داهاتی زۆر و خراپی دابه‌شكردن
سەرتیپ جەوهەر
2019-09-02   1149
چه‌ند رۆژیكه له‌سنوری ئیداره‌ی سلێمانی و گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه بووم، پرسی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شار‌و شارۆچكه‌و شوێنه جیاوازه‌كان جێی تێبینی و سه‌رنج بوو، به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی ده‌ستی ئاوه‌دانیی كه‌متر له وسنوره ده‌بینرێت، به‌ڵام سه‌رباری بارودۆخی ئابوری و ئه‌و دۆخه سیاسییه ناسه‌قامگیره‌ی كوردستان، به‌ڵام ئاوه‌دانیی و ئیشوكارو پرۆژه‌ی نوێ جگه له سلێمانیی به‌شارو شارۆچكه‌كانی دیكه‌وه دیاره، یان لانیكه‌م پرۆژه‌كان له‌ناوچه‌كانی دیكه‌وه باشتر به‌ڕێوه ده‌ڕوات.
ره‌نگه بۆ ئیمه‌و هه‌مووان جێی پرسیار بێت باشه بۆ سلێمانی چه‌قی بڕیاردان و ئیداره‌یه له‌سنوری سه‌وزدا كه‌چی گله‌یی و گازنده‌ی زۆر‌و گرفتی زۆر له‌سه‌نته‌ری پارێزگای ئه‌و شاره به‌دیده‌كرێت، له‌كاتێكدا ده‌بوو پێچه‌وانه بوایه.
ده‌كرێت له‌چه‌ند سوچێكه‌وه ته‌ماشای كێشه‌و گرفته‌كانی به‌رده‌م ئیشوكاره‌كانی ئاوه‌دانیی له‌و ناوچانه بكه‌ین، یان به‌شێك له‌هۆكاره‌كان ده‌ستنیشان بكه‌ین.
به‌شێك له‌هۆكاره‌كان بریتیه له ناعه‌داله‌تییه‌كی زۆر گه‌وره له‌پرسی دابه‌شكردن یان جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه له‌هه‌موو كوردستان. به‌پێی ئامارێكی نا ره‌سمیی كه بۆ قه‌رزی ده‌ره‌كی كراوه، ده‌بینین له‌كۆی دوو ملیار‌و 27 ملیۆن دۆلار كه به‌قه‌رز له بانكی جایكای ژاپۆنیی و بانكی نێوده‌وڵه‌تی بۆ هه‌رێمی كوردستان وه‌رگیراوه. له‌و پاره‌یه بۆ سنوری هه‌ولێر و دهۆك یه‌ك ملیار‌و 575 ملیۆن دۆلار خه‌رجكراوه! به‌ڵام بۆ هه‌موو سنوری سلێمانی و گه‌رمیان 452 ملیۆن دۆلار! واته سنوری هه‌ولێر له 78% بۆ خه‌رجكراوه، كه‌چی هه‌موو سلێمانی به‌گه‌رمیانه‌وه له 22%ی بۆ خه‌رجكراوه! له‌كاتێكدا به‌پێی رێژه‌ی دانیشتوان و ته‌نانه‌ت پێویستی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی سنوره‌كه بێت یان به‌پێی ئه‌و دابه‌شكردنه‌ی پێشوو هه‌بوو (53% بۆ هه‌ولێرو 47% بۆ سلێمایی) ئه‌وا لانیكه‌م ده‌بوو 952 ملیۆن دۆلار بۆ سنوری ئیداره‌ی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌و گه‌رمیان خه‌رجكرابوایه!
له‌باره‌ی هۆكاره‌كانی لاوازیی ئیشوكاری ئاوه‌دانیی و جێبه‌جێكردن یان خراپی ئاوه‌دانیی له‌سه‌نته‌ری شاری سلێمانیی، ده‌توانین بڵێین هۆكاری سه‌ره‌كی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆئه‌و ململانێ تونده‌ی له‌ماوه‌ی 10 ساڵی رابردوو له سلێمانیی هه‌بووه، ئه‌مه وایكردووه ئه‌وه‌نده‌ی لایه‌نه‌كان چاویان له‌ململانێی سیاسی بوبێت ئه‌وه‌نده به‌ریان له‌ئاوه‌دانیی و ئاماده‌كردنی پرۆژه‌و به‌دواداچوونی به‌ركه‌وته‌ی سنوره‌كه له‌داهاتی پاره نه‌بوبێت بۆ ناوچه‌كه، بۆیه ده‌بینین وه‌زیری دارایی له‌كابینه‌ی رابردوو له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌لفزیۆن وتی ده‌بوو چه‌ند ساڵێك به‌ر له‌ئێستا پرۆژه‌ی شه‌قامی 100مه‌تری له‌سلێمانی جێبه‌جێكرابا، به‌ڵام پارێزگای سلێمانی خۆیان پرۆژه‌كه‌یان ئاماده‌نه‌كردووه‌و كێشه‌ی هه‌بووه، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه یه‌كێك له‌كێشه‌كان پرسی ئاماده‌كردنی پرۆژه‌و به‌دواداچونی بووه له حكومه‌ت له‌هه‌ولێر. به‌پێچه‌وانه‌ی سلێمانیی، شار‌و شارۆچكه‌كان و ئیداره‌ی گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه ره‌نگه كه‌میك باشتر ببینرێت، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و هۆكاره‌ی كه ئه‌و ناوچانه له‌رووی ئیدارییه‌وه یه‌ك ده‌ست بووه‌و كه‌متر ململانێ حزبیی له‌وناچانه تۆخ بووه.
دابه‌شكردنی داهات له‌كوردستان یه‌كێكه له پرسه گرنگه‌كانی نێو رێككه‌وتنی نێوان یه‌كێتی و پارتی بۆ چوار ساڵی داهاتوو، له‌مه‌ودوا تیمی نوێی یه‌كێتی له‌حكومه‌ت دوو ئه‌ركی سه‌ره‌كیان ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ، یه‌كه‌م دابڕینی داهاتی سنوره‌كانی كوردستان به‌هه‌موو شار‌و شارۆچكه‌كان له‌زاخۆوه تاده‌گاته خانه‌قین به‌بێ جیاوازیی، به‌هه‌ردوو دیویه‌وه، یه‌كه‌م دابینكردنی عه‌داله‌ت له‌خه‌رجی فه‌رمانگه‌و داموده‌زگاكانی میریی، واته نابێت فه‌رمانگه‌یه‌كی دیاریكراو له‌زاخۆ پاره‌ی خه‌رجی مانگانه‌ی 100 ملیۆن دینار بێت و هه‌مان فه‌رمانگه له‌كه‌لار 10 ملیۆن دینار بێت، دووه‌م دابه‌شكردنی پاره‌ی ئاوه‌دانی به‌پێی ژماره‌ی دانیشتوان و پێویستی به‌وپه‌ڕی عه‌داله‌ت، نه‌ك سنورێك زیاتر له یه‌ك ملیار‌و 500 ملیۆن ببات و سنورێكیش ته‌نها 450 ملیۆن!
ئه‌ركی دووه‌می تیمی یه‌كێتی لانیكه‌م خۆ سازدان بۆ وه‌رزێكی نوێی ئاوه‌دانیی و ئاماده‌كردنی پرۆژه بۆ سنوره‌كه، له‌پاڵ ئه‌م ئه‌ركه پێویسته لیژنه یان تیمێكی دیكه هه‌بێت به‌دواداچوون بۆ كۆی پرسی دابه‌شكردنی داهات و پرۆژه‌كان بكات.