بەیاننامەی ئیدانەكردن هیچ لەواقعی داگیركاریی توركیا ناگۆڕێت

سەرتیپ جەوهەر
  2022-07-21     559

"ئيَستا توركيا هەر كوێی بیەوێت بۆمبارانی دەكات، هەر كێی بیەوێت تیرۆری دەكات، هەر كێی بیەوێت رادەستی دەكرێت"

 

هیچ بیانویەك نەماوە بۆ بێدەنگی حكومەتی هەرێم لەئاست پەلاماردان و دڕەندەیی تورك دەرهەق بەباشوری كوردستان.

ئیدانەكردن و شەرمەزاركردنی ئەو پەلاماردانانە لەبەیاننامەیەكدا هیچ لەبارودۆخ ناگۆڕێت، بگرە عەیبەیەكی گەورەیە ئەم رووداوە تەنها ئیدانەبكرێت. هەزار بەیاننامە خوێنی هاوڵاتییەكی كوردستان ناكات. ئێستا هەموو لایەنە سیاسیەكانی كوردستان و پەرلەمانی كوردستان (كە هیچ قیمەتی نەماوە) لەبەردەم بەرپرسیارێتیی رووندان و دەبێت قسە لەسەر بوونی دەیان بنكەو بارەگای سوپاو موخابەراتی توركیا بكەن لەباشوری كوردستان!

ئەم رووداوەی ئەمڕۆ قۆناغێكی دیكەی مەترسیداری پەلاماری توركیایە كە وەك كەڵەگا لەباشوری كوردستان هەڵسوكەوت دەكات.

داگیركاریی توركیا هەموو سنورێكی بەزاندووە، هەر كوێی بیەوێت بۆمبارانی دەكات و هەر كێی بیەوێت تیرۆری دەكات و هەر كێی بیەوێت بەبیانوی قانونی لەڕێی دادگاكانی كوردستان (هەولێرو دهۆك) رادەستی دەكرێت.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×