رۆژئاوای كوردستان، لەبەردەم هەورازی سەخت

سەرتیپ جەوهەر
  2026-04-23     232

بەشێوەیەكی كردارەكی رێڤەبەری خۆسەر لەرۆژئاوای كوردستان نەماوە یاخود نابێت بمێنێت، قۆناغێكی نوێی ئیداریی و سیاسی لەرۆژئاوای كوردستان دەستی پێكردووە. بەڕێوبەرانی رۆژئاوا بیر لەچوارچێوەیەكی نوێ‌ دەكەنەوە بۆ پڕكردنەوەی ئەو بۆشاییەی بەهۆی نەمانی رێڤەبەریی و چوارچێوە سیاسیەی پێشوو دروستبووە.

راستە ئیدارەی ناوچەكەو پارێزگاری حەسەكە لەلای كوردە، بەڵام هیچ چوارچێوەیەكی سیاسی كۆكەرەوە نییە بۆ بەڕێوەبردنی دۆخی سیاسی و كۆكردنەوەی حزبە سیاسیەكان. هاوكات بەپێی رێككەوتنی نێوان دیمەشق و كورد، هێزەكانی سوریای دیموكرات-یش وەك ناوەندی بڕیار تێكەڵ بەسوپای سوریا دەكرێنەوە، كەوایە پێویستە بەپێی ئەو قۆناغە نوێیە دۆخی سیاسی رێكبخرێتەوە، بەجۆرێك بتوانرێت هەموو لایەنە سیاسیەكان بەشداربن لەبڕیاردان و نەخشەكێشانی داهاتوو.

هێشتا دیار نییە ئەو چوارچێوە نوێیەی بیری لێدەكرێتەوە چۆنە. بەرپرسانی پەیەدە یاخود بڕیاردەرانی هێزەكانی سوریای دیموكرات بیر لەگۆڕینی ناوی پەیەدە یاخود حزبێكی نوێ‌ یاخود هاوپەیمانێتیەكی نوێ‌ دەكەنەوە، بەڵام پێویستە لەپاڵ ئەو گۆڕانكارییە كە من پێموایە كارێكی باش دەكەن ئەگەر بۆ بەكاروانڕاگەیشتن بێت، بیر لەلێڤەگەرو مەرجەعیەتێك بكرێتەوە كە سەروكاری باری سیاسی رۆژئاوای بكات و ببیچتە چەتری كۆكردنەوەی لایەنەكان.

بۆ ئەم قۆناغە لانیكەم دەتوانرێت دامەزراوەیەكی نوێ‌ دوور لە پشكپشكێنەی سیاسی دروستبكرێت، شەرعیەتی سیاسی و شۆڕشگێڕیی پێ ببەخشرێت، هەموو حزب و لایەنە سیاسیەكان بەپێی میكانزمێكی دیموكراتیانە پێكەوە بتوانن بڕیار بدەن.

سەبارەت بەدوایین پەرەسەندنەكانی پرسی كورد لە سوریا، تائێستا رێككەوتنی 29ی كانونی دووەمی ئەمساڵ جێبەجێنەكراوەو ئاسان نییە. گەورەترین گرفتی كورد لە رۆژئاوا گەڕانە بەدوای گرەنتیكردنی مافەكانی لەسوریای نوێ‌، ئەم گرەنتیكردنەش بەبێ‌ هەمواركردنەوەی دەستوری كاتیی ئەستەمە چونكە ئەو دەستورە كاتیەی لەدوای رووخانی رژێمی ئەسەد لەلایەن شەرعەوە راگەیەنراوە شتێكی ئەوتۆی بۆكورد تێدا نییە. بۆیە بەبێ‌ رێككەوتن لەسەر هەمواری دەستور هەر هەنگاوێكی بۆ كورد زیانی زۆری هەیە بەتایبەتیش ئەوەی پەویوەندی بەهێزی چەكدارەوە هەیە.

بەپێی هەموو ئەو ئاماژانەی هەن، زۆر زەحمەتە رژێمی نوێی دیمەشق بێتەژێر باری هەمواركردنەوەی دەستور، لەلایەك تێگەیشتنی ئەو رژێمە نوێیەو لەلایەكی دیكەش دەستوەردانی توركیا گەورەترین رێگرن لەهەر دەستكارییەك بەجۆرێك گرەنتی مافەكانی كورد بكات. ئەوەی دەبینرێت ئەحمەد شەرع خۆی دەدزێتەوەو دەیەوێت مافی گەلی كورد لەپێدانی چەند پۆستێكی ئیداریی لەدیمەشق كورتبكاتەوە، ئەمەش هیچ لەواقع و ژیانی گەلی كورد لەسوریا ناگۆڕێت بۆنمونە پێدانی چەند پۆستێكی ئیداریی، بەڵام ئەو بەشداریكردنەش دەكەوێتە ژێر فشارو رەحمەتی رەزامەندی توركیا.

خولاسە؛ جگە لەهەمواری دەستوری كاتیی، هیچ رێككەوتنێكی دیكە ئەنجامی نابێت. هەموواركردنەوەی دەستوریش بەبێ‌ فشاری ئەمریكا كارێكی گران دەبێت، بەڵام لەهەمووی گرنگتر رێكخستنەوەی ناوماڵی كوردو یەك گوتاریە بەرامبەر دیمەشق كە گرەنتیە بۆ مانەوەو رووبەرووبونەوەی مەترسیەكانی دیمەشق.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
عەلی زەیدی لەسەر هێرشەکانی سەر هەولێر هاتەدەنگ و هەڕەشە دەکات
قەیرانی دادوەری لە هەرێمی کوردستان؛ کێشەی دەستوەردانی حزبی و دابەشکردنی پۆستەکان گەیشتووەتە لوتکە
سوپای پاسداران هەڕەشەی توند لە کوەیت دەکات
تاران دەرگای گفتوگۆ دادەخات؛ ململانێی سەربازیی ئەمریکا و ئێران بە ئاڕاستەی نادیاردا دەڕوات
هاوسەرۆکی پژاک: گۆڕانکارییەکانی ناتۆ هەڵوێستی تورکیای بەرامبەر ئێران گۆڕیوە و ناوچەکە بەرەو جەنگێکی گەورە دەچێت
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری عێراق: ده‌ست به‌سه‌ر 25 ملیار دیناری دیكه‌ی عێراقی، 200 هەزار دۆلار و بڕێك زێڕدا گیرا
باڵیۆزخانەی ئەمریكا: دروستبونی كێشه‌ بۆ گه‌شتكردن و داخستنی ئاسمانی عێراق چاوه‌ڕوانكراوه‌
وه‌زاره‌تی كاره‌با: به‌هۆی گرفتێكی ئه‌منییه‌وه‌ له‌ كێڵگه‌ی كۆرمۆر به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با كه‌مبوه‌وه‌
شاندی ئیمرالیی ده‌م پارتی دوای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌فدی ئاكه‌په‌و مه‌هه‌په‌: ده‌مانه‌وێت چاومان به‌ ئۆجــه‌لان بكه‌وێت
نه‌وت و كانزاكانی هه‌ولێر رێكاری نوێی بۆ دابه‌شكردنی غاز راگه‌یاند
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×