پەلاماری ئەمڕۆی ئەنقەرە، دووبارە كردنەوەی مێژووە

سەرتیپ جەوهەر
  2024-10-23     603

لەسەردەمی تۆرگۆت ئۆزال هەوڵێك هەبوو بۆ ئاشتەوایی و بەرەوپێشچوونی دۆزی كورد لەباكور بەنێوانگری رەوانشاد مامجەلالی رەحمەتی، بەڵام پەلاماردانێكی ژمارەیەك چەكداری پەكەكە بەسەرپەرشتی شمدین ساكك لە 1993 بووە هۆی لەباربردنی. شمدین ساكیك لە 1998 تەسلیمی توركیا بویەوە لەرێی پارتی دیموكراتی كوردستان، دواتر دەركەوت ساكیك كە ئەندامی سەركردایەتی پەكەكە بوو، پەیوەندی بە میتی توركەوە هەبووە.

لە 22ی حوزەیرانی 2015 دیسان پرسی كورد لەتوركیا پێشكەوتنی گەورەی بەخۆیەوە بینی، بەڵام ژمارەیەك چەكدار بەبێ‌ هیچ بیانویەك پەلاماری بنكەیەكی پۆلیسیانداو بووە هۆی كوژرانی 2 پۆلیس لە شاری جیلان بینار. لەلایەك لەهەڵبژاردنەكان كورد شكستێكی گەورەی خواردو لەلایەكی دیكە بیانوی دایە دەست ئەردۆغان تا هەم بەرەوپێشچوونی پرسی كورد لەبار ببات و هەمیش پەلاماری ژمارەیەك ناوچەی جیاواز بدات و بەهۆیەوە ژمارەیەك شارو شارۆچكە بەتەواوی وێرانكران لەنێوانیاندا سوری ئامەد. شەڕو شۆڕ دروستبوو بەهۆیەوە هەزاران كەس بوونە قوربانی پەلاماردانی دڕندانەی تورك و دەیان هەزار كەس ئاوارەو سەرگەردان بوون.

چەند هەفتەیەكە باس لەدەستپێكردنەوەی پرۆسەی ئاشتی نێوان كوردو رژێمی توركیا دەكرێت. قسەو باس لەسەر ئەوەیە كە عەبدوڵلا ئۆجالان ببرێتە ماڵیك لەئەنقەرەو سەرەتا دەستبەسەر بێت دواتر قۆناغ قۆناغ هەوڵی ئاشتی بەرەو پێشەوە ببرێت، بەڵام ئەمڕۆ لەناكاو ژمارەیەك چەكدار پەلاماری چەند ناوچەیەكیان داو بەپێی دوایین ئامار ژمارەیەك كوژراو هەیە.

ئەم پەلاماردانە، وەك رووداوەكانی رابردوو لەو تەوقیتەیە كە پرسی ئاشتی لەتوركیا گەرم بووەو دەیەوێت قۆناغ ببڕێت. بۆیە بەدوور نازانرێت ئەم پەلاماردانانە پەیوەندی بە ئاشتیەوە هەبێت و دەستێك لەناو میتی تورك یاخود دەوڵەتی قوڵی توركیا دژی ئاشتەوایی بێت و سەرئەنجام وەك جارەكانی دیكە هەوڵی ئاشتەوایی لەبار ببات.

.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
عەلی زەیدی لەسەر هێرشەکانی سەر هەولێر هاتەدەنگ و هەڕەشە دەکات
قەیرانی دادوەری لە هەرێمی کوردستان؛ کێشەی دەستوەردانی حزبی و دابەشکردنی پۆستەکان گەیشتووەتە لوتکە
سوپای پاسداران هەڕەشەی توند لە کوەیت دەکات
تاران دەرگای گفتوگۆ دادەخات؛ ململانێی سەربازیی ئەمریکا و ئێران بە ئاڕاستەی نادیاردا دەڕوات
هاوسەرۆکی پژاک: گۆڕانکارییەکانی ناتۆ هەڵوێستی تورکیای بەرامبەر ئێران گۆڕیوە و ناوچەکە بەرەو جەنگێکی گەورە دەچێت
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری عێراق: ده‌ست به‌سه‌ر 25 ملیار دیناری دیكه‌ی عێراقی، 200 هەزار دۆلار و بڕێك زێڕدا گیرا
باڵیۆزخانەی ئەمریكا: دروستبونی كێشه‌ بۆ گه‌شتكردن و داخستنی ئاسمانی عێراق چاوه‌ڕوانكراوه‌
وه‌زاره‌تی كاره‌با: به‌هۆی گرفتێكی ئه‌منییه‌وه‌ له‌ كێڵگه‌ی كۆرمۆر به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با كه‌مبوه‌وه‌
شاندی ئیمرالیی ده‌م پارتی دوای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌فدی ئاكه‌په‌و مه‌هه‌په‌: ده‌مانه‌وێت چاومان به‌ ئۆجــه‌لان بكه‌وێت
نه‌وت و كانزاكانی هه‌ولێر رێكاری نوێی بۆ دابه‌شكردنی غاز راگه‌یاند
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×