژیان لە شارەكە ,  دواڕۆژی ژیان لە شار بە گڕی نەوتەكەی بابەگوڕگوڕ ڕۆشن دەبێتەوە   .

دەرهێنانی نەوت لە كەركووك , سەرباری ئەوەی پێگەی  كەركووكی لە ڕوی جیوئابوری وجیوسیاسییەوە بەهێز كرد , هاوكات بووە هۆكاری پەیدا بوونی كار لە شاردا , كە لە مێژوی  خۆیدا  بێ وێنەبووە.

لە دوای ئەم مێژوەوە , پێگەی  كەركوك چووە سەر , نەك تەنها بازاڕی ناوچەكە بوو , بەڵكە دەبینیین دەبێتە ناوەندی ڕۆشنبیری و  تەندروستی ناوچەكەش ,  كرێكارانی  خانەقین , كە پێشتر كەمترین پەیوەندی بازرگانی و كارگێڕییان لەگەڵ كەركووك هەبووە  , كرێكارانی نەوتیان بەهۆی كۆمپانیای نەوتەوە ڕاستەوخۆ پەیوەندیان دەبێت بە نەخۆشخانەی كەركووكەوە .

((ساڵی 1926 كرێكارانی نەوتی خانەقین دەچوون بۆ نەخۆشخانەی كەركووك  16 )  .  

دەسەڵات  لە سەرەتاوە بەهۆی كۆمەڵێك هۆكارەوە , بەشی زۆری  كرێكارانی كۆمپانیای نەوتی كەركووكیان  لە دەرەوەی شارەوە هێنا , تەنانەت لە دەرەوەی وڵاتیشەوە , ئەگەر سەرنج بدەین و وردبینەوە , دەبینیین كۆچكردووان  بۆ كەركووك ,  بەشی زۆریان  ناسنامەی ئاینیان كریستان و صوبییە .

كردنەوەی بۆڕییە نەوتییەكانی كەركووك  لەسەر دەریای سپی ناوەڕاست ,  گەشەی زیاتری  بە پیشەسازی نەوت دا .

((لە كۆتایی 1934 ەوە نەوت نێردرایە دەرەوە , لە ساڵی 1935 بۆڕی نەوتی كەركوك-حیفا كرایەوە  17 )  . 

((ساڵی 1935 نزیك 4 ملیۆن بەرمیل  نەوت نێردرایە دەرەوە , لەو ساڵەدا عێراق هەشتەم  وڵات بوو لە بەرهەمهێنەرانی نەوت 18 ) .     ساڵ بە ساڵ هێزی ناردەی نەوت لە كەركووك دەچووە سەر , بەمەش  ژمارەی  بۆڕییەكان زیادی دەكرد .

((لە ساڵی 1934 هێڵی نەوتی 12 ئینجی بۆ تەرابلس و  حەیفا دروست كرا , لە 1949 هێڵێكی دیكەی 16 ئینجی بۆ تەرابلس و لە 1952 هێڵێكی 30 ئینجی بۆ  بانیاس , ئەوەی حەیفا لە 1948 ەوە ڕاوەستا  (19)  . 

.كەركووك ماوەی زیاتر لە نیو سەدە , گیرفانی سەرجەم خەڵكی عێراق بوو , داهاتی عێراق لە ڕێگەی بۆڕییە نەوتەكانی كەركووكەوە دابین دەكرا ((چاڵگە نەوتییەكان كەركوك لە نێوان ساڵەكانی 1927-1974 پتر لە 70,2% نەوتی عێراقیان بەرهەم هێناوە  20  )  . 

ساڵی 1934 بەرهەمی نەوتی كەركووك 0,96 ملیۆن تەن بوو , لە 1947 بووە 4,40 ملیۆن تەن ,لە 1957 گەیشتە 11,65ملیۆن تەن   21  )  .  

نەوت جگە لەوەی پێویستی بە  هێزی كارە , هاوكات ئەندازیار و میكانیك و شۆفێر و حەرەسیشی دەوێت ,  هەروەسا  پێویستی بە ژێرخانێكی پێشكەوتووش  هەیە , لەوانە وزەی كارەبا , ڕێگاو بانی بەرین , پەیوەندی و گواستنەوەی پێشكەوتوو .

 بوونی ئەم توێژانەی ئاماژەمان پێیان دا  لە شاردا , جێگەو ڕێگەی چینی ناوەند لە شاردا بەهێز دەكات , چینی ناوەندیش سەرچاوەی گەشەی هەمەلایەنەی شارن , سەرچاوەی هەموو تەرز و مۆدێلێكی نوێن .

ئەگەر لە ڕابردوو دەیانووت  ئاو و  ئاوەدانیی , لەم سەردەمە   كارەبا ڕۆڵی كەمتر نییە لە ئاو بۆ ئاوەدانی , بوونی كۆمپانیای نەوت لە شارەكە , هۆكارە بوو بۆ گەشەدان بە  بەرهەم هێنانی كارەبا لە شار .

((ساڵی 1945 وێستگەیەكی كارەبای نوێ دروستكرا , توانای بەرهەم هێنانی وزەی كارەبای زۆر زیاتر بوو لەوەی یەكەم . وێستگەی  كارەبا بڕ بڕە پشتی كێڵگەی نەوتە  22)  . 

كاریگەرییەكی دیكەی  نەوت لەسەر گەشەی شار , نیشتەجێكردنی كرێكار و كارمەندانی  كۆمپانیای نەوت بوو لە ناو شاری  كەركووك , بۆ ئەم مەبەستە سەدان خانوو دروستكرا  لە گەڕەكی مۆدێرنی عەرەفە , كە بە مۆدەیەكی نوێی ڕۆژئاوایی نەخشەی خانووەكان داڕێژرا  , سەرباری باخچە دڵگیرەكانی خانوەكان و باخچەی گشتییەكەی گەڕەكەكە , دڵڕفینی دیوی دەرەوەی خانووەكان   , كە تا ئێستاش بە پێشكەوتووترین گەڕەكی شار دەناسرێت لە كەركووك   ((ساڵی 1952 ەوە بۆ 1955 ژمارەی 341 خانوو لە عەرەفە دروستكرا   ( 23 )  . 

ئەم گەڕەكە  دوایی ئەوەی  بەرینتر بوەوە , پێویستی بە شارەوانی تایبەت , یانەی وەرزش , قوتابخانە , كلێسە , نەخۆشخانە , باخچەی مۆدێرن , گۆڕەپانی فوت بۆڵێن ,  .......هەیە .

هاوكات كۆمپانیای نەوتی باكور كەبارەگاكەی لەكەركووك بوو , دەزگایەكی كارگێڕی گرنگ و گەورە  بوو , دەیان و سەدان  فەرمانبەر كارییان تێیدا دەكرد , تەنانەت لە سیاسەتی وڵاتیشدا ڕۆڵی كارا و  دیار و گرنگی هەبوو .

پەروەردە لە كەركووك

 لە دوای ساڵی  1900 خوێندنەوەو نووسین زیادی كرد لە عێراقدا , پەیدابوونی خوێندنی سكۆلار هەنگاوێكی گەورە بوو بۆ گۆڕانكاری ڕیشەیی لە شێوازی ژیان و پێكهاتەی شار و گەشەكردنی چینی ناوەند  ..  , هەرچەندە ڕێژەی خوێندن لە كەركووك زۆر لە خوار عێراقەوە بوو .

لە ڕابردوو تەنها مزگەوت شوێنی چاوپێكەوتنی  پیاوانی زانست و ئاین و ئەدەب بوو , بەڵام دواتر قوتابخانەی سكۆلار پەیدا بوو , ئەو تەرزە پەروەردەییە كۆنە  نایەتوانی وەڵام بە مۆدێرنیتە بداتەوە , قوتابخانەی سكۆلار پەیدا بوو وردە وردە گەشەیكرد  .   گرنگترین قوتابخانە سكۆلارە  سەرەتاكانی شاری كەركووك  بریتی بوون لە : ((قوتابخانەی شاترلو  - قوتابخانەی مەركەزی  - قوتابخانەی قەڵا  - قوتابخانەی ئیسرائیلی  - قوتابخانەی كلدانی  - قوتابخانەی بڵاخ  - قوتابخانەی ئاوچی كچان  - قوتابخانەی تاهیرە  -  قوتابخانەی شەرقییە   لە هەرە قوتابخانە كۆنەكانی شاری كەركوك  24  )  . كەركووك  نەك تەنها  قوتابخانە , بگرە لە سییەكانەوە قوتابخانەی ساوایانیشی  تێدا هەبووە ((ڕەوزە لە ساڵی 1936 لە كەركوك هەبووە , 63 قوتابی هەبوە  25 )  .  

هەروەها  لە بیستەكانەوە , كەركووك  چەندین پەرتوكخانەی تێدا هەبووە (( كتێبخانەی ئەمەل لە ساڵی 1926 دامەزراوە خاوەنی محەمەد حەبیب , كتێبخانەی عەصری لە ساڵی 1930 دامەزراوە خاوەنی عەباس حلمیی  , كتێبخانەی ئەلتەرەقی لە ساڵی 1933 دامەزراوە و خاوەنەكەی مەلا حەمەدەمین عەصری بوو ( كتێبە میللییە توركمانییەكانییان چاپ دەكردەوە ) (26)  . لە ((ڕاستیدا محەمەد ئەمین عەسری خزمەتێكی زۆری بە ئەدەبی كوردی كردووەو ژمارەیەك ئێجگار زۆر پەرتووكی كوردی چاپ كردووە ,  بۆ خۆشی كورد بووە )).

گرنگترین هەنگاوی مەزن  لەم بواری كتێبخانەدا لە شاری كەركووك نرابێت ,  كردنەوەی كتێبخانەی گشتی شارە , بوونی كتێبخانەی گشتی  لەهەر شارێكدا ,  سیمای ڕۆشنبیری و فەرهەنگی  شار دەر دەخات , قۆناغێكیشە بۆ نمایشكردنی  زۆربوونی ژمارەی خوێندەواران لە شار و وەڵامدانەوە بە پێداویستییەكانیان ((كتێبخانەی گشتی كەركوك لە ساڵی  1931 دروستكرا  27  )  . 

((ئەم كتێبخانەیە لە ساڵی 1937 دروست كراوە , لەسەر پانتایی زەویەكی فراوان كە تەرزی بیناكارییەكەی تێكەڵاوە لە هونەری بیناكاری ئیسلامی و هونەری بیناكاری كاریگەری ماوەی هاتنی ئینگلیزەكان .......  زەوی ئەم كتێبخانەیە لە لایەن (سەید ئەحمەدی خانەقاوە ) پێشكەش كراوە بۆ دروست كردنی كتێبخانە بەرامبەر ماوەیەكی دیاری كراو , كە بەڕێوەبەری كتێبخانەكە لە لایەن ماڵی ( سەید ئەحمەد)ەوە دەست نیشان بكرێت و كورد بێت   28  )  .

 گۆڕانكاركاری فەرهەنگی لە شاری كەركووكدا  تەنها بە كتێبخانەوە نەوەستا , بەڵكە كەرتەكانی دیكەی ڕۆشنبیریشی گرتەوە ,  سەرباری ئەوەی لە ساڵی 1911 ەوە ڕۆژنامە لە كەركووك دەركرا كە دواتر هەڵوێستەیەك  لەسەری دەكەین  , لە چلەكان   سینەماش  هاتە شارەوە  , بوونی سینەما تێكشكاندنی ئەو شورایە بوو , ڕێگەی دەگرت  لە بینینی جیهانی دەرەوەی سنوورەكان   , لە ڕێگەی سینەماوە وێنەیەك لە ژیان و پێشكەوتنەكانی ڕۆژئاوا هاتە ناو وڵاتەوە , جەماوەر لە شێوازی ژیان , ئاستی پێشكەوتن , پەرەگرتنە ئابورییەكان , شێوەی شارەكان و ئاپارتمانە بەرزەكانییان بە چاوی خۆیان  بینی , بازاڕە قەشەنگە ڕوناكەكان  لە هۆڵی  سینەماوە ئاوی لە چاو دادەهێنا , ئەوەی لە ڕۆژئاوا دەگوزەرا سینەماو تەلەفزیۆن هێنایانە ناو شارەوە , خستیانە بەردەست نوخبەی خوێندەوار و دەوڵەمەندی شار , تەنها ئەوەندە ما بیر لەوە بكەنەوە چۆن لاساییان بكەنەوە  .

(( ساڵی 1940 سینەما غازی دروستكرا , لە نزیك پردی بەردین  29  )  . 

كەركووك لەو ماوەیەدا , گۆڕانكاری ڕۆشبیری , ئابوری , سیاسی كۆمەڵایەتی  گەورەی بەخۆوە بینی , قەڵەمبازی گەورەی دا , چەندین فرسەخی بڕی , چینی ناوەند كە پاڵەوانی مۆدێرنتەكردنی شار و شارنشینییە ڕۆژ بە ڕۆژ ژمارەیان لە بەرزبوونەوەدا بوو  .

 ئەگەر چاوێك بە ئامارەكانی كۆتایی سەدەی نۆزدە بخشێنیین , دەبینیین كەركووك هەنگاوی زۆری ناوە  لەم بوارەدا .

بەگوێرەی شەمسەدین  سامی , وەك پێشتر  ئاماژەمان پێیداوە  7 قوتابخانەو یەك ڕوشدیە لە كەركوكدا هەبووە لە ساڵی 1896 , وەلێ بە گوێرەی ساڵنامەی عوسمانی ساڵی 1892 كە نصرەت مەردان بڵاوی كردۆتەوە , كەركوك 15 قوتابخانەی سەرەتایی و 1 ناوەندی تێدا هەبووە , بەڵام  ساڵنامەی موصڵ باس لە 15 قوتابخانەو یەك ڕوشدییە دەكات لە ساڵی 1892 , كە نەجات كۆپرئۆغلو بڵاوی كردۆتەوە . لەسەرجەمەوە ئەوەمان بۆ دەردەكەوێت كە ژمارەیەك قوتابخانەی باش لە كەركووكدا هەبووە لە كۆتایی سەدەی نۆزدە .

دوای نیو سەدە لەو مێژووە ,  دەبینیین ژمارەی قوتابی و قوتابخانەكان بەم شێوەیە لە شاری كەركوك زیاد دەكەن  (( لە ساڵی 1947 لە لیوای كەركووك 69 قوتابخانە ,6700 قوتابی هەبووە ,  لە وانە  11 قوتابخانەی كچان , 1 دواناوەندی كوڕان ,1 ناوەندی كچان ,1 پیشەسازی . بەشێك لەو قوتابخانە كەوتونەتە قەزاو ناحییەكانەوە كە لە ئامارەكان پێشوودا ئاماژەیان پێ نەدراوە )).

وەك دەبینیین گۆڕانكاری گەورە ڕوی داوە لە ژمارەی قوتابی و  قوتابخانەكان و پلەو شێوەیان , پەیدا بونی قوتابخانەی كچان و ئامادەیی پیشەسازی , گرنگترین  دەسكەوتن  لە بواری پەروەردەدا بۆ شاری كەركووك , لە ماوەی ئەو نیو سەدەیەدا .

لە چلەكان كەرتی پەروەردە گەشەیەكی بەرفراوانی بەخۆوە بینی , كار و كارگێڕی لە شارەكە كە بەرین ببوەوە , پێویستییان بە دەرچووانی كەرتی پەروەردە هەبوو , هیچكە دەرچووانی حوجرەكان نایانتوانی وەڵام بە پێداویستی  سەردەم بدەنەوە .

لە ساڵی  خوێندنی   1947 , تەنها 1 قوتابخانەی ئامادەیی كوڕان لە كەركوكدا هەبووە( ئامادەیی كچان نەبووە) ,  (( لە 1947-1948  و  1948-1949  ژمارەیان گەیشتە  2 قوتابخانەی ناوەندی كوڕان و 1 قوتابخانەی ناوەندی كچان , لە  ساڵی 1949-1950  بوو  بە 4 قوتابخانەی ناوەندی كوڕان و 1ی كچان , لە 1950-1951  بوو  بە 5 كوڕان و 1 كچان ,  لە 1952ژمارەی قوتابخانەی ناوەندی و ئامادەیی وەك خۆی بە نەگۆڕی ماوەتەوە  30  )  . 

بەڵام قوتابخانەی  سەرەتایی    كوڕان و كچان و ژمارەی قوتابیانی هەردوو ڕەگەزەكە  بەم شێوەیەی خوارەوە بووە لە كەركووكدا :

ساڵ              ژ.ق. كوڕان          ژ.ق.كچان     قوتابی كوڕ    قوتابی كچ

1948-49     61                    12  

49-1950      62                 13               6986         2186

1950-51                                              7162         2180

1952             63                13             7746         2380–51

هەرچی  ژمارەی گشتی مامۆستایانی ئامادەیی و ناوەندییە لە شاری كەركووك ئاوا بووە  :_

ساڵ                 مامۆستای پیاو        مامۆستای ژن

1945-1946       16                      6

1946-1947        18                      6

1947-1948         23                     5

1948-1949         26                     7

1949-1950         29                    7

1950-1951          42                   8

1951=1952           45                  16 (31  )  .

بەڵام ژمارەی قوتابیانی ئامادەیی و ناوەندی كوڕان و كچان  , بەم شێوەیەی خوارەوە بووە :

ساڵ      ئامادەیی ك    ئا كچ      ناوەندی كوڕ    نا كچ

1947       131        هیچ            372         86

1948         144     هیچ              436         110

1949        150      هیچ               608        150

1950        174                          732        210

1951                                         945        237 ( 32 ) .

ژمارەی مامۆستایانی سەرەتایی كوڕان و كچان  بەم شێوەیەی خوارەوە بوو :

ساڵ          پیاو     ژن

1947      205    86

1948      235     66

1949      247    100

1950      261     104

1951       301    127

ئاماری گشتی قوتابخانە , پۆل , مامۆستا , قوتابیانی كچ و كوڕ , لە   ساڵی خوێندنی  1955-  1956 دا بەم شێوەیەی خوارەوە بووە :

قوتابخانە          ژ قوتابخانە    ژ پۆل    ژ مامۆستایان          ژ قوتبیان

سەرەتایی كوڕان    41           280     280 پ              8626 ك

سەرەتایی كچان     15            81      81ژ                  2129ك

قوتابخانەی احداپ 14             81     12پ  74ژ          641پ           1723ژ

قوتابخانەی س لادێ ك33           135   99پ                  2289 ك

ق احداپ لە لادێ    2                9        6                   147ك              11ژ

ق س اهلی كوڕان    5                32      49پ    3ژ          882ك           143ژ

ق الاحداپ اهلی       3                18              17ژ         307ك            242 ژ

ق هێڵی شەمەندەفەر 2                9        5پ                    137 پ          30ژ

كۆی گشتی          115            622      451پ 175ژ       13029 ك    4279ژ (ئافرەت) (33).

پێشكەوتن   لە كەرتی پەروەردە ,   دەستپێكی گەشەسەندنە لە هەر كۆمەڵگەیەكدا , بە ئاستی پێویست و خوازراو نەبووە , لە لایەن دەوڵەتەوە بودجەی پێویستی بۆ دابین نەكراوە , وەك لێرەدا لەم نامەیە  دەیبنین :

((خەرجی كەرتی پەروەردە لە بوجەی ساڵی 1957 -  1958  بڕی 404500  دیناری دەوێت , كەچی تەنها  380000 دیناری بۆ تەرخان كراوە , بۆ ساڵی 1958  -  1959  پڕۆژەیەك بە 487798 دینار  پێشكەش كراوە  34  )  . 

بە زۆربوونی ژمارەی دانیشتووان , بە تایبەت بەرزبونەوەی  ڕێژەی لە دایك بوون و دابەزینی  ڕێژەی مردن , ژمارەی منداڵانی كەمتر لە 15 ساڵ زۆر چووە سەر  ( ساڵی 1957 نێوەندی لە دایك بوون 37000 بووە , مردن 4,8 هەزار بووە  (  35  )  , ئەمەش لە ئەنجامی چاك بوونی  كەرتەكانی تەندروستی و پەروەردە و  باش بوونی  خۆراكی هاووڵاتیان و نەمانی سەردەمی گرانییەكان و بە كۆمەڵ بە نەخۆشی و برسێتی مردنەكانە  , بۆیە داواكاری لەسەر دروستكردنی قوتابخانە زیادی كرد ((پێداویستی قوتابخانە زیادی كرد , داوا كرا 34 قوتابخانە لە ناو شار و  قەزاو ناحیەكان دروست بكرێت لەوانە 2 لە شۆڕجە (كوڕان وكچان ) و 1 لە هەریەك لە گەڕەكەكانی  ئیمام قاسم و شاترلوو صاری كەهیە  36 )  .   ((بەگوێرەی ئاماری 19-10-1947  لە كۆی 286005 كەسی دانیشتوی كەركوك 21384 كەسی خوێندەوارە . لە عێراقیش لە كۆی 4816185  , 3319469ی نەخوێنەوارە  37  )  . 

بەم شێوەیە دەبینیین لە سەرجەم  لیوای كەركووك , خوێندەواری ڕێژەی تەنها 7,476% بووە , لە عێراقیش  ڕێژەی خوێندەواری 31,17% بووە , لێرەوە جیاوازی نێوان ڕێژەی خوێندەواری لە لیوای كەركووك و هەموو عێراقمان بۆ دەردەكەوێت , خوێندەواری لە لیوای كەركووك كەمتر لە شارەكی عێراق بووە  . 

هاوكات بەهۆی گەشەكردنی كەرتی پەروەردە لە شاردا , بۆ دابینكردنی شوێنی ژیان بۆ مامۆستایان , دەوڵەت هەوڵی دروستكردنی خانووی داوە  بۆ مامۆسایان , تەنها  نموونەیەك لەمە ((16 خانوو بۆ مامۆستایان دروستكرا   38  )  . 

بەرهەمی كشت و كاڵ و ئاژەڵداری

گۆڕانكاری لە هۆیەكان و پەیوەندییەكانی بەرهەم هێنان لە كەرتی كشت و كاڵ  , هۆكاری سەرەكییە بۆ  گەشەی   ڕێژەی شارنشینی لە هەر وڵاتێكدا , شار دژەكەی  لادێیە , بە گەشەكردنی هەریەكەیان ئەوی دیكە دەپوكێتەوە , كەرەسەی سەرەكی گەشەی ڕێژەی  شارنشینی , هاووڵاتییانی لادێیە , ئەو هاووڵاتیانەی ملی ڕێگای  شار دەگرنە بەر , بۆ درێژەدان بە ژیان  و گەڕان بە دوای بەهەشتێكدا , لە ئێش و ئازاری سستەمی دەرەبەگایەتی و ڕەنج و مەینەتییەكانی ناو كێڵگەكانی كشت و كاڵ و برسێتی و بێكاری  ڕزگاریان بكات   .

 لە قۆناغی گۆڕان لە پەیوەندی بەرهەم هێنانی دەرەبەگایەتی بۆ سەرمایەداری , بەكارهێنانی ئامێرە پێشكەوتوەكانی بەرهەم هێنان لە كەرتی كشت و كاڵ دەچێتە سەر لە ڕوی چەندایەتی و چلۆنایەتییەوە , ئەمەش دەبێتە هۆی كەم بوونەوەی بەكارهێنانی هێزی كار لە كەرتی كشت و كاڵ , بەمەش  ژمارەی بێكارانی لادێ دەچێتە سەر . بۆ درێژەدان بە ژیان , و پەیداكردنی پاروی ڕۆژ ,  سوپای بێكارانی لادێ كۆچ دەكەن بۆ شار .  بۆ پەیدا كردنی بژێوی ژیان .

بۆیە ناتوانرێت قسە لەسەر هۆكاری كۆچكردن بكرێت , بێ دەستنیشانكردنی گۆڕانكاری لە  پەیوەندییەكانی بەرهەم هێنان .

كەركووك لە دوای ڕومادی و موصڵەوە دەهات لە ڕوی  فراوانی ڕوپێوی خاك لە عێراقدا  , سەرباری ئەوەی بەشی زۆری خاكەكەی ڕەقەن و بە پیت و  تەختاییە و بە كەڵكی كشت و كاڵ دێت  .

 هاوكات پەیوەندی زاڵمانەی دەرەبەگایەتی لە شاری كەركووك لە  ترۆپكدایە  , لە كوردستاندا بەرزترین پلەی خاوەندارییەتی دەرەبەگایانەی زەوی لە كەركووكدا بوو , بۆیە هەر گۆڕانكارییەك لەپەیوەندییەكانی بەرهەم هێنان ,  هەر چاكسازییەك لە بواری یاسای چاكسازی كشت و كالێی و بەكار خستنی ئامرازی نوێ لە بواری  بەرهەم هێناندا ,  ڕاستەوخۆ كاردانەوەی لەسەر ژیانی جوتیارانی هەژاری دەڤەری كەركووك دەبوو :

((لیوای كەركوك لە ڕووی ڕوپێوی خاك , لە دوای ڕومادی و موصڵ گەورەترین ڕوپێوی خاكی هەبوو لە عێراقدا , بە گوێرەی ئاماری ساڵی 1951 , ڕوپێوی خاكەكەی 20355 كم2 , ڕوپێوی زەوی كشت و كاڵییەكەی   8,562 كم2 ,  ژمارەی خاوەندارانی زەوی  7409 كەس بوو  , ڕێژەی ناوەندی موڵكدارییەتی زەوی لە كەركووك بۆ هەر خاوەندارێك  462 مشارەو 116 هكتار زەوی بوو , ئەم ڕێژەیەش بەرزترین پلەی خاوەندارییەتی دەرەبەگایەتی زەوی هەبوو لە عێراقدا ,  لە دوای شارەكانی عەمارە و كوت و ناسریە  .

هەرچەندە  هەولێر بە  هەرێمی  خاوەندارییەتی دەرەبەگانەی زەوی  ناسراوە , كەچی  هەر مەلاكێك تەنها 130 مشارەو و 23 هكتار  و سلێمانی هەر مەلاكێك  61 مشارەو و 15 هكتار زەوییان بەر دەكەوت  (39)  . 

گەورەترین خاوەندارانی زەوی  لە لیوای كەركووك , مەلاكە كوردەكان بوون , جگە لە مەلاكە كوردەكان , لە لیوای كەركووكدا  هیچ مەلاكێكی نەتەوەكانی دیكە لە لیستی گەورە خاوەندارانی زەوی نابینیین .

  ئەمەش دوو لایەنی هەیە , لە لایەكەوە دەربڕی ئاستی چەوساندنەوەی جوتیارانی كوردی ناوچەی كەركووكە , لە لایەن شێخ و كوێخا و بەگ و  دەرەبەگە كوردەكانی كەركووكەوە , لە لایەكی دیكەوە كوردەكان بۆ خۆیان خاوەنداری زەوی ناوچەكە بوونە لە لیوای كەركووك , دەربڕی ئەوەیە  خەڵكی ڕەسەنی ناوچەكەن , بۆیە  لە یەكلاكردنەوەی ناسنامەی شارەكە دەبێت ئەم خاوەندارییەتییە لەبەرچاو بگرترێت  , سەرباری گرنگی خاوەنداری ئەو زەوییانەی كە چاڵگە  نەوتییەكان دەكەونە ناوییەوە  .

((هەشتەم مەلاك لەعێراق سەید ڕۆستەم سەید محەمەد كاكەیی بوو  لە كەركووك , خاوەند 191039 دۆنم زەوی بوو . شێخەكانی  تاڵەبان خاوەند  137163 دۆنم زەوی بوون  ,  بە پلەی 11هەمین دەهاتن لە ڕیزی گەورە خاوەندارانی زەوی لە  عێراق  , بابانییەكان 81353 دۆنم زەوییان لە كەركووك و دیالەو حلە بەدەستەوە بوو  , سەید ئەحمەد خانەقا 42351 دۆنم زەویی هەبوو , ئەمانە لە ڕیزی گەورە   47 مەلاكەكان  دەهاتن لە عێراقدا , كە هەر یەكەیان ڕێژەی    30000 دۆنم زەوی زیاتریان هەبووە , لە هەرە گەورە مەلاكانی عێراق بوون ( 40 )  .

چەوساندنەوەی هەمەلایەنەی جوتیاران , لە لایەن ئاغا و شێخ و كوێخا و بەگەكانی كەركووكەوە , ژیانی لە جوتیاران تاڵ كردبوو  . جوتیاران  بە دوای هەلێكدا دەگەڕان ڕزگارییان بێت لەو دۆزەخە   , بۆیە دەبینیین كاتێك پاشایەتی دەڕوخێت  , جوتیارانی كەركووك بە لێشاو ڕوو لە شار دەكەن و لە گەڕەكی كۆماری لە كەناری شار دەگێرسێنەوە , هەروا بەشی زۆریان لە ڕووی سیاسییەوە حیزبی شیوعی هەڵدەبژێرن وەك وەڵامدانەوە بەرامبەر بە چەوساندنەوەكانی ڕابردوو  , لە قۆناغی دواتریشدا زۆربە پەیوەست دەبن بە كۆمەڵەوە (( ئاغاكان هۆكارێكی كۆچی جوتیاران بوون 41  )  . 

پاش ئەوەی شار لە ڕووی ئابورییەوە چالاك بوو  , دەسەڵاتی دەرەبەگایەتی لە لادێ بەرەو لاوازی چوو , شارەكان بوونە شوێنی جموجۆڵی سیاسی .    بە ئاستەم جوتیاران هەلیان بۆ ڕێك كەوت , لادێیان بەجێ هێشت و بەرەو شار كۆچیان كرد , لە ناوەڕاستی سەدەی بیستەوە كۆچ ڕوو لە شار بەرەو بەرزبونەوە دەچوو  ((كۆچ لە لادێوە بۆ شار لەساڵی 1947  ەوە چووە سەر 42 )  . 

هێنانی ئامێر و تەكنەلۆژیاو  ئامرازی نوێی بەرهەم هێنان لە كەرتی  كشت و كاڵ  , بۆ ناو بازنەی بەرهەم هێنان   , بەڕادەی سەرسوڕهێنەر بەكارهێنانی هێزی كاری دەستی  جوتیارانی كەمكردەوە , ئەمەش  بووە هۆی   بێكاركردنی جوتیارانی بێ زەوی  لە لادێ , پانتاییەك بۆ جێگەیان لە بازنەی بەرهەم هێنان لە لادێ نەمایەوە , بۆیە تاكە ئەلتەرناتیفیان كرچكردن بوو بۆ   شار  ,  بۆ فرۆشتنی هێزی كار .

 لە چلەكان بە دواوە , وردە وردە كەلوپەلی كشت و كاڵی پێشكەوتوو  هێنرایە ناو عێراق و كەركووكەوە , یەكێك لەوانە , ترۆمپای ئاوە , كە ڕۆڵی كارا دەگێڕێت لە بواری كشت و كاڵ و پێشخستنی ئاودێریدا  .

ساڵ      49-1950                  50 -51                  51-52

           ژمارە    هێز                 ژمارە    هێز               ژمارە  هێز

كركوك     3      44 ئەسپ            11  237 ئەسپ          13  254ئەسپ

عیراق  3593     131139      3775  142107  4069  156874 (43) .

هەرچی  ماشین و كەلوپەلی كشت و كاڵییە , لە كۆتایی چلەكانەوە بۆ یەكەمجار هاتە كەركووكەوە , بوونی ماشین و كەل و پەلی كشت و كاڵی سەرباری ئەوەی ڕۆڵی كاریگەر لە بەرهەم هێنانی كشت و كاڵدا دەگێڕێت و شوێنی كاری دەستی جوتیاران دەگرێتەوە , هاوكات پەیوەندی شار و لادێ  بە یەكەوە بەهێز دەكات   , هەروەها  جوڵە بە بازرگانی دەدات , جوتیاران هان دەدات بەروبووم بۆ بازاڕ بەرهەم بهێنن , بە تایبەت ئەو بەروبومانەی جاران بەرگەی ڕێگەی كەر و بارییان ناگرت :

جۆر                ساڵ      ژمارەی لە كەركوك

لاندرۆڤەر         1950      هیچ

---             1951   1

---             1952    1

جێبی كشتوكاڵی  1951  2

----             1952  2

ئامێر هەڵكەندن     هیچ

بەزارە                هیچ

دەڕاسە              هیچ

خەرماشە            1952     3  (  44) .

ناوچەی كەركووك جگە لەوەی ناوچەیەكی كشت و كاڵی گرنگ بوو لە عێراق , هاوكات لە ڕوی سامانداری ئاژەڵیشەوە دەوڵەمەند بوو , جگە لەوەی پێداویستی خۆی لە شیر و گۆشت و خوری و پێستە دابین دەكرد , لێشی زیاد دەبوو  :

1950-1951           1951 -  1952  

مانگا          2315                   2760

مەڕ            42872               45453

بزن           38865                28811

عێراق: مانگا  108208            98739

         مەڕ 785650               835291

        بزن  220525              212496 ( 45) .

كەركووك نەك توانیوییەتی پێداویستی خۆی دابین بكات لە بەروبوومی ئاژەڵ و پەلەوەر  , بەڵكە بەشێك لە شارەكانی دیكەی كوردستان و عێراق پشتییان بە بەرهەمەكەی  بەستووە  .

بەرهەمی هێنانی شیر لە لیوای كەركوك  بەم شێوەیە بووە :

ناوچە               هەزار لتر      كاربردی ناوخۆ     بڕی بۆ ڕۆن و پێداویستی دیكە

ناوەندی كەركوك    75           50                    25

پردێ                   400        100                 30000

كفری                 50             20                  30

قەرەتەپە            18             12                     6

چمچماڵ             500            90                  410

خورماتوو           500             250                  250

كۆ             1543000   522000            1021000 (  46) .

بەهۆی باشبوونی باری ئابووری تاكەوە ,    توانای  بەكاربەری هاووڵاتیان چووە سەر , بۆیە نرخی ئاژەڵ و پەلەوەر  لە بازاڕ زیادیكرد.

مەڕ          4 دینار

بزن        2,5 دینار

مانگا      15

گۆلك      4,5

گوێدرێژ    2

مریشك     0,250

مریشكی ڕۆمی  0,550

گا         35   (  47  )  .

گەشەكردنی كەرتی پیشەسازی

لە كۆتایی دەیەی نۆی سەدەی نۆزدەدا , لە كەركووك جگە لە 15 ئاشی ئاو  , 1282 دوكان , ژمارەیەك دوكانی تەنەگە چی و ئاسنگەر  و دارتاش  .... شوێنگەیەك بۆ دروستكردنی قوماش و یەك بۆ كەتان و یەكیش بۆ داو , لە پاڵ  خمچی و زێڕەنگەر و هەویركاری  , هیچی دیكە لە شاردا نابینرا , لە ناو كریستانەكانیش دروستكردنی شەراب و ئارەق هەبووە .

 بەڵام لە چارەكی یەكەمی سەدەی بیستەوە , سەرباری كۆمپانیای نەوت لە كەركووك , وەك پێشتر ئاماژەمان پێیدا , كە هەزاران كرێكار كاریان تێیدا دەكرد , دەیان كورەخانەی بەرهەم هێنەری  گەچ و  قایە شكاندنیش هەبوون   , كە سەدان كرێكار لە ناخۆشترین هەلومەرجی كاركردندا كاریان تێیدا دەكرد, بە دوایدا  كۆمەڵێك  پڕۆژەی بچوك و مام ناوەندیش هاتنە ئاراوە , ڕۆژ بە ڕۆژ ئەو پڕۆژانە لە زیاد بووندا بوون :  (( لە ساڵی  1954دا لە لیوای كەركوك 1328  پڕۆژەی پیشەسازی هەبووە , 3527 كرێكار كاریان تێدا كردووە , 172000 دینار هەقدەستی ساڵانەی كرێكارەكانی بووە , داهاتی گشتییان  2,086,000 دینار بووە   ( 48  )  .

 وەلێ  كرێكاران لە هەلومەرجێكی زۆر سەخت و نا لەباردا كاریان دەكرد  , هیچ یاسایەك نەبوو داكۆكییان لێ بكات , سەرباری ئەوەی كرێی كاریان زۆر لە خوار بوو ((ڕۆژانەی كرێكاری زیاتر لە 16 ساڵ تەنها250 فلس بوو  , بەڵام كەمتر لە 16 ساڵ 180 فلس بوو  ( 49)  .  

كۆچبەرانی كورد لە لادێوە دەهاتنە شارەوە , ژیانێكی پڕ مەرگەسات چاوەڕوانیان بوو , هەلی  كاركردنیان لە ئاستێكی زۆر لەخواردا بوو ,  كەناسی , حەمباڵی , دەست فرۆشی , كرێكاری بیناو كورەی گەچ , شاگردی , باخەوانی , فەڕاشی , حەرەسی  .... .. یان دەكرد  , سەرباری ئەوەی  لە گەڕەكە هەژارنشینەكانی كەنار شار , خانوی كرێی  بچوك و خراپیان بەكرێ دەگرت , زستان لەبەر تكەی باران و هاوینانیش گەرما , خێزانی گەورە   لە هۆدەیەكدا , كە جاری وا هەبوو  لە چەند خێزانێك پێك داهاتن , هەموو پێكەوە  دەژییان .

ئەم هەلومەرجە خراپەی ژیانی كرێكاران و زەحمەتكێشانی كوردی كەركووك   بوو وای كرد , یەكێك لە  نەبەردە چینایەتییە گەورەكانی مێژووی عێراق لە كەركووكەوە كڵپە بسێنێت , كە نزیك بە شەش یەكی دانیشتووانی ئەوسای شار بەشداربوون تێیدا ((لە خۆپیشاندانی 12-7-1946 گاورباخی كەركوك زیاتر لە 10000 كەس بەشدارییان كرد (50 ) . 

 بازرگانی لەگەڵ دەرەوە چووە سەر  ,  ئەمەش وای كرد كەرتی گواستنەوەو گەیاندن و  پەیوەندی  گەشە بكات ((بازرگانی دەرەوە گەشەی كرد لەگەڵ ئەوروپا  , پۆست و برقیە  هاتە ئاراوە   (51) .

   بەكارهێنانی وزەی كارەبا لە بەرز بوونەوەدا بوو , تەزووی كارەبا گەیشتە هەندێك شارو شارۆچكەی دەوروبەریش , بوونی وزەی كارەبا گەشە بە كەرتی پیشەسازی مۆدێرن دەدات ((ژمارەی ئەو خانوانەی وزەی كارەبایان بۆ ڕاكێشرابوو , لە هەموو لیوای كەركوك دەگەیشتە  8362 خانوو , كە دەیكردە 17,28% ی هەموو  لیواكە (هەموو چەچەماڵ 1 ماڵ –دووز 488- كفری 457) . هەرچی ئەو ماڵانەی بۆڕی ئاویان بۆ ڕاكێشرابوو , ژمارەیان  دەگەیشتە 10962 خانوو , دەیكردە 22,66% سەرجەم خانووەكان , لێ  ئەو ماڵانەی ئاودەستیان  هەبوو بریتی بوون لە  14599 خانوو ,  دەیكردە 30,18% ی خانووەكانی لیوا ,  ئەو ماڵانەی گەرماویان  هەبوو 5875 ماڵ بوو , دەیكردە 12,15% ی هەموو ماڵەكانی لیواكە  (52)  . 

(( لە ناوەندی قەزای كەركوك ,  ژمارەی ئەو حەوشانەی تەزوی كارەبایان هەبوو 7416 ماڵ بوو  , ئەوانەی بۆڕی ئاویان هەبوو گەیشتە  9242 ماڵ , ئەو خانوانەی گەرماویات  هەبوو , ژمارەیان دەگەیشتە  5255 ماڵ , ئەوانەی ئاودەستیان هەبوو ژمارەیان  12438 ماڵ بوو  (  53 ) .

بە گەورە بوونەوەی شار , زۆربوونی ژمارەی دانیشتووان , ڕێژەی  بەكار هێنانی ئاویش چووە سەر (( هاوكات لە لیوای كەركوك بۆ پێداویستی هاووڵاتیان  115 بیری نوێ لێدرا  (  54  )  . 

بە گەشەكردنی پەیوەندی ئابوری سەرمایەداری , بۆ هاوكاریكردنی  كەرتی تایبەت و هاندانیان بۆ كردنەوەی پڕۆژەی ئابوری نوێ ,  بانك وەك پێداویستی سەرەكی سەرمایەگوزاری  كرایەوە ((بانكی ڕەهن لە بەرواری 9-6-1956 لە شەقامی مەجیدیە كرایەوە ( 55 ) .  

شار خەڵكەكەی بەكار بەرن ,  بە پێچەوانەی لادێوە كە خەڵكەكەی پاشەكەوت كەرن  ,  , شارییەكان بازاڕ بەرهەم دەهێنن , بۆیە چەندە ژمارەی  دانیشتووان و داهاتی تاك تێیدا بچێتە سەر ,  بازاڕەكانی  گەشە دەكات و بازرگانییەكەی دەبوژێتەوە , لە گەڵیدا   پیشەسازی شمەكە بەكاربەرە ئارایشتیی  و خۆراكییەكان  تیایدا گەشە دەكات .

هاوكات بە جوڵانی بازاڕ , گەورە بوونەوەی شار , زۆربوونی دراو لە بازاڕ , كەمكردنەوەی باج لەسەر موڵكدارەكان , چینێكی دەوڵەمەند پەیدا بوون , ئەمانەش كەوتنە دروستكردنی قەسری گەورە گەورە لە گەڕەكەكانی كەنار   شار , بۆ ڕزگار بوون لە هەرجومەرجی شار كە پڕ ببوو لە خەڵكی نەناسراوو و لادێیی نەخوێندەوار و بێگانە بە كولتوری شارنشینی  :

((دەوڵەمەند زیادی كرد لە ڕوی چەندی چلۆنایەتییەوە , ئەمەش بووە هۆی ئەوەی كاربردییان زیادی كرد  ( 36 )  .

  ئەم دەوڵەمەند بوونە  گەشەی بە بازاڕ و دروستكردنی خانوو و قەسر دا لە شارا .

بەهۆی گەورە بوونەوەی شار , وە پەیدابوونی ماشین , بۆ خێراكردنی پەیوەندییەكان , ئۆتۆمۆبێلی گواستنەوەی هاووڵاتیان بۆ شار دابین كرا , كۆمپانیای تایبەت بۆ ئەم كەرتە  دروستكرا :

((بەهۆی گەورە بونەوەی شار و زۆربوونی دانیشتوانەكەی , هەژاری لە لە بواری گواستنەوە , ئەنجومەنی شار  لە دانیشتنی ڕۆژی 15-2-1955  , بڕیاری دامەزراندنی مصلحە لنقل الركابی دا , بە كۆی  سەرمایەی 250000 دینار  ,  26 پاس دابین كرا بۆ شار , كە  ڕۆژانە هەریەكەیان  16 كاتژمێر كاربكەن (  57 ) .  ئەم پاسانە  جگە لەوەی  گەڕەكە دورەكانی بەستەوە بە ناوەندی شارەوە , هاوكات پەیوەندی گەڕەكە دوورەكان و شارو شارۆچكەكانی بەشار و ناوەندی شارەوە بەهێز كرد .

بواری تەندروستی

لە كۆتایی سەدەی نۆزدەدا  , لە هەموو ناوچەی كەركووك تەنها 1 نەخۆشخانەو هەمان ژمارە دەرمانخانە هەبوو .

 لە ساڵی 1947 لە هەموو لیوای كەركووك  , ئەو ژمارەیە بەرزبوەوە بۆ  1 نەخۆشخانەی سەرەكی و 22  نەخۆشخانەی بەش  , تەنها 8 پزیشك , كە 6ییان عێراقی بوون كارییان دەكرد لەو نەخۆشخانانە   .

لە پەنجاكاندا ئەم ژمارەیە بەرز بوەوە بۆ 5 نەخۆشخانە  (( كەركوك لە ساڵانی 1951  و 1952  تەنها 5 نەخۆشخانی تێدابوو , لە كۆی 83 لە 1951 و 89 لە 1952 لە هەموو عێراقدا ( 58)  . 

لە هەمان ساڵدا ژمارەی كارمەندەكانی كەرتی تەندروستی لە لیوای كەركووك بەم شێوەیەی خوارەوە بوو :

((چاودێری تەندروستی 7 , كوتێنەر (15) , برین پێچ (46), وێنەگری ئەشیعە(2), یارمەتیدەری ئازمایشگا(2) , مامان(20), سستەر(32), كارمەندی تەندروستی (8) , یارمەتیدەری دەرمانخانە (1) , ددان دروست كەر (3), دكتۆری ددان(7)( 59  )  .

هەمان ساڵ داواكرا خانوو بۆ كارمەندانی كەرتی تەندروستی دروست بكرێت ( (هەروەها داوا كرا 19 نەخۆشخانە و خانوو بۆ بەشی تەندروستی دروست بكرێت .  لە ناو داواكارییەكاندا  بەشی تایبەت بە ئەشیعە گرتن بۆ  شار (60)  . 

لە هەموو لیوای كەركووك لە كۆتایی سەدەی نۆزدەدا  تەنها 1 دەزگای كاڕگێڕی  حكومی هەبوو , پاش نیو سەدە , ئەم ژمارەیە بەرز بوەوە بۆ 31 دەزگای كاڕگێڕی , هەروەها ژمارەی پزیشكەكان  بەرز بوەوە بۆ  15 , هاوكات بەشی وێنە گریش كرایەوە , كە  نوێ بوو لە شاردا , هاوكات نەخۆشخانەی (حمیات)یش  كرایە ,  لە ڕابردوودا نەخۆشییە حومەیاتەكان  , هۆكاری مردنە بە كۆمەڵەكان بوو ن  ((لە لیوای كەركوك 31 دەزگا هەبوو , 24 ی لە قەزاو ناحیەكان بوو . لەناو شار نەخۆشخانەی پاشایەتی  كەركوك هەبوو ,  دوایی بوو بە كۆماری كە ئامێری ئەشیعەو تاقیگە و ... نەخۆشخانەی تا  و چەند نەخۆشخانۆكەیەك  هەبوو   . لە لیواكە كۆی 15 پزیشك هەبوو ( 61  )  .

بەهۆی گەشەكردنی كەرتی  تەندروستی , كردنەوەی بەشی كوتان و تا و تاقیگەو ئەشیعەو زۆربوونی ژمارەی پزیشكەكان  , هەروەها باش بوونی باری ئابووری و بەرزبوونەوەی  ئاستی ژیانی هاووڵاتیان , ڕێژەی مردن دابەزی , هاوكات ڕێژەی لە دایك بوون بەرز بوەوە , ئەمەش هۆكارێكی سەرەكی زۆربوونی ژمارەی دانیشتووانی شاری  كەركووكە :

((ساڵی 1950 ڕێژەی لە دایك بوون 3,9% بوو گەیشتە 1471  , بەڵام مردن 1,8%  گەیشتە 361 كەس ( 62 )  .

ساڵ بە ساڵ ڕێژەی مردن دابەزی , سەردەمی دەردە كوشندە  بە كۆمەڵەكان تێپەڕی .دووای ساڵێك لەو مێژووە ,  مردن بە ڕێژەی 0,2% زیاتر لە ساڵی پێشوو دابەزی , هاوكات لە دایك بوون 0,5% بەرزبوەوە :

((لە ساڵی 1951  ڕێژەی مردن دابەزی بۆ 1,6% و ڕێژەی لە دایك بوون بەرز بوەوە بۆ 4,4% ( 63 )  .

خانوو و شەقامەكانی شار

ژمارە و تەرزی  خانوو و پانتایی شەقامەكان ڕۆڵی كاریگەر دەگێڕن لە دیاریكردنی قەبارەی شار , بەهۆی ئەوەی پانتایی شارەكان لە ناو شوراو قەڵاكاندا قەتیس مابوو , بۆیە خانووەكان سادەو  بچوك لە پاڵ یەكتر دروست دەكران , ,  تایبەتمەندی شاری ئیسلامی ئەوە بوو ڕێژەی ناوچەی  بۆشایی كەم , نەبوونی باخچەو گرنگی نەدان بە دیوی دەرەوە , ئەمانەش وای كردووە , شارەكان بچكۆلەو ناشرین و وشك بن .  دوای دەرچوونە دەرەوەی شار لە سنووری قەڵا قەبارەی شار گەورە بوەوە و ژمارەی خانوەكانی زیادیكرد   : 

((هەموو لیوای كەركوك 48369 خانوی  تێدابوو  بۆ 54360 خێزان ....  كۆی گشتی  ژوورەكان لە لیوای كەركووك  134115 ژوور بوو  ( 64 ) .

لەم ئامارەوە ئەوەمان بۆ  دەرەكەوێت ,  لە ساڵی 1947   ,  5991خێزان لە لیوای كەركووك  بێ خانوو بوونە , زۆربەی ئەوانەش بە شێوەی ئاسایی  دانیشتووانی شارەكان بوون  .

گواستنەوە لەخانووی قوڕەوە  بۆ كەرپوچ و قایەو گەچ هەنگاوێكە بۆ مۆدێرنتە كردنی شار , هەروەها لە خانووی گومبەدییەوە بۆ بنمیچی تەخت و بەكارهێنانی شێلمان و عامود و جەمەلۆن , بەكارهێنانی خشتی سورەوە كراو چیمەنتۆ , بە دوایدا شیش و چەمەنتۆ   تەكانی گەورەیان بە تەلارسازی  دا لە كەركووك , پەیدا بوونی   خانووی مۆدێلی ڕۆژئاوایی لە خانووەكانی عەرەفەوە بۆ ئیسكان , هەروەها باڵەخانەی چەند نهۆمی وەك بانكی ڕافدەین و پۆست و دادگا  .....  , گەورەترین شۆڕش بوو  لە بواری باڵە خانە سازی لە سەردەمی خۆیدا لە كەركووك بەرپا كرا  , شاری لە شارە دێوە كرد بە شاری مۆدێرن .

((لەو خانوانەی لە كەركووكدا بوو ,  6160 یان  لە قایە  و 1055 یان  لە كەرپوچ دروستكرابوون (  65 ) . 

بوونی ئەو ژمارە زۆرە  خانووە دروستكراو  لە كەرپوچ لە شاری كەركووك , بە دواییدا خانوەكانی عەرەفەو ژمارەیەك خانوو بۆ فەرمانبەران و مامۆستایان دروستكرا و دروستكردنی  گەڕەكی ئیسكانیش  هاتە پێشەوە ,  هەموویان  كە لە سەر شێوەی ڕۆژئاوایی داخراو دروستكرا بوون , لە جیاتی كۆڵانی تەسك , شەقامی پان و باخچەی بەردەرگا و پەنجەرەی فراوان و دەرگای چەند دەرییان بۆ داندرا  , سیمای شاریان كردەوەو جوانیان كرد , ڕەنگ و ڕوخساری شاری مۆدێرنیان بە شاری كەركووك  بەخشی .

بەشی زۆری دانیشتووانە كرێچییەكانی  شار لەم سێ بەشە پێك دەهاتن :

-        ئەوانەی لە لادێكانی كەركووكەوە دەهاتنە شارەوە .

-        ئەوانەی لە دەرەوەی لیواكەوە كۆچیان كردبوو بۆ كەركووك .

-        ئەو لاوانەی خێزانی تازەیان پێكەوە نابوو  .

هەرچەندە لە چلەكاندا هێشتا خانەوادەكان لێك جیا نەببونەوە , نەوەو بەرە بابەكان هەموو پێكەوە لە ناو دیواری یەك حەوشدا دەژیان , دەرچوون لە سنووری حەوش دەرچوون بوو لە دەسەڵاتی باوك  و یاخی بوونەوە لە داب و نەرێتی باو  , مۆدێرنە ئەو پەیوەندییە كۆمەڵایەتیانە هەرەس پێ دەهێنێت , جارێكی خێزانەكان لە یەكەی بچووك بچووك ڕێك دەخاتەوە .  بۆیە كۆمەڵ پێویستی بە ژمارەیەكی زیاتری خانوو و ژور دەبێت , هاوكات توانای ئابوریش ڕۆڵ دەگێڕێت .

((ژمارەی خانوی كرێ لە كاتی سەرژمێری ساڵی 1947 , گەیشتە  4963 خانوو ,  ئەو خانوانەی لەكاتی ئاماركردنەكەدا بەتاڵ بوون ژمارەیان  450 خانوو بوو . ئەو خانوانەی خاوەنەكانیان تێیدا دەژیان 54,6% خانووەكانی شاری پێك دەهێنا , لە 2538 خانوودا  ژوور بەكرێ چوبوو , ژمارەی ژوورە بەكرێ چووەكانی ناو شاری كەركوك , 10468 هۆدە  بوو ( 66 ) . 

بەم شێوەیە دەبینیین لە  زیاتر لە نیوەی خانووەكاندا  ژور بەكرێ چووبوو , بە  شێوەی گشتی هەر حەوشێك زیاتر  لە دوو ژوری بەر دەكەوت , لە ناو حەسارەكان كۆمەڵ كۆمەڵ خێزانەكان پێكەوە دەژیان .

كرێی خانوو لە ئاستێكدا بوو , بەشی زۆری داهاتی تاكی بۆ خۆی دەبرد  ,ئەگەر بەردەوامیش كار دەست بكەوتایە  , بە تایبەت ئەو خانەوادانەی یەك نان پەیداكەریان هەبوایا  ,  ژیان بۆیان سەخت و دژوار بوو .

((ڕێژەی كرێی خانوو بۆ حەوشێك 4,607 دینار بوو , بۆ ژورێك 0,670 دینار بوو  ( 67 ) . بەرزبوونەوەی ڕێژەی لە دایك بوون و كەمبونەوەی مردن ,  بووە هۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی خێزان ((لەو كاتەدا ڕێژەی ژمارەی خێزان 5,36  كەس بوو , هەر خانوویەك 6,02  كەسی بەر دەكەوت ( 68 ) . 

هاوتا نەبوونی  ژمارەی خێزانەكان لەگەڵ  ژمارەی خانووەكان , وایكرد كەمبوونی خانوو هەبێت لە شار  , لەگەڵ ئەمەدا قەیرانی پەیداكرنی خانوو دروست ببێت   , ئەمەش بۆ خۆی هاندەری بنیات نانە .

 هەرچەندە  قەیرانی خانوو هەبوو لە شارەكە ,  لێ  دەبینیین ژمارەیەك زۆر خانوو بە بەتاڵی مابوەوە , خاوەنەكانییان بۆ كرێی  زیاتر هێشتبویانەوە   ((ڕێژەی ئەو خێزانانەی حەوشەیەكیان بەرەكەوت 1,12 خێزان بوو , ڕێژەی ئەو كەسانە بۆ ژوورێك   2,17 كەس بوو , ڕێژەی ئەو كەسانە بۆ حەوشێك 6,02 كەس)) .

هەرچی   شەقامەكانی شارە  , لە سەرەتادا كۆڵانەكان تەسك و بەشی زۆری ئەوسەری داخراو بوو ,  وەلی  بەهۆی گۆڕانی هۆیەكانی گواستنەوەو پەیدا بوونی ئۆتۆمۆبێلەوە  , شەقامەكان پێویستییان بە گۆڕانكاری هەبوو , وەك دەبینیین زۆرجار بەهۆی پێویستی شەقامی پانەوە لایەكی گەڕەكێك تەخت كراوە  , گەورە كردنەوەی شەقامەكان بۆ ئەوە بووە ,  بتوانرێت ئۆتۆمۆبێل و گالیسكە  پێدا تێبپەڕێت , ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی قەبارەی شاری گەورە بێتەوە , ڕێژەی بەشی شەقام لە پانتایی گشتی شار بچێتە سەر  .

((داوای قیر كردنی 13 ڕێگا لە لیوا , لە ناویانا ڕێگای كەركوك- قادر كەرەم , كەركوك  - تۆبزاوە  ,   حەویجە  -  كەركوكی  تێدا بوو ( 69 ) . 

هاوكات  ساڵی 1956-1957 لە ناو شار هەڵمەتی قیرتاو كردن دەستی پێكرد , لەوانە ڕێگای بەغدا, شەقامی غازی, ڕێگەی بەغدا ڕوو لە تسن , شەقامی سەرەتای  گاورباخی , شەقامی نەوت بۆ ئەڵماس .

ئەو شەقامە لاوەكییانەی دروستكراون لەو ماوەیە بریتیین لە :

- شەقامی گەڕەكی چای بە درێژایی 600 مەتر

----------چقور-------700 مەتر

----------قەڵا-------1100مەتر

---------ئیمام قاسم----900 مەتر

--------شاترلو-------500 مەتر

-------ساری كەهیە-----500 مەتر

-------ئەڵماس-------395 مەتر

-------شۆرجە-------370 مەتر (  70  ) .

بەهۆی گەشەی ناردەی نەوتەوە  , هەرچەندە تاكو ساڵی 1958 , بەشی زۆری داهاتەكەی ,  كۆمپانیا مۆنۆپۆڵەكان بۆ خۆیان دەیانبرد , ئەمەش بووە هۆی ئەوەی   خستنە گەڕی  سەرمایەگوزاری لە بواری پێشخستنی  ژێرخانی ئابوری زیادی كرد ((بودجەی كارگێڕی ناوخۆیی(ادارە المحلیە) بۆ ساڵی 1957  -  1958   پێشبینی هاتوو(واردات) 557431دینار بوو  , پێشبینی خەرجی  551337  دینار  بوو (71 ) . 

هاوكات تەنها  ساڵی 1956-1957 لە ناو شاردا , ئەم پڕۆژانە دروستكران ((ئەو بینایانەی دروستكراون بریتیین لە : قەسابخانەی نوێ , بانكی ڕۆژهەڵات , بازاڕی نوێ (سوق عسری)كە لە 84 دوكان پێك دەهات .

هەروەها تەنها لە ساڵی 1952دا ,  لە شاری كەركووك , دەوڵەت ئەم پڕۆژانەی ئەنجام دا  ((خانەی حەسانەوە  بەبڕی  13380 دینار , بینایەی چاككرنەوەی ئامێری كشت و كاڵ   , كۆمەڵەی ڕۆشنبیری  لە كەركوك  كە لە پەیمانگەی پێ گەیاندنی مامۆستای سەرەتایی , بەشی تاقیگا لە نەخۆشخانە ,    قوتابخانەی پیشەسازی بە بڕی 111115,400 دینار , قوتابخانەیەكی 12 پۆلی , دروستكردنی باڵاخانەی دادگای  كەركوك , دروستكردنی پردێك لەسەر خاسە , دروستكردنی 3 خانوو بۆ بەڕێوەبەری خەزێنەو بەڕێوەبەرایەتی واردات و ماموری ملاك , دروستكردنی خانووی بەڕێوەبەری پەروەردەی لیوای كەركوك بە 4550 دینار , دروستكردنی خانوی سەرۆكی تەندروستی لیوای كەركوك , دروستكردنی خانو بۆ سەرۆكی دادگای كەركوك , باڵاخانەی زیندانی , كارگێڕییەك بۆ چاودێری كەش لە لیوای كەركوك , خانویەك بۆ ئیزاعەی لاسلكی كەركوك , گەورەكردنەوەی مەخزەنی ئەشغال , 3 قوتابخانەی 12 پۆلی لە موسەڵا و صاری كەهیەو پریادی , ئاپارتمانێك بۆ چاودێری  دایكان و مناڵان , خانوو بۆ پزیشاكان ,نەخۆشخانەیەك لە تەنیشت باخچەی  قەڵا . هەروەها  ساڵی 1953 پردی  قاجار لە سەر ڕێی گەڵۆزی , پردێكی  نوێ بۆ كەركوك لە بازاڕی گەورەوە بۆ تەنیشت بانك بە 75000 دینار ,  پردی دووەم لە سەروی پردی یەكەم بە 64000 دینار , پردێكی نوێ لە تازە , لەسەر ڕێی بەغدا , ڕێگای كەركوك  - كۆیە بە درێژایی 20كم بە بڕی 181700 دینار (  72  )  . 

بەم شێوەیە دەبینیین لە كەركووك  ژمارەیەك پڕۆژەی نموونەیی لەو ماوەیە كراونەتەوە , لە ڕابردووی شار بێوێنە بووە  , لەوانە :

-        سوق عەسری تاكو ئێستاش بە بازاڕە مۆدێرنەكەی شار ناو ئەبرێت , كردنەوەی ئەم بازاڕە, كە  زیاتر بازاڕی بەكاربەری هاووڵاتییان بوو لە شمەكی  ئارایشی , ئەمەش  دەربڕی بەرزبوونەوەی چاوەڕوانی جەماوەر بوو .

-        دروستكردنی دوو پردی بەردین , بەرگەی باری قورس بگرێت , وەك وەڵام بە گەشەی هۆیەكانی گواستنەوە .

-        دروستكردنی چەندین قەسر لەسەر تەرزی ڕۆژئاوایی بۆ بەڕێوەبەرەكانی شار .

-        باڵەخانەی دادگا كە لەسەر تەرزی ڕۆژئاوایی دروستكراوە , چیمەنتۆو شیشی تێدا بەكار هاتووە .

-        ئامادەیی پیشەسازی كەركووك , وەك هەنگاوێك بۆ ئامادەكردنی كادیر لە كەرتەكانی پیشەسازی و پڕ كردنەوەی پێداویستی دەوڵەت و بازاڕ .

بەهۆی گەورە بوونەوەی شار و نیشتەجێ بوونی  خەڵكانی لایدە لێی , شار پێویستی بە ژمارەیەكی  زۆری پۆلیس هەبوو ,  ساڵی 1947 لە كەركووكدا , ئەم ژمارەیەی خوارەوە پۆلیس هەبووە ((   4 معاون   , 25 مەفرەزە , 714 پۆلیس  )). هەروەها 7  تەكیە , 22 مزگەوتی گەورە و 21 مزگەوتی بچوك هەبووە .

گۆڕانكاریی لە پێكهاتەی كەركوك لە نێوان ساڵانی  1947-1957

گۆڕان لە قەبارەی گەڕەكەكان

بە زۆربوونی ژمارەی دانیشتووان , تەنها گەڕەكەكان گەورە نابنەوە , بەڵكە لە كەنارەوە گەڕەكی نوێش پەیدا دەبن , چونكە ڕوپێوی خاكی گەڕەكە كۆنەكان ناتوانن پێداویستی تازەی هاووڵاتییان دابین بكەن , بۆیە دەبینیین بەردەوام لە كەنارەوە گەڕەكی نوێ پەیدا دەبێت , بە تێپەڕ بوونی كات ژمارەی گەڕەكەكانی شار دەچێتە سەر .

بە گوێرەی ئاماری ساڵی 1947 , لە كەركووك ئەم گەڕەكانە بەم ژمارەی دانیشتووانەوە هەبووە :

گەڕەك                    ژمارەی دانیشتوان

ساری كهیە                       21275

شاترلو                    4265

بەگلەر                    8544

ئیمام قاسم                       4654

ئەخی حوسێن                   2037

میدان  (قەڵا)                     1222

ئاغالق (قەڵا)                     1609

ئیمام قاسم                       2149

حمام مسیحی(قەڵا)  732

پریادی                    3358

پریای موسایی                   1644

شۆرجە                             2365

موسەڵا                            4642

چقور                                3242

ئاوچی                              1303

چای                                1717

گوندی تۆبزاوە           1280

كۆمپانیای نەوت                  1770

گوندی تسن                      2803

گوندی بەشیر           1699

تازە                                  1918

كۆی ژمارەی لادێكان 14356

كۆی گشتی            91582  

دوای 10 ساڵ لەو ئاماركردنە , ئەم گۆڕانكارییانە لە ژمارەی گەڕەك و ژمارەی دانیشتوانی  گەڕەكەكان  بەدی هاتووە :

ئاماری ساڵی 1957

گەڕەكەكانی كەركووك      ژمارەی دانیشتوان

ساری كەهیە                     16813

تسن                                4312

محەتە                              930

بەگلەر                    1903

شاترلو                    5478

خاسە                              10809

ئەڵماس                            6558

ئیمام قاسم                       11138

بولاق                               3405

اوفی                                2119

شۆرجە                             7691

چای                                1662

چقور                                3423 

پریادی                    6063

ئاوچی                              1524

موسەڵا                             8217

ئاغالق                              1863

میدان                               1393

حمام مسلم                      2570

نەوتی كەركوك                              1361

نەوتی كەركووكی نوێ         2951

كۆی گشتی                      120,402

وەك دەبینیین ژمارەی دانیشتووانی ناو شاری كەركووك  لە 64,547 كەسەوە بەرز دەبێتەوە بۆ 120,402 كەس ,  ڕێژەی گەشەكردنی ژمارەی دانیشتووان لەو ماوەیەدا دەگاتە 93,2669% .

ئەو گەشەكردنانەی لە بواری زۆربوونی ژمارەی دانیشتووان  لە نێوان ئەم 10 ساڵەدا لە كەركووك بەدی هاتووە ,  زۆربەی ئەو گەڕەكانەی گەشە دەكەن كورد نشینەكانن , ئەویش بەهۆی كۆچی بە كۆمەڵی جوتیارانەوە ڕو لە  شار , ئەمەش دیاردەیەكی نۆرماڵە لە هەموو وڵات و كۆمەڵگەكان ,  لە قۆناغی گواستنەوە لە دەرەبەگایەتیی  لادێنشینییەوە ,  بۆ كۆمەڵگای سەرمایەداری , كە شارنشینی  سیمای هەرە دیارییەتی , لە قۆناغی نیشتەجێ بووندا (ڕەوەندی  -   نیشتەجێ بوون لە لادێ - شارنشینی ) , شارنشینی و گوندنشینی دژ بە یەكن , كامیان ڕێژەی  بچێتە سەر ئەوی دیكە لە شوێن خۆی دادەبەزێت  .

چەند گەڕەكێك لە گەڕەكەكانی ناوەندی شارن , وەك ئاغالق-چقور-ئاوچی-مەیدان -چای -شاترلو-بولاق- ساری كەهیە –پریادی پەرەسەندنێكی دیارییان  بەخۆوە نەبینیوە لە  ماوەی ئەو 10 ساڵەدا  , لە بەرامبەردا دەبینیین چەند گەڕەكێكی كەناری نوێ بنیاتنراو  گەشەی فراوان دەكەن , لە پاڵیشدا چەند ناوچەیەكی دەرەوەی شار تێكەڵ بە شار دەبێت .

لەم ماوەیەدا هەردوو گەڕەكی شۆرجە و ئیمام قاسم  , هەریەكەیان نزیك بە سێ بەرامبەر گەشەدەن , ئیمام قاسم كە بەشی سەرەوەی جێگەكەی  چۆڵ بووە وردە وردە پڕ دەبێتەوە , نموونە جێگەی قوتابخانەی ئیمام قاسمە ((دەوترێت جێگەكەی چۆڵ بووە ( 73 )  . 

موسەڵاو پریادی هەریەكەیان دوو بەرامبەر  ژمارەی دانیشتوانیان دەچێتە سەر , ئەڵماس وەك گەڕەكێكی نوێ دەردەكەوێت , بەگلەر و ساری كەهیە سنوریان بچوك دەبێتەوە , تسن و بڵاوە دەبن  بە بەشێك لە كەركوك ,  بەهۆی كۆچكردنی دەوڵەمەندەكانی ناو شار  بۆی  و گەورە بوونی سنوری شار  تا ئەوشوێنانە , پەیوەست دەبێت بە ناوەندی شارەوە  .

 بە شێوەی گشتی ئەوەی لە نێوان ئەو 10 ساڵەدا لە كەركووكدا دەیبینیین , گەشەكردنی ناوچە كوردنشینەكانە بە پلەی یەكەم   , ئەمە بە بەرپاكردنی شۆڕشی 1958  تەكانی زیاتر دەدات  .

شاری كەركوك لە ساڵی 1947 دا ,      67756  كەسی تێدا دەژیا ,  بەوانەوە بە  كاتی لە كەركووك  دەژیان , هەروەها  23826 كەسیان لەو  لادێیانە دەژیان سەر بە قەزای ناوەندی بوون  .

 دانیشتووانی   ناو شار , 49441 كەسیان  لە لیوای  كەركوك لە دایك ببون  , لە لادێكانی سەر بە قەزای كەركوكیش ,  22193 كەسیان  لە كەركوك لە دایك ببوون   .

وەك پێشتر  ئاماژەمان پێیدا ,  لەو ژمارەیە , 3761 كەسیان بە شێوەی  كاتی لە كەركووكدا دەژیان , هەروەها 15006 كەسیان لە دایك بووی دەرەوەی شاری  كەركووك  بوون , 1633 كەسیش لەوانەی لە دەرەوەی لیوا لە دایك ببون , لە شار و شارۆچكەو لادێكانی سەر بە قەزای ناوەندی شار دەژیان .

كۆچباری دەكرێت بە 3 جۆرەوە , كۆچی ناوخۆ لە چوارچێوەی سنوری یەك پارێزگا  , كۆچی نێو دەوڵەتی , كۆچی دەرەكی ( ئەوانەی لە دەرەوەی پارێزگاوە هاتوون).

ئەوانەی لە لیوای كەركووك لە دایك نەببون  لەم شوێنانەی خوارەوە  بۆی هاتبوون : 3137 - بەغدا , 360- بەصرە ,2531 - هەولێر ,  -2437 سلێمانی, 1639- دیالە ,205 -دلێم ,271 -كوت , 1598- عەمارە , 410 -حلە , 98- كەربەلا, 213 - دیوانیە , مونتەفك -863 , لە دەرەوەی عێراق لە دایك بوو ژمارەیان  1327 كەس و بێگانە 552 كەس .

لە ساڵی 1957 ژمارەی دانیشتووانی ناو  شاری كەركووك گەیشتە  120402  كەس , لەوانە ژمارەی   كریستانەكان  12691كەس , صائبەكان  207 كەس  و جولەكە هیچ  .

  بە گوێرەی شوێنی لە دایك بوونیان , دانیشتووانی شار بەم شێوەیە دابەش دەبوون :

موصل  4936  كەس لەوانە  2077 كریستان و 5 صبی و 5 یەزیدی , سلێمانی 4410 كەس   لەوانە 135 كەسیان كریستان بوون , هەولێر  4670كەس   لەوانە 879 كەسیان كریستان بوون ,بەڵام  ئەوانەی لە كەركووك لە دایك ببون ژمارەیان گەیشتە  93705 كەس , لە دایك بووانی دیالە   2012 كەس   لەناویان 92 كریستان , ڕومادی 779 كەس لە ناویان 380 كریستان , بەغدا 3788 كەس لە ناویان 908 كریستان , كوت 208 كەس , حلە 176 كەس , كەربەلا 41 كەس , دیوانییە 164 كەس   4 ییان كریستان , عەمارە 1371 كەس   لە ناویان 8 كریستان و 110 صبی , ناسریە 644 كەس , بەصرە 271 كەس   لە ناویان 77 كریستان و 23 صبی , ئەوانەی شوێنی لە دایك بونیان دیار نییە 399 كەس , لەناویان 21 كریستان .

بەڵام ئەوانەی لە دەرەوەی عێراق لە دایك بوونە بریتیین لە :

سوریا 75 كەس , لەوانە 40 كریستان .

لبنان 111 كەس , لەوانە 87 كریستان .

ئەردەن 19 كەس , لە ناویان 3 كریستان .

سعودیە 4 كەس , لە ناویان 1 كریستان .

وڵاتانی دیكەی عەرەبی 139 كەس , لە ناویان 53 كریستان .

ئێران 523 كەس , لە ناویان160 كریستان.

توركیا 1318 كەس, لە ناویان 1163 كریستان .

وڵاتانی دیكەی ئاسیاو ئوسترالیا 128 كەس , لە ناویان 28 كریستان .

ئەفریقا 9 كەس , لە ناویان 8 كریستان .

ئەوروپا 449 كەس , لە ناویان 439 كریستان .

ئەمەریكا 33 كەس , لەناویان 33 كریستان .

لێرەوە دەبینیین 26697 هاوڵاتی لە دانیشتووانی شار  لە دەرەوەی كەركووك لە دایك بوونە  , كە دەكاتە نزیك بە چارەكی دانیشتووانی شار , بەشێك  زۆریان لە كریستان و صوبی پێك دەهاتن , ئەمانەش بەشێكی بەرچاویان لەوانە بوون ,  لە كۆمپانیای نەوت دامەزرا بوون  .

ێژەی خوێندەواری

ڕێژەی خوێندەواری

لە كۆی دانیشتووانی گشتی  ناوەندی قەزای كەركووك , لە ساڵی 1947,  بە ناوەندی شار و ئەو شوێنانەی لە ڕوی كارگێڕییەوە بەشێك بوون لێی , ژمارەی دانیشتوانیان  دەگەیشتە  91582 كەس ((. دانیشتوانی ناو شاری كەركوك 64547 كەسی جێگیر و 3761 كەسی میوان  )), كە پێك هاتبوو لە دانیشتووانی  ناو شاری كەركوك و 83 لادێی دەوروبەر ,  كۆی گشتی دانیشتوانییان  14536 كەس بوو , هەروەها ئەم شارو شارۆچكانەی خوارەوەش ,  بشیر 1699 كەس ,  تازە 1918 كەس ,  تسن 2803 كەس, تۆبزاوە 1280 كەس)).

ژمارەی گشتی خوێندەوارانی شار 15137 كەس بوو  ,  نەخوێندەوارانیش 62783 كەس  بوون . ڕێژەی  خوێندەواری دەیكردە 24% لە كۆی دانیشتووانی شار .

چەند نموونەیەك بۆ ڕێژەی خوێندەواری لە ساڵی 1947 لە گەڕەكە جیاكانی ناو شار  وەردەگرین , بە گوێرەی جیایی پێك هاتەی نەتەوایەتی .

شۆرجە(كوردنشین) 2365 كەس , لەوانە 172 خوێندەوار و 1729 نەخوێندەوار . ڕێژەی خوێندەواری 9,9479%.

گەڕەكی چقور 3243 كەس (زۆربە توركمان).

467 خوێندەوار , 2253 نەخوێندەوار . ڕێژەی خوێندەواری 20,727%.

كۆمپانیای نەوت 1770 كەس ( زۆربە كریستان)(( لە شاردا كۆبونەوە لەسەر بنچینەی ئاینی و پیشەیی و ناوچەییە  نەك خزمایەتی )).

751 خوێندەوار و 1161 نەخوێندەوار , ڕێژەی خوێندەواری 64,685%.

شاترلو 4265 كەس ( توركمان و كورد).

1058 خوێندەوار و 2607 نەخوێندەوار, ڕێژەی خوێندەواری 40,58%.

بەم شێوەیە دەبینیین لەساڵی 1947 بەرزترین ڕێژەی نەخوێندەواری لە شاری كەركووك لە گەڕەكی كوردنشینی شۆرجە بووە .

ڕێژەی خوێندەواری لە ساڵی 1957  بەرز بوەوە بۆ 41%.

23016 كەس كەمتر لە تەمەنی خوێندن

نەخوێندەوار    پیاو                 26518

نەخوێندەوار    ژن                  37272

خوێندنەوەو نووسین تەنها       26173

سەرەتایی      ژن                  679

سەرەتایی     پیاو                 1949

ناوەندی و ئامادەیی  ژن          463

ناوەندی و ئامادەیی پیاو         1568

بەڵگەنامەی بەرز      ژن            83

پیاو                                   505

بەڵگەنامەی بەرزتر لە بەكەلۆریۆس      ژن       27

----------------           پیاو    114

بەڵگەنامە  لە دەرەوەی وڵات     ژن       4

پیاو                                           22

خوێندنی ئاینی پلەی مام ناوەند ژن       3 

پیاو                                          14

خوێندنی ئاینی بەرز                ژن     2

پیاو                                     10

خوێندەواری لەو  گەڕەكانەی ئاماژەمان پێیدا  , لە ساڵی 1957 بەم شێوەیەی خوارەوە  گۆڕا .

گەڕەكی چقور  

خوێندنەوەو نوسین  ژن 210

پیاو                          493

سەرەتایی       پیاو         48

ژن                             20

ناوەندی و ئامادەیی  ژن   11

پیاو                           46

بڕوانامەی بەرز          ژن   2

پیاو                            3

بڕوانامەی بەرزتر لە بەكەلۆریۆس ژن 0

                                      پیاو 1

ئەوانەی دیكە هەموو 0

كۆی گشتی 843 خوێندەوار , 89,29% زیاتر لە ساڵی 1947.

گەڕەكی شۆریجە

نەخوێندەوار  ژن 2900

پیاو                2440

خوێندنەوەو نووسین  ژن       28

پیاو                         567

سەرەتایی            ژن     3

پیاو                        59

ناوەندی و ئامادەیی   ژن 0

ناوەندی و ئامادەیی پیاو 12

بڕوانامەی بەرز      ژن     0

پیاو                          1

خوێندنی بەرز ئاینی پیاو 4

ئەوانی دیكە هەموو       0

كۆی گشتی 615 , 178,77% زیاتر لە ساڵی 1947. هەرچەندە ژمارەیەكی زۆر نەخوێندەوار هاتنە شارەوە , بەڵام ڕێژەی خوێندەواری بەرز بوەوە بۆ 11,5168% .

گەڕەكی محەتەی كەركوكی نوێ

خوێندەوار ژن    484

پیاو               834

سەرەتایی   ژن    40

پیاو               105

ناوەندی و ئامادەیی ژن 27

پیاو                       70

بڕوانامەی باڵا    ژن    9

پیاو                     27

بڕوانامەی باڵاتر لە بەكالۆریۆس  ژن 13

پیاو                                      40

ئەوانەی دی هەموو 0  تەنها 1 ژن بڕوانامەی باڵای ئاینی هەبوو.

هێزی كار

لە ماوەی نێوان ساڵانی  1947 بۆ 1957 , كرێكاران لە ڕوی چەندایەتی و چلۆنایەتییەوە گەشەیكرد , لە ڕوی ژمارەو جۆرەوە .

بەهۆی كۆچی جوتیارانەوە بۆ شار , ژمارەیەكی زۆر جوتیاری ئەكتیف و چوست و چالاك  پەیوەست بوون بە سوپای هێزی كاری شارەوە , شارییە  خاوو خلیسكەكان بە زۆری كەرتی بازرگانی و خزمەتگەزاری و كاڕگێڕی شاریان بە دەستوە بوو .

با چاو بە ئاماری كرێكاران و شێوەی كارەكانییان بخشێنیین , بە دوایدا ڕاوەستەیەك بكەین لە بواری گەشەكردنی  لە باری چلۆنایەتی  و چەندایەتی .

1947

بەرهەمی كشت و كاڵی و ئاژەڵداری   890    پیاو      16 ژن

كەل و پەلی خانو دروست كردن        53     پیاو       1 ژن

كرێكارانی كانەكان                         1     پیاو

دروست كردنی بەرهەمی ڕووەكی         41 پیاو        4 ژن

دروست كردنی خواردی ئاژەڵی             250         61

دەرهێنانی نەوت و بەرهەمە نەوتییەكان    523     2     550 دەوروبەری كەركوك

بەرهەمی كحولی و بەفر                           8

پیشەسازی جگەرەو توتن                       5

صابون و شخاتە                                  4        1

دارتاشی                                           486    6

پێست و خۆشكردنی                             38

پێڵاو دروستكردن و سەراجی                   111

ڕستن و چنین                                     59       2

دورین                                              297     166

ئاسنگەری و تەنەگە چێتی                      466

چاككردنەوەی ئامێری میكانیكی               403

سەعاتچی و زێڕەنگەری                          72

كاری خانوو و ڕێگاو بان ..                        378

بۆڕیچی و كارەباچی و دانانی ئاودەست         86

پۆست و گەیاندن و تەلەفۆن وڕادیۆ             107

هێڵی شەمەندەفەر                                  43                    173

كرێكارانی كەرتی گواستنەوە  زەوی و ئاوی و ئاسمانی  1041

بانك و بیمە و پارێزەری                           60           1

پەروەردە                                           169          69

پزیشك و تەندروستی و دەرمانخانە              187             53

خزمەتگوزاری گشتی                              169           69

فەرمانبەرانی دەوڵەت و شارەوانی              766            1

پۆلیس و زیندان و ئاگر كوژێنەوە              508

بازرگانی( كڕین و فرۆشتن)                     3298            35

ڕۆژنامەو هونەر                                  12

خزمەتگوزاری گشتی و تایبەت                1828             333

هەمەجۆر                                       1244              27

كرێكاری نا پسپۆر                            4324               28

كرێكارانی كەمتر لە 10 ساڵ                   989             9

1957

ژمارەی دانیشتوانی كەركوك تەمەن  بانتر لە 5 ساڵ 97376 كەس بوو  .

خاوەند كار و فەنییەكان      پیاو   1308

                                  ژن     280

بەڕێوەبەر و فەرمانبەر و كارگێڕان  ژن 54

                                        پیاو 5684

فەرمانبەرانی نوسینگەو كاتبەكان   ژن 9

پیاو                                         1010

تایبەتمەندی فرۆشتن                      ژن 35

                                             پیاو 3523

كیشاوەرزان و شوان                     ژن 45

                                           پیاو 1241

كرێكاری كانەكان                    ژن 1

                                       پیاو 281

كرێكاری گواستنەوە               ژن 1

                                       پیاو 1481

خاوەند پیشە(پیشەگەران)         ژن 313

                                     پیاو  8441

كرێكارانی دەستی لە كەرتەكانی دیكە نەنوسراون  ژن 91

                                                         پیاو 3259

كرێكارانی خزمەتگوزاری گشتی                    ژن 294

                                                       پیاو 3071

كرێكارانی دیاری نەكراو                       ژنان    45156

پیاوان                                                  21798

كۆی گشتی                                            66954 .

تەنها 1123 ژن , لە كۆی 46279 ژن كاریان كردووە , كە دەكاتە تەنها 2,4%ی كۆی ژنان  .

تەمەن  لە نێوان 5- 15 ساڵ ژمارەیان 40955 بووە , لەوانە 30654 كەسیان كاریان دیار نییە . كەواتە ئەوانەی كاریان دیار نییە زۆریان لە ژنان و مناڵانی كەمتر لە 15 ساڵانن .

هەروەها دەبینیین مناڵانی كەمتر لە15 ساڵ , بەشی زۆری هاووڵاتیانی شار  پێك دەهێنن , ئەمەش بەهۆی بەرز بوونەوەی ڕێژەی لە دایك بوون و دابەزینی ڕێژەی مردنەوە بوو  .

لە ساڵی 1947 دەبینیین تەنها 1057 ژن كارییان كردووە , لە ساڵی 1957 ئەم ژمارەیە بەرز بۆتەوە بۆ 1123 , ئەم بەرز بونەوەیە لە ئاستی زۆربوونی ژمارەی دانیشتووانی شار و ژمارەی گشتی كرێكاران  نەبووە  , لە ماوەی ئەو 10 ساڵەدا تەنها 66 كرێكاری ژن چووە سەر  .

ژمارەی دانیشتوانی لیوا لە بان 5 ساڵەوە 308359 كەس.

خاوەند كار و فەنییەكان            پیاو 2154

                                         ژن  339

بەڕێوەبەر و فەرمانبەر و كارگێڕان  ژن 66

                                        پیاو 8549

فەرمانبەرانی نوسینگەو كاتبەكان   ژن 10

پیاو                                         1150

تایبەتمەندی فرۆشتن                      ژن 59

                                             پیاو 5917

كیشاوەرزان و شوان                     ژن 1210

                                           پیاو 59785

كرێكاری كانەكان                       ژن 2

                                         پیاو 396

كرێكاری گواستنەوە                  ژن 3

                                       پیاو 2155

خاوەند پیشە(پیشەگەران)         ژن 457

                                     پیاو  11078

كرێكارانی دەستی لە كەرتەكانی دیكەنەنوسراون  ژن 105

                                                         پیاو 4859

كرێكارانی خزمەتگوزاری گشتی                    ژن     454

                                                       پیاو 4635

كرێكارانی دیاری نەكراو   پیاو                          55833

                              ژن                            149143

 كۆ                                                        204976   

كۆی ژمارەی ژنانی كرێكار  2705 لە هەموو لیوای كەركوك .

خانوو

لە شاردا كولتوری لادێ هەرەس دەهێنێت ,  وردە وردە نەوە لە دوای نەوە دەپوكێتەوە .   تازەگەری  , پەیوەندی خێزانی , لە خێزانی گەورەوە بچوك دەكاتەوە بۆ خێزانی بچووك , لە خانەوادەی تەواوەوە بۆ ژن و پیاو و مناڵ بە تەنها , واتە بەش بەشی دەكات .

 ئەو پەیوەندییە دەرەبەگایەتی باوك سالارییە ورد و خاش دەكات  , پەیوەندییە خێڵەكییەكان هەڵەوەشێنێتەوە .  ئەمەش وا دەكات هاونیشتمانیان دابەش بن بەسەر ژمارەیەكی زیاتری یەكەی خانەوادەیی , هەر خانەوادەیەك پێویستی بە خانوی تایبەتی دەبێت بۆ ژیان لە چوارچێوەیدا .

لە مۆدێرنیتەدا چۆن  شار و شارنشینی  گەشەدەكات , بەهەمان شێوە بەهۆی پەیدا بوونی تەرزی نوێی خانوو دروستكردنەوە ,  باڵاخانەی بەرز  پەیدا دەبێت , بازاڕەكان بەرین دەبنەوە .

بە تێپەڕ بوونی كات ,  لە شاردا ژمارەی خانووەكان  لەگەڵ ژمارەی خێزانەكان نزیك دەبنەوە لە یەكتر , وردە وردە خێزانەكان دابەش دەبن , بە كۆمەڵ ژیان لە ناو یەك خێزان و كرێچێتی  لە یەك حەوشدا نامێنێت .  هەروەها بەهۆی بەرزبوونەوەی داهاتی تاك و  بەكاربەری گشتییەوە  , زۆربوونی پێداویستی خێزانەوە  , ژمارەی ژوری بەكاربەری خانەوادەكان  زیاد دەكات , تاكو دەگاتە ئەو ئاستەی  ئێستا لە ڕۆژئاوادا هەیە , بەوەی هەر تاكێك لانی كەم بەشێوەی گشتی ژوری تایبەتی خۆی هەیە  .

هەموو شێوە تەلارسازییەكان (( تەلارسازی ئاینی  , تەلاسازی  سڤیلی  , تەلارسازی سەربازی )) لە سەردەمی مۆدێرنیتەدا گەشە دەكەن .

لە ساڵی 1947 خەڵكی شاری  كەركوك , بەم شێوەیە بەسەر جۆری خانووەكان دابەش ببون : (( 7619 كەس لە قەسر , 42132 لە خانووی ئاسایی , 12 خێزان لە خانوی قوڕ .  2385 خانوو 9297 خێزانی تێدا دەژیا , كە كۆی دانیشتوانییان 41576 كەس بوو , كەپر و خانوی قامیش 103 خێزان كۆی دانیشتوانیان 725 كەس بوو , لە دەزگا حكومییەكان 5771 كەس و دەزگا ئەهلییەكان 1241 كەس و دەزگا ئاینییەكان 253 كەس دەژیان , ئەمانە لە مەلا و فەقێ و موەزین پێك دەهاتن )).

بەڵام لە ساڵی 1957 ((لە كۆی 22830 خێزان لە شاری كەركوك 9940 خێزانی لە 1 ژوردا دەژیان , لە ناو ئەو خێزانانە 804 خێزان لە 1 كەس , 1657 خێزان لە 2 كەس و 1829 خێزان 3 كەس و 1804 خێزان لە 4 كەس و 1536 خێزان لە 5 كەس و 1077 خێزان لە 6 كەس و 636 خێزان لە 7 كەس و 343 خێزان لە 8 كەس و 57 خێزان لە 10 كەس و 25 خێزان لە 11 كەس و 7 خێزان لە 12 كەس و 2 خێزان 13 كەس و 14 كەس و 4 خێزان لە 16 كەس پێك دەهات . لە بەرامبەردا  184 خێزان خانوی 7 ژوری و 74 خێزان لە 8 ژوری و 115 خێزان لە 9 ژوور دەژیان .

لە كۆی 22830 خێزان , 17559 خێزانیان  كرێچی بوون , واتە تەنها 23% خەڵكی شار خانوی تایبەتی خۆیان هەبووە . لەناو ئەو خێزانانە 64 خێزان لە قەسرا دەژیان , كۆی ژمارەیان 378 كەس بوون . هەروەها 4441 خێزان لە خانوی قوڕدا دەژیان , 5 خێزان لە باڵاخانە , 4 خێزان بێ خانی ,6 ماڵ لە كەپر , 48 ماڵ لە ناو دوكانا , 48 خێزان لە كۆلێتدا و 10 ماڵ لە ڕەشماڵ)) .

بە  بەراورد لەگەڵ هەردوو ئامار , دانیشتووانی قەسر نشین لە 7619 دابەزی بۆ 378 كەس , دانیشتووانی كەپر و خانوی قوڕ لە 12 خێزان خانوی قوڕ و 103 خێزان كە لە 725 كەس پێك دەهاتن لە كەپر  بەرز بوەوە  بۆ 4441 كەس لە خانوی قوڕ , 4 خێزان بێ خانوو , 6 ماڵ لە كەپر ,48 لە كۆلێت , 10 ماڵ لە ڕەشماڵ , واتە ژمارەی خانووی قوڕ و ژیان لە شوێنە خەراپەكان زۆر چووە سەر , ئەمەش دیاردەیەكی ئاساییە لە هەموو وڵاتان جوتیارانی لادێ كە كۆچ دەكەن بۆ شار , بەهۆی لاوازی توانای ئابورییانەوە لەم شوێنانە دەژێن .

هاوكات لە ساڵی 1957 دا ,  دەبینیین 5 خێزان لە باڵە خانەدا دەژێن , ئەمەش مۆدەیەكی نوێی تەلارسازی بوو هاتە ئاراوە , دروستكردنی خانووی چەند نهۆمی یە  .

هەرچەندە بە تێپەڕ بوونی كات  , بەكارهێنانی 1 ژور بۆ خێزانێك  كەم دەبێتەوە , بەڵام لە پەنجاكان بەهۆی ئەوەوەی شاڵاوی كۆچ لە لادێوە بۆ شار دەستی پێكرد , بۆیە نیشتەجێبوانی  یەك ژوور لە شار دەچێتە سەر . ژمارەی خاوەن خانوو لە 54,6% لە ساڵی 1947 دابەزی بۆ 23%. لە ساڵی 1957  , ئەمەش دەربڕی ئەوەیە ئەوانەی هاتوونەتە شارەوە زۆربەی زۆریان كرێچی بوونە , هەروا 43,5% خێزانەكان لە یەك ژوردا دەژیان , تەنانەت خێزانی 16 كەسیشیان  تێدابوو  .

باری خێزانداری

بە گەشەكردنی كۆمەڵ , هەڵوەشاندنەوەی پەیوەندی كۆمەڵایەتی  كۆن و نەرێتە دواكەوتووەكان , چەند ژنەش لە كۆمەڵدا هەڵدەوەشێتەوە , هەرچەندە لە  ناوەڕاستی سەدەی ڕابردوودا , بە هۆی  قۆناغی بە شاربوونەوە  لە ئەنجامی  كۆچی بە كۆمەڵی  جوتیاران  لە لادێوە بۆ شار , كۆمەڵێك ڕەوشت و نەرێتی لادێیان لەگەڵ خۆیان هێنایە شارەوە , بەڵام نیشتەجێبوونیان  پنتی دەستپێكە بۆ گۆڕانكاری نەوەكانی دوواتر , ناتوانیین ئەو گۆڕانكارییە لە دەستپێكدا هەست پێ بكرێت  , بەڵكە كاریگەری لەسەر نەوەكانی داهاتوو دانا  .

باری خێزانداری یەكێكە لەو جیاوازیانەی بە گەشەی كۆمەڵ و  تێپەڕ بوونی كات گۆڕانی بەسەردا  دێت  , هەروا لە گەلێكەوە بۆ گەلێكی دیكە دەگۆڕێت .

 لە ساڵی 1947دا , لە قەزای كەركووك  , باری خێزانداری بەم شێوەیەی خوارەوە بووە :

33157 كەس   1  ژن , 877ییان 2 ژن , 84ییان 3 ژن ,  18یان 4 ژن .

نموونە لەسەر باری خێزانداری لە  چەند گەڕەكێكی شاری كەركووك  :

شۆرجە 2365 كەس .

879    كەس  یەك ژن , 18 یان 2 ژن  , 1 ییان 3 ژن  , 1یش 4 ژن   .

 گەڕەكی چقور 3243 كەس .

1046 یەك ژن  , 34 دوو ژن  , 3ییان 3 ژن  ,  1 ییان 4 ژن   . لێرە دەبینیین چەند ژنە لە گەڕەكی چقوری زۆربەی توركمان نشین بەرزترە لە شۆرجەی كورد نشینی زۆربەی نەخوێندەوار , كە بەشی زۆریان تازە لە لادێوە كۆچیان كردووە بۆ شار , ئەمەش دەربڕی ئەوەیە چەند ژنە لە كۆمەڵگای  توركمانی ناو شاریشدا باو بووە لەو كاتە .

كۆمپانیای نەوت 1770 كەس .

1062 ییان 1 ژن , 2 ییان 2 ژن  ,  1ییان 3 ژن  , 1یان 4 ژن  . بەهۆی ئەوەی زۆربەی دانیشتووان  لەم گەڕەكە كریستانن ,  بۆیە چەند ژنە لە ئاستێكی زۆر نزمە . 

گەڕەكی شاترلو 4265 كەس .

1663 یان 1 ژن  , 42 ییان 2 ژن  , 4ییان 3 ژن  , 1ییان 4 ژن  .

  ساڵی 1957 , لە هەموو كەركووك .

یەك ژن 42921

دوو ژنە 1035

سێ ژنە 519

چوار ژنە 54

كەمتر لە 15 ساڵ 51294

شۆرجە ژمارەی دانیشتووان   7711  كەس .

یەك ژن 2994

دوو ژن 106

سێ ژن 14

چوار ژن 4

كەمتر لە 15 ساڵ3298

گەڕەكی چقور ژمارەی دانیشتووان 3523 كەس .

1 ژن  1147

دوو ژن     33

سێ  ژن   4

چوار  ژن  3

گەڕەكی محەتەی كەركوكی نوێ ژمارەی دانیشتووان 2951كەس .

ژمارەی كریستانەكانی گەڕەك   2341 كەس .

تەنها 3 كەس 2 ژنە   ( بەهۆی ئەوەوەی زۆربەی دانیشتووانی ئەم گەڕەكە كریستان بوو بۆیە كەمترین ڕێژەی چەند ژنەی تێدا بوو).

هەموو لیوای  كەركوك

پیاو  106802

ژن  106995

ڕەبەن ژن 19387

ڕەبەن پیاو      34066

1ژن  71104

2  ژن  4552

3ژن    479

4 ژن  140

ناو شاری كەركوك ژمارەی  كەمتر لە 15 ساڵ ,  كوڕان 26861 كەس بوون , لە ناویان 41ییان تەنها ژنێكیان هێناوە  , 3ییان دوو ژن , هەرچی كچانە 24433كەس ,  لە ناویاندا 203 ییان شویان كردووە ( بەم شێوەیە دەبینیین گەنجانی كەمتر لە 15 ساڵ زیاتر لە 42% دانیشتووانی شار پێك دەهێنێت ).

هەموو لیوای كەركوك

كوڕانی كەمتر لە 15 ساڵ ژمارەیان 91310 كەس بوو , لەوانە 144 كەسیان  یەك ژنیان هێناوە , 3 كەسیان   دوو ژن ,  بەڵام كچان ژمارەیان 83732 كەس بوو ,  لە ناویاندا 384 كەسیان شوییان كردووە .

هەرچەندە شارنشینی نەرێتی دواكەوتویی چەند ژنە لاواز دەكات , بەڵام ئەو جوتیارانەی هاتبوونە شارەوە , سەریان جوتیار و جەستە لە شار بوون ,  عەقڵ لادێیی بەڵام ئاوی بەلوعەی شاریان  دەخواردەوە , باشتر بوونی باری ئابورییان  , زیاتر هانی دەدان بۆ چەند ژنە , دواتر  لە پرۆسەیەكی درێژ خایەندا , لە نەوەكانی داهاتوو ,  ئەو نەرێتە بەرەو هەڵوەشاندنەوە چوو  .

سەرچاوەكان :

تێبینی : بە بەرفراوانی لە هەردوو ئاماری فەرمی دەوڵەتی عێراقی  ساڵانی 1947 و 1957 كەڵك وەرگیراوە .

1- ((  المجموعە الاحصائیە السنویە العامە لسنە 1952  - مگبعە الزهرا‌و  -   ص 97).

2-((الحزب الشیوعی والمسالە الزراعیە فی العراق – نصیر سعید الكاڤمی – مركز الابحاپ والدراسات الاشتراكیە فی العالم العربی –گبعە الاولی1986 –ص47 )).

3- المجموعە الاحصائیە السنویە العامە لسنە 1952 - مگبعە الزهرا‌و – ص46 )).

4-چینی كرێكارانی عێراق. د.كەماڵ مەزهەر , فوئاد مەجید میسری كردوویە بە كوردی-1986-ل 25)) .

5-

(كوردستانی نوێ-ژمارە 3273- 19- 1 -2004– 2004-  كەماڵ مەزهەر ).

6-(ل26- هەولێرم وا دیوە –مەولود بێخاڵی )) .

7-  ( شژی التاریخ فی احیا‌و كركوك  -  د.صبحی ساعتجی  -  ایلاف  14-7  - 2005 ).

8-  (چینی كرێكارانی عێراق. د.كەماڵ مەزهەر , فوئاد مەجید میسری كردوویە بە كوردی-1986   ل62)) .

9-  چینی كرێكارانی عێراق. د.كەماڵ مەزهەر , فوئاد مەجید میسری كردوویە بە كوردی-1986))   .

10- (جوگرافیای هەرێمی كوردستانی عێراق –سەنتەری برایەتی- گواستنەوەو هاتوچۆ –محمد عبداللە عومەر-ل272).

11- (جوگرافیای هەرێمی كوردستانی عێراق –سەنتەری برایەتی- گواستنەوەو هاتوچۆ –محمد عبداللە عومەر-ل272).

12-  (كەماڵ مەزهەر - كوردستانی نوێ-ژمارە 3273).

13-

-منگقە كركوك –محاولات تغییر واقعهاالقومی-د.نوری گالبانی-لندن1995ص38)).

14-  (چینی كرێكارانی عێراق. د.كەماڵ مەزهەر , فوئاد مەجید میسری كردوویە بە كوردی-1986 ل 60  )).

15- (ل8-كەركوك –ژمارە 10-كەركوك لە مەوسوعەیەكی عێراقی ساڵی 1947دا-د.نوری تاڵەبانی ).

16- چینی كرێكارانی عێراق. د.كەماڵ مەزهەر , فوئاد مەجید میسری كردوویە بە كوردی-1986   ل78)).

17- منگقە كركوك –محاولات تغییر واقعهاالقومی-د.نوری گالبانی-لندن1995  ل39 )).

18- منگقە كركوك –محاولات تغییر واقعها القومی- د.نوری گالبانی-لندن1995  ص 39 )).

19- منگقە كركوك –محاولات تغییر واقعها القومی- د.نوری گالبانی-لندن1995  ص 39 ))

20-( سەنتەری برایەتی –ژمارە 20 – هاوینی 2001- كاریگەری نەوتی كەركوك لەسەر ڕاگوێزانی كورد لە كەركوك و بەعەرەبكردنی –پرۆفیسۆر د.ئازاد نەقشبەندی –ل25 )).

21- (كەركوك ژمارە 22 و 23  ل95-96).

22-(ماژا فی كركوك  - تالیف  فهمی عرب و فاچل محمد -  گبعە كركوك  - ص123).

23-  (ماژا فی كركوك  - تالیف  فهمی عرب و فاچل محمد -  گبعە كركوك  - ص 53).

24-  ( قوتابخانەی ئیمام قاسمی سەرەتایی ئیمام قاسم  1- 10  -  1934  -  گۆران فەتحی  -  كوردستانی  نوێ  - ژمارە  3244  -   18-4- 2004).

25-( باسەڕە ژمارە 2  بەرواری 7-5-2003  محەمەد عەبدواڵلە كاكەسور ).

26-( مكتبات كركوك -  نجاە محمد اوغلو-  ئەنتەرنێت  ).

27-( مكتبات كركوك -  نجاە محمد اوغلو ).

28-    كەركوك – ژمارە 23-22 – ل138سمكۆ بەهرۆز – مێژووی هونەری بیناكاری .... ).

29- ( شژی التاریخ فی احیا‌و كركوك  -  د.صبحی ساعتجی  -  ئیلاف  14-7  - 2005 ).

30- (المجموعە الاحصائیە السنویە العامە لسنە 1952  - مگبعە الزهرا‌و   - ص 132- 133).

31-   (  المجموعە الاحصائیە السنویە العامە لسنە 1952  - مگبعە الزهرا‌و  -   ص 122).

32-  ((  المجموعە الاحصائیە السنویە العامە لسنە 1952  - مگبعە الزهرا‌و  -   ص121).

33-(ماژا فی كركوك  - تالیف  فهمی عرب و فاچل محمد -  گبعە كركوك  - 86).

34- (ماژا فی كركوك  - تالیف  فهمی عرب و فاچل محمد -  گبعە كركوك  - ص 138 ).

35-  كەركوك 23-23-  بایەخی جیۆپۆلەتیكی ...  پشتیوان حسێن و كارزان ئیبراهیم ساڵەح –2004-2005-ل18-21)

36- (ماژا فی كركوك  - تالیف  فهمی عرب و فاچل محمد -  گبعە كركوك  - ص 130 ).

37-  (المجموعە الاحصائیە السنویە العامە لسنە 1952  - مگبعە الزهرا‌و   -ص47).

38- (ماژا فی كركوك  - تالیف  فهمی عرب و فاچل محمد -  گبعە كركوك  - ص 127).

39- (جغرافیە العراق-د.جاسم محمد خلف  - دارالمعرفە-  ص    273-  لە سەردەمی شۆڕشی 1958  چاپكراوە).

40-   (الحزب الشیوعی والمسالە الزراعیە فی العراق  - نصیر سعید الكاڤمی  - ص178-179).

41-(نشاە مدن العراق و تگورها  -  تالیف  -  د.عبدالرزاق عباس حسین 1973   - معهدالبحوپ والدراسات العربیە  - ص75).

42- ( نشاە مدن العراق و تگورها  -  تالیف  -  د.عبدالرزاق عباس حسین 1973   - معهد البحوپ والدراسات العربیە  - ص75).

43- (المجموعە الاحصائیە السنویە العامە لسنە 1952  - مگبعە الزهرا‌و -    ص  232). 

44-  (  المجموعە الاحصائیە السنویە العامە لسنە 1952  - مگبعە الزهرا‌و  -   ص 221).

45-  (المجموعە الاحصائیە السنویە العامە لسنە 1952  - مگبعە الزهرا‌و  - ص 228).

46- (ماژا فی كركوك  - تالیف  فهمی عرب و فاچل محمد -  گبعە كركوك  - ص 95).

47-  (ماژا فی كركوك  - تالیف  فهمی عرب و فاچل محمد -  گبعە كركوك  - ص96).

48-(جغرافیە العراق-د.جاسم محمد خلف  - دارالمعرفە-  ص    325-  لە سەردەمی شۆڕشی 1958  چاپكراوە ).

49- (ماژا فی كركوك  - تالیف  فهمی عرب و فاچل محمد -  گبعە كركوك  - ص 70).

50- (مژكرات –یوسف حنا یوسف –ابو حكمت ص38).

51- (  المجموعە الاحصائیە السنویە العامە لسنە 1952  - مگبعە الزهرا‌و  -    ص42).

52- (ماژا فی كركوك  - تالیف  فهمی عرب و فاچل محمد -  گبعە كركوك  - ص53).

53- (ماژا فی كركوك  - تالیف  فهمی عرب و فاچل محمد -  گبعە كركوك  - ص 55 ).

54- (ماژا فی كركوك  - تالیف  فهمی عرب و فاچل محمد -  گبعە كركوك  - ص 134).

55- (ماژا فی كركوك  - تالیف  فهمی عرب و فاچل محمد -  گبعە كركوك  - ص98).

56- ((  المجموعە الاحصائیە السنویە العامە لسنە 1952  - مگبعە الزهرا‌و  -   ص42).

57-(ماژا فی كركوك  - تالیف  فهمی عرب و فاچل محمد -  گبعە كركوك  - ص 136-137).

58- ((المجموعە الاحصائیە السنویە العامە لسنە 1952  - مگبعە الزهرا‌و   -  ص74).

59- (  المجموعە الاحصائیە السنویە العامە لسنە 1952  - مگبعە الزهرا‌و  -   ص76).

60-(ماژا فی كركوك  - تالیف  فهمی عرب و فاچل محمد -  گبعە كركوك  - ص 131 ).

61- (  ماژا فی كركوك  - تالیف  فهمی عرب و فاچل محمد -  گبعە كركوك  - ص  140- 141  ).

62-(  المجموعە الاحصائیە السنویە العامە لسنە 1952  - مگبعە الزهرا‌و  -   ص67).

63- (  المجموعە الاحصائیە السنویە العامە لسنە 1952  - مگبعە الزهرا‌و  -   ص68).

64- (ماژا فی كركوك  - تالیف  فهمی عرب و فاچل محمد -  گبعە كركوك  - 1957  ص 50 ).

65- (ماژا فی كركوك  - تالیف  فهمی عرب و فاچل محمد -  گبعە كركوك  -  ص50).

66- (ماژا فی كركوك  - تالیف  فهمی عرب و فاچل محمد -  گبعە كركوك  - ص51).

67- (ماژا فی كركوك  - تالیف  فهمی عرب و فاچل محمد -  گبعە كركوك  - ص52).

68- (ماژا فی كركوك  - تالیف  فهمی عرب و فاچل محمد -  گبعە كركوك  - ص51).

69- (  ماژا فی كركوك  - تالیف  فهمی عرب و فاچل محمد -  گبعە كركوك  - ص 133).

70-(  ماژا فی كركوك  - تالیف  فهمی عرب و فاچل محمد -  گبعە كركوك  - ص 41-42).

71- (ماژا فی كركوك  - تالیف  فهمی عرب و فاچل محمد -  گبعە كركوك  - ص 139  ).

72- (ماژا فی كركوك  - تالیف  فهمی عرب و فاچل محمد -  گبعە كركوك  -ص 56-57- 58 -  59  - 60  - 61  - 62  -63  -64  -65 ).

73- (( قوتابخانەی ئیمام قاسمی سەرەتایی ئیمام قاسم  1- 10  -  1934  -  گۆران فەتحی  -  كوردستانی  نوێ  - ژمارە  3244   ) .

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×