رێگەی كۆیەو هەولێر، رێگەی مەرگ

سەرتیپ جەوهەر
  2024-06-15   

لەمڕۆژانە سەردانی كۆیەم كرد، ئەو رێگەیە لەرێگەی مەرگ و بەدبەختیی دەچێت. جادەیەكی یەك زۆرخراپ، لەوە خراپتر سەدان و سەدان تانكەر وەك مارەزیو بەدوای یەكەوەن كە هەموومان دەزانین سامانی سروشتیی ئەم وڵاتەیەو هەرزانفرۆشی دەكەن، نازانین لەكوێوە دێت و بەرەو كوێ دەچێت و داهاتەكەی چی بەسەردێت. بەڕاستی ئەو تانكەرانە ژیانی رێبواران و خەڵكی كۆیەو دەوروبەریان بەتەواوی كردۆتە دۆزەخ، هەركەس دیمەنی ئەو رێگەو بانە ببینێت تێدەگات ئەم دەسەڵاتە چی بەم میللەتە دەكات.

جارێ‌ بەر لەهەموو شتێك لەگەڵ یەكگرتنەوەی هەردوو ئیدارەكەی هەرێم لە 2006 تاوەكو 2018 وەزارەتی ئەشغال و ئاوەدانكردنەوە كە وەزارەتی تایبەتمەندە بەدروستكردن و چاككردنی رێگای نێوان شارەكان، بەبێ‌ پچڕان لەلای یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان بووە. لەدوای 2018 تاوەكو ئێستا لای بزوتنەوەی گۆڕانە كە ئەویش هەر لەسەر سنوری سلێمانیی حیساب دەكرێت.

زۆربەی بەرپرسانی یەكێتیی و گۆڕان هەموو چوارشەممەو یەكشەممەیەك رێی هاتن و چوونیان بۆ سلێمانیی لەو رێگەیەیە، لەبەر خاتری خۆیان نەك خەڵك، دەبوو تائێستا ئەو رێگەیەیان چارەكردبا! بەڕاستیی شەرمەزاریی و عەیبەیەكی زۆر گەورەیە بۆ حكومڕانان و ئەم حكومڕانیە لەماوەی 33 ساڵ دا نەتوانێت رێگەیەكی رێكوپێكی دوو ساید لەنێوان دوو لەگرنگترین شارەكانی كوردستان (هەولێر – سلێمانیی) دروستبكات. هەر ئەو رێگە كۆنەی سەردەمی رژێمی بەعسە هەموو ساڵێك دوای باران پینە پینە چاكی دەكەن، رێگەیەكی ستراتیژیی دروستناكەن، وەك ئەوەی باریان سوار بێت و بەتەمای مانەوە نەبن لەم وڵاتە، بۆیە دەیانەوێ‌ بەپینەكردن بیبەنەسەر.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
تەسنیم: ئۆکرانیا هەزاران فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی لەهەرێمی کوردستان جێگیر کردووەو تاران ئەم کارە بەدوژمنایەتی دەزانێت
مه‌سعود بارزانی: یاسای هه‌ڵبژاردن هه‌مواربكرێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌س له‌جێی كریستیانه‌كان بڕیار نه‌دات
یەرەکە ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ هێزەکانی ئێران لە سنووری مەریوان و کۆساڵان ڕاگەیاند
ئۆکرانیا دەنگۆی ناردنی درۆن و هێزی سەربازی بۆ هەرێمی کوردستان ڕەت دەکاتەوە
پارتی ئازادیی کوردستان (پاک) بۆ ئاوێنە: کۆبوونەوەکەی عێراق و ئێران تەنیا بۆ پاسەوانیی سنوور بووە و دەنگۆی دەرکردنمان شەڕی دەروونییە
وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق: هه‌ماهه‌نگی باشمان له‌گه‌ڵ توركیاو ئێران هه‌یه‌ بۆ كردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی چه‌كدارانی كورد
شاخه‌وان عه‌بدوڵا: كورد له‌ كه‌ركوك په‌راوێزخراوه‌و ده‌بێت پێشمه‌رگه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ ئه‌و ناوچانه‌ی بۆشایی ئه‌منیان تێدایه‌
شەڕ و پێکدادان لە یەمەن پێ دەنێتە قۆناغێکی سەختەوە؛ فڕۆکەخانەی عەدەن کرایە ئامانج و تەعز لەبەردەم کارەساتی مرۆییدایە
گرژییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا گەیشتنە لووتکە؛ مەرجی قورس، گەمارۆی دەریایی و پلان بۆ هێرشێکی نوێ
حکوومەتی عێراق باجی گومرگی سەر سیستەمی وزەی خۆری هەڵگرت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×