هەولێك هەبوو بۆ كۆبونەوەی پارتی و یەكێتیی، بەڵام شەڕی میدیایی لەباریبرد

سەرتیپ جەوهەر
  2026-04-06   

بڕیارە 8ی ئەم مانگە دوا وادە بێت بۆ لیست و قەوارە كوردستانیەكان بەتایبەت (پارتی و یەكێتیی) كاندیدێكی هاوبەش بۆ سەرۆكی كۆمار پێشكەشی پەرلەمانی عیراق بكەن، تا لەدانیشتنی 11ی مانگ دەنگی لەسەر بدرێت، بەڵام نەك كاندیدێكی هاوبەش بەڵكو هیچ گفتوگۆو دیدارێكیش لەنێوان هەردوولا نەماوە سەبارەت بەپرسی رێككەوتن لەسەر كاندیدێكی هاوبەش بۆ سەرۆك كۆمار.

لەدوای جەژن هەوڵێكی نوێ‌ هەبوو لەلایەن نێچیرڤان بارزانیی جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ دیدارو گەڕێكی نوێی گفتوگۆ لەنێوان پارتی و یەكێتیی، بەڵام بەهۆی دەستپێكردنی هەڵمەتێكی راگەیاندن لەلایەن بەشێك لەمیدیای پارتی كۆبونەوەی هەردوولا شكستیهێنا. هەوڵەكە لەبری كۆبونەوە لەسەر پرسی سەرۆك كۆمار، تەنها راگرتنی شەڕی میدیایی لەنێوان هەردوولای لێكەوتەوە.

سەرباری ئەوەی بڕیارە رۆژی 11 مانگ پەرلەمانی عیراق لەسەر پرسی سەرۆك كۆمار كۆببێتەوە، بەڵام هیچ ئاماژەیەكی روون نییە كە بتوانرێ سەرۆك كۆمار هەڵبژێردرێت، چونكە لەلایەك هیچ رێككەوتنێك لەنێوان پارتی و یەكێتیی بۆ سەرۆك كۆمار نییە، هاوكات شیعەكانیش لەسەر پرسی سەرۆك وەزیران یەكلایی نەبوونەتەوە، لەلایەكی دیكەش شەڕی ئێران و ئەمریكا لەگۆڕێدایەو لەوەناچێت ئەمریكا رێبدات تا دوای شەڕی ئێران حكومەتی نوێی عیراق پێكبهێنرێت.

بێگومان بۆ 11 مانگ هەموو ئەگەرێك كراوەیە، بەڵام ئەگەری بەهێز ئەوەیە رێژەیی یاسایی ئامادەبوونی پەرلەمانتاران (نیساب) تەواو نەبێت و پەرلەمان نەتوانێت كۆبونەوەی یاسایی بكات و هەوڵەكە سەرنەگرێت، بەڵام هەموو ئەگەرەكانی دیكە لێكەوتەی جیاواز چ لەهەرێم و چ لەبەغدا بەدوایخۆیدا دێنێت. ئەگەری بەهێز ئەوەیە ئەم خولەی پەرلەمان تەواو ببێت و حكومەت دروستنەبێت یاخود زۆر زیاتر دوابكەوێت.

ئەگەر سەرۆك كۆمار بەبێ‌ رێككەوتنی پارتی و یەكێتیی هەڵبژێردرێت بەدڵنیاییەوە كاریگەری راستەوخۆی لەسەر رێككەوتنی پارتی و یەكێتیی لەسەر كابینەی نوێ‌ حكومەتی هەرێم دەبێت. ئەوەی تائێستا پێشبینی دەكرێت، پارتی چانسی بردنەوەی سەرۆك كۆماری زۆر لاوازە، بەتایبەت دوای ئەو شەڕە میدیاییەی نێوان د. فوئاد حوسێن و هۆشیار زێباریی كە هەردووكیان ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتین، هاوكات ئەو رێگریی یان رازینەبوونە (كاتیە)ی حكومەتی هەرێم (پارتی) لەهەناردەكردنی نەوتی كەركوك لەڕێی بۆری نەوتی هەرێم بۆ بەندەرەی جەیهان لە توركیا. چونكە بەیاننامەی حكومەتی هەرێم دەرفەت بوو بۆ گەرمكردنی شەقامی عیراق و دروستكردنی توڕەیی لەشەقام، بەڵام كاك مەسعود بارزانیی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لەبەیانێكی كورتدا دۆخەكەی هێوركردەوەو دواتر هەرێم و بەغدا رێككەوتن بێئەوەی وردەكاریی رێككەوتنەكە یان بەندەكانی رێككەوتنەكە رابگەیەنرێت.

واقعی ناوچەكەو دۆخی عیراق و كوردستان، ئەو زەرورەتە دووپاتدەكاتەوە كە پێویستە پارتی و یەكێتیی هەرچی زووە رێككەون لەسەر كاراكردنەوەی پەرلەمان و دروستكردنی كابینەیەكی نوێ و هاوكات سازانێكی سیاسی نەك تەنها لەنێوان پارتی و یەكێتیی بەڵكو هەموو لایەنە سیاسیەكان، بەڵام مخابن لەم بارودۆخە ناخۆش و نائارامەی ناوچەكە، لەباتی رێككەوتن چەند رۆژێك شەڕی میدیاییش دەستی پێكردبوو، بەڵام وەستێنرا.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
تەسنیم: ئۆکرانیا هەزاران فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی لەهەرێمی کوردستان جێگیر کردووەو تاران ئەم کارە بەدوژمنایەتی دەزانێت
مه‌سعود بارزانی: یاسای هه‌ڵبژاردن هه‌مواربكرێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌س له‌جێی كریستیانه‌كان بڕیار نه‌دات
یەرەکە ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ هێزەکانی ئێران لە سنووری مەریوان و کۆساڵان ڕاگەیاند
ئۆکرانیا دەنگۆی ناردنی درۆن و هێزی سەربازی بۆ هەرێمی کوردستان ڕەت دەکاتەوە
پارتی ئازادیی کوردستان (پاک) بۆ ئاوێنە: کۆبوونەوەکەی عێراق و ئێران تەنیا بۆ پاسەوانیی سنوور بووە و دەنگۆی دەرکردنمان شەڕی دەروونییە
وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق: هه‌ماهه‌نگی باشمان له‌گه‌ڵ توركیاو ئێران هه‌یه‌ بۆ كردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی چه‌كدارانی كورد
شاخه‌وان عه‌بدوڵا: كورد له‌ كه‌ركوك په‌راوێزخراوه‌و ده‌بێت پێشمه‌رگه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ ئه‌و ناوچانه‌ی بۆشایی ئه‌منیان تێدایه‌
شەڕ و پێکدادان لە یەمەن پێ دەنێتە قۆناغێکی سەختەوە؛ فڕۆکەخانەی عەدەن کرایە ئامانج و تەعز لەبەردەم کارەساتی مرۆییدایە
گرژییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا گەیشتنە لووتکە؛ مەرجی قورس، گەمارۆی دەریایی و پلان بۆ هێرشێکی نوێ
حکوومەتی عێراق باجی گومرگی سەر سیستەمی وزەی خۆری هەڵگرت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×