پارتی ناچێتە كێبڕكێی هەڵیژاردنی پەرلەمانی عیراق

سەرتیپ جەوهەر
  2026-01-06   

پێدەچێت پارتی و یەكێتیی لەكاندیدی هاوبەش بۆ سەرۆكی كۆمار نزیكببنەوە. كۆیونەوەی رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو لەسەر پێشنیارو دەستپێشخەری نێچیرڤان بارزانیی جێگری سەرۆكی پارتی بووە. پێدەچێت كاندیدی بەهێزی سەربەخۆی (نزیك یەكێتیی) هەبێت كە بەڕاوێژو پێشنیاری نێچیرڤان بارزانیی وەك (كاندیدی چارەسەر) خۆی كاندید كردبێت بۆ دەربازكردنی دۆخەكە لەچەقبەستن.

بەپێی لێكدانەوەكان پارتی بەنیازی كێبڕكێی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق نییە بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆك كۆمار، چونكە چانسی لاوازە، پێشنیاریان بۆ یەكێتیی كردووە كاندیدەكانی خۆیان دەكێشنەوە لەبەرامبەر كاندیدێكی هاوبەش و دەستكردن بەڕێكارەكانی پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێم. یەكێتیش پێشنیارەكەی رەتنەكردۆتەوە، ئەگەری رێككەوتن لەسەر كاندیدێكی هاوبەش غەیری كاندیدی رەسمیی ئەگەرێكی كراوەیە، بەڵام رەنگە بیانەوێ‌ لەكۆبونەوەی 5شەممە زیاتر گفتوگۆی پێكهێنانی حكومەتی هەرێم و وردەكارییەكانی بكەن كە دیارترینیان روونكردنەوەو رێكخستنی دەسەڵاتەكان و پرسی دابەشكردنی جومگەكانی حكومەتە. واتە لەبنەڕەتدا گرفتی نێوان هەردوو حزب پرسی پێكهێنانی حكومەتە نەك مەسەلەی سەرۆك كۆمار، بەچارەسەربوونی گرفتەكانی بەردەم پێكهێنانی حكومەت هەموو گرێیەكان دەكرێنەوە.

ئەگەری لەیەكتر نزیكبونەوەو رێككەوتنی پارتی و یەكێتیی لەجاران زیاترە بەڵام ناتوانرێت پێشبینی بكرێت. هەردوولا پرسی چارەسەری كاندیدی سەرۆك كۆماریان بەستۆتەوە بەپێكهێنانی حكومەتی هەرێم. لەسەر پێكهێنانی حكومەتی هەرێم رێككەون، پرسی كاندیدی سەرۆك كۆمار چارەسەر بووە.

ئەنجام؛ بۆ هەردوو حزب رێككەوتن باشترە لە رێكنەكەوتن. ئەگەر رێكنەكەون، سەرۆك كۆمار لەهەر حزبێك بێت، سەرۆكێكی زۆر لاوازو ناكاریگەر دەبێت. ئەزموونی رابردووش ئەم راستیەی سەلماندووە. هاوكات رێكنەكەوتنیان لێكەوتەو كاریگەری گەورەی لەسەر باری سیاسی كوردستان دەبێت و دوور نییە دۆخێكی ناجۆر دروست ببێت بەپلەی یەك زیانی بۆ خەڵكی بێ دەخل و گوناهی كوردستان دەبێت. ئەگەر رێكیش بكەون، ئەوا هەم دەستكەوتی حزبی زیاتریان دەبێت لەبەغدا هەمیش حكومەتی هەرێم و پەرلەمان كارا دەكەنەوەو ئەنجام باردودۆخی چەقبەستووی قانونی و سیاسی كوردستان رزگاردەكەن.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
تەسنیم: ئۆکرانیا هەزاران فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی لەهەرێمی کوردستان جێگیر کردووەو تاران ئەم کارە بەدوژمنایەتی دەزانێت
مه‌سعود بارزانی: یاسای هه‌ڵبژاردن هه‌مواربكرێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌س له‌جێی كریستیانه‌كان بڕیار نه‌دات
یەرەکە ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ هێزەکانی ئێران لە سنووری مەریوان و کۆساڵان ڕاگەیاند
ئۆکرانیا دەنگۆی ناردنی درۆن و هێزی سەربازی بۆ هەرێمی کوردستان ڕەت دەکاتەوە
پارتی ئازادیی کوردستان (پاک) بۆ ئاوێنە: کۆبوونەوەکەی عێراق و ئێران تەنیا بۆ پاسەوانیی سنوور بووە و دەنگۆی دەرکردنمان شەڕی دەروونییە
وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق: هه‌ماهه‌نگی باشمان له‌گه‌ڵ توركیاو ئێران هه‌یه‌ بۆ كردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی چه‌كدارانی كورد
شاخه‌وان عه‌بدوڵا: كورد له‌ كه‌ركوك په‌راوێزخراوه‌و ده‌بێت پێشمه‌رگه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ ئه‌و ناوچانه‌ی بۆشایی ئه‌منیان تێدایه‌
شەڕ و پێکدادان لە یەمەن پێ دەنێتە قۆناغێکی سەختەوە؛ فڕۆکەخانەی عەدەن کرایە ئامانج و تەعز لەبەردەم کارەساتی مرۆییدایە
گرژییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا گەیشتنە لووتکە؛ مەرجی قورس، گەمارۆی دەریایی و پلان بۆ هێرشێکی نوێ
حکوومەتی عێراق باجی گومرگی سەر سیستەمی وزەی خۆری هەڵگرت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×