هەڵمەتی دارێك بچێنەو شارێك سەوز بكە

عەلی مەحمود
  2019-08-09     1108
شەوێك لەچالاكیەكی ژنگەپارێزی جیهانی بوم بەتامی كوردی لەشاری هەولێر, لەكۆتادا رێكخراوی خاوەن پڕۆژە  هەرچی عەمید و  بەرپرس بوو كۆی كردبوەوە  رێزی لێنان , تەنها من مابومەوە بەدەست بەتاڵی, خەڵاتكراوان سەرتاپا لەوانە بوون بە ئۆتۆمۆبیلی گەورە  هاتو چۆ دەكەن و حیمایە لەپشتن و خاوەن  مەزرەعەن, واتا ژینگەی سەر زەوی و بن زەوی پیسەكەن, ئەگەر شەریكە بەشەكانی  پاڵاوگە نەوتەكانیشی تێدا نەبووبێت, لەبەر دارچێنەرەكان بەر ئەوان كەوتبێت, یان خاوەند  كۆمپانیای عەلاگەی لایلۆن و قاپ و گڵاسی سەفەری و دەبە ئاو..., كە ئەمەم بینی چاوم چووە پشت سەرم و خۆم بۆ نەگیرا و هاوارم كرد, ئەمانە لەسەر ژینگە هەقی زیندانیان هەیە نەك رێز لێنان, دیارە كەس گوێی  لە هاوارەكەم نەگرت, خاوەند پارەو دەسەڵاتەكان نەك هەر رێزلینانەكان دەكڕن, بگرە خاوەنەكانیشیان لە گیرفانیاندایە , ئەگەر دادگایەكی ژینگەیی لەم كوردستانە هەبێت كەسیان رزگاریان نابێت, لەهەمووی خۆشتر یەكێك لەوانەی رێزی لێگیرابوو, لەناو گەراجەكە تەپڵەكی جگەرەكەی رشاندو بەتەناشێك بۆی دەرچوو, دوكەڵی دوای ئاگزۆجی سەیارەكە گەورەكەی  كیلۆمەترێك بە ئاسمانا تارمایی دروستكرد.

ماوەیەكە سیاسیەكانی كوردستانیش وەك مۆدەیەكی سیاسی, هەڵمەتی نه‌مام چاندنیان دەستپێكردووە, یەكتری بانگ دەكەن بۆ نەمام چاندن, بۆتە دەستەوایی, جاری واش هەیە تەكلیف لە یەكتری دەكەن,  وەك ڕیكلامێك گوایە ئەمانە ژینگە پارێزو سەردەمین, لەكاتێكدا خۆیان و كاروانی ئۆتۆمۆبیلی حیمایەكانیان, مەزرەعەو كارگه‌و بیرە رەنگاو رەنگەكانیان,پیسایی و  پلاستیكەكانیان, بیرە نەوت و كارگای چەمەنتۆو ئاوو عەلاگەو ... كانیان, داگیركردنی گردو هاوینەهەوارەكانیان, پاڵاوگەو چڕە دوكەڵی مەكینەكانیان..... ئەوەندە زۆرە سەرتاپای كوردستان بكەن بە دار پیسایی ژینگەی ئەوان پاك ناكاتەوە, كەم باخچەی گشتیتان كرد بە ماڵی خۆتان, كردتان بە بەنزینخانەو پاڵاوگەو مەعمەل چیمەنتۆكانتان, ..  . ئەوان نەك  تەنها كوردستانیانن هەموو داگیر كرد, بگرە سەر زەوی و بن زەوییانیش  هەموو پیسكرد.

لەم كوردستانە, ئەوەی ژینگە پیسە كات هەر ئێوەن, ئەوەی هاوینەهاوار وشە كات, هەر ئێوەن, ئەوەی ئاسمان رەشە كات هەر ئێوەن, ئێستا بە چڵە دارێك و بێڵەكەی دەستتان هەڵمان مەخەڵەتێنن.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×