دوای هەڵبژاردنی عیراقیش پێكهێنانی حكومەتی هەرێم ئاسان نابێت

سەرتیپ جەوهەر
  2025-10-07   

چەند رۆژێكە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن دەستیپێكردووە. ئەوەی تێبینی دەكرێت هەڵبژاردنێكی زۆر بێدەنگ دوور لەتوندوتیژیی و زمانی زبری راگەیاندن بەڕێوەدەچێت. بێگومان ئەم شێوە بانگەشەیە زۆرباشە، چونكە هەموومان حەزمان لەلەژاوەژاوی راگەیاندن و دروستكردنی بارگرژیی نییە، بەمەرجێك هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد بەڕێوەبچێت و نەك پێچەوانەكەی.

هەڵبژاردنەكە بۆ پەرلەمانی عیراقە، كەچی هەم حزبەكان هیچ بەیان و پەیامێكیان سەبارەت بەئەجێندای كاركردنیان لە4 ساڵی داهاتووی پەرلەمان و حكومەتی نوێی عیراق نییە وەك جێبەجێكردنی ماددەی 140، گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە بۆ ناوچە دابڕێنراوەكان یاخود چارەسەری كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا..تد. هەمیش بەشێك لەكاندیدەكان دروشمەكانیان بەجۆرێكە وەك ئەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بێت نەك بەغدا تەنانەت میدیای حزبەكانیش لەبانگەشەكانیان باسی چارەسەریی كێشەكانی هەرێم لەگەڵ عیراق ناكەن یان زۆركەم باسی دەكەن!. ئەم دۆخە، زیاتر لە 12 ساڵە هەستی پێدەكرێت، واتە 12 ساڵە حزبەكانی كوردستان لەپێكهێنانی كابینەكانی حكومەتەكانی بەغدا بەرنامەی كاركردن و مەرجی بەشداریكردنیان لەحكومەتەكاندا نەبووە، هەموو خەمی هەرێمی كوردستان لەپرسی نەوت و موچە چڕكراوەتەوە.

هێشتا روون نییە ئەنجامی ئەم هەڵبژاردنە چۆن دەبێت، بەڵام بەپێی ئەو ئاماژانەی هەن، لەهەرێمی كوردستان هێزەكانی ئۆپۆزسیۆن وەك جاران نەماون و هاوكات ئەگەرەكانی بەردەم خەڵك لەهەڵبژاردن بەرتەسك بۆتەوە، بۆیە پێدەچێت هەم ژمارەیەكی كەمتر لەخەڵك بچنە سەر سندوقەكانی دەنگدان و هەمیش بەهۆی سیستمی هەڵبژاردنەكە كە (سانت لیگۆ)یە پێدەچێت زۆرینەی دەنگ یان كورسیەكان بۆ پارتی و یەكێتیی بڕوات.

ئەنجامی ئەم هەڵبژاردنەی پەرلەمانی عیراق راستەوخۆ پەیوەندی بە پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم و هاوكات بەركەوتەی پارتی و یەكێتیی لە حكومەت و كابینەی نوێی عیراقەوە هەیە. پێدەچێت پۆستەكانی هەردوو حكومەت (هەرێم و بەغدا) بخرێنە سەبەتەیەك و لەدوای هەڵبژاردن پارتی و یەكێتیی وەك یەك بوخچە (پاكێج) گفتوگۆی لەسەر بكەن و رێككەون، بەڵام ئەم رێككەوتنەش گرێدراوی دۆخی سیاسی عیراق و ناوچەكەیە.

شەڕی غەززە تەواو بوو، رەنگە ئەجێندای نوێ لەناوچەكە بێتەپێشەوە. ئەگەر تادوای هەڵبژاردنی عیراق گرژییەكان لەگەڵ ئێران سەرهەڵنەداتەوە، ئەوا پێكهێنانی هەردوو حكومەتی عیراق و هەرێم دەكەوێتە بەر مقەست و فشاری هەرێمیی. كەوایە دوای هەڵبژاردنی عیراقیش پرسی پێكهێنانی حكومەتی هەرێم ئاسان نابێت، چونكە ئەمجارە ناكۆكییەكانی پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێم تەنها لەسەر پرسی دابەشكردنی پۆستەكان نابێت، بەڵكو پرسی كاندید بۆ پۆستە باڵاكانی بەغداو هەرێم و هاوكات یەكێتیی داوای دیاریكردنی دەسەڵات دەكات لەحكومەت، ئەمەش گفتوگۆكان سەخت دەكات.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
تەسنیم: ئۆکرانیا هەزاران فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی لەهەرێمی کوردستان جێگیر کردووەو تاران ئەم کارە بەدوژمنایەتی دەزانێت
مه‌سعود بارزانی: یاسای هه‌ڵبژاردن هه‌مواربكرێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌س له‌جێی كریستیانه‌كان بڕیار نه‌دات
یەرەکە ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ هێزەکانی ئێران لە سنووری مەریوان و کۆساڵان ڕاگەیاند
ئۆکرانیا دەنگۆی ناردنی درۆن و هێزی سەربازی بۆ هەرێمی کوردستان ڕەت دەکاتەوە
پارتی ئازادیی کوردستان (پاک) بۆ ئاوێنە: کۆبوونەوەکەی عێراق و ئێران تەنیا بۆ پاسەوانیی سنوور بووە و دەنگۆی دەرکردنمان شەڕی دەروونییە
وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق: هه‌ماهه‌نگی باشمان له‌گه‌ڵ توركیاو ئێران هه‌یه‌ بۆ كردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی چه‌كدارانی كورد
شاخه‌وان عه‌بدوڵا: كورد له‌ كه‌ركوك په‌راوێزخراوه‌و ده‌بێت پێشمه‌رگه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ ئه‌و ناوچانه‌ی بۆشایی ئه‌منیان تێدایه‌
شەڕ و پێکدادان لە یەمەن پێ دەنێتە قۆناغێکی سەختەوە؛ فڕۆکەخانەی عەدەن کرایە ئامانج و تەعز لەبەردەم کارەساتی مرۆییدایە
گرژییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا گەیشتنە لووتکە؛ مەرجی قورس، گەمارۆی دەریایی و پلان بۆ هێرشێکی نوێ
حکوومەتی عێراق باجی گومرگی سەر سیستەمی وزەی خۆری هەڵگرت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×