زورفی پەیوەندی بەلاهور شێخ جەنگی‌و بارزانییەوە دەكات

سەرتیپ جەوهەر
  2020-04-03   
زورفی پەیوەندی بەلاهور شێخ جەنگی‌و بارزانییەوە دەكات

هێشتا ئاسۆی پێكهێنانی حكومەتی نوێ‌ عیراق دیار نییە

كەمتر لەدوو هەفتە ماوەی دەستوریی پێكهێنانی حكومەت ماوەو هێشتا روون نییە عەدنان زورفی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێ‌ سەركەوتوو دەبێت لەپێكهێنانی كابینەكە لەوادەی خۆی یان نا، چونكە هێشتا بەرچاوروونی لەبارەی كۆدەنگی لایەنەكانەوە نییە.

ئەمجارە بە وەفدی هاوبەش و گفتوگۆیان لەگەڵ راسپێردراوی حكومەت نەكردووە، هەریەكە لەیەكێتی نیشتیمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان بەجیا گفتوگۆیان دەستپێكردووە.

بەپێی زانیارییەكان لەماوەی چەند رۆژی رابردوو عەدنان زورفی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق دووجار پەیوەندی بە لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتیمانیی كوردستان هەروەها پەیوەندی بە نیچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمەوە كردووە، هەریەكەیان بەجیا پرسی پێكهێنانی حكومەتی نوێیان لەگەڵ ناوبراودا تاوتوێ‌ كردووە.

لەگفتوگۆكاندا یەكێتی جەختی لەسەر ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركوك و پرسی بەركەوتەی كوردستان لە بودجەی گشتیی و یەكلاییكردنەوەی كێشە چارەسەرنەكراوەكانی نێوان هەرێم و بەغدا كردۆتەوە، پارتیش لەگفتوگۆكاندا زیاتر باسی داهات بەشی هەرێم لەبودجەی گشتیی پرسی نەوتی كردووە.

بەپێی زانیارییەكان عەدنان زورفی لە ئەمریكیەكانەوە نزیكەو گرفتی لەگەڵ ئەو لایەنە شیعانە هەیە كە لەئێرانەوە نزیكن، ئەوەی تائێستا یەكلایی بۆتەوە گرپی سائیرون واتە سەدرییەكان پشتیوانیی دەكەن، كوردیش جگە لەپارتی و یەكێتی لایەنەكان دیكە بەڕەسمی گفتوگۆیان لەگەڵدا نەكردووە.

هەروەك زانراوە كە لایەنە سیاسیەكانی دیكەی كورد وەك گۆڕان و ئیسلامییەكان گلەییان كردووە كە پارتی و یەكێتی بەجیا گفتوگۆی پێكهێنانی حكومەتیان كردووە، بەڵام سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی دڵنیای كردونەتەوە كە یەكێتی نیشتیمانی ئەوان لەگفتوگۆكاندا جێناهێلێت و ئەگەر گفتوگۆی رەسمیی بكرێت ئەوانیش بەشداری پێدەكەن.

زورفی نامەیەكی پێشكەشكردووە بۆ دیاریكردنی رۆژی كۆبونەوەی پەرلەمان بەمەبەستی دەنگدان لەسەر حكومەتەكەی، وەك ئاماژەیەك بۆ سەركەوتنی لەگفتوگۆكان لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان، بەڵام هەندێك پێیانوایە سەركەوتوو نابێت و رەنگە لەدوای ئەو مستەفا كازمی رابسپێردرێت. ئەو پیاوە لەكورد نزیك نییەو بەپیاوێكی پراگماتیك ناسراوە، لەوانەیە پەیمانی زۆر بەكورد بدات و جێبەجێیان نەكات.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
تەسنیم: ئۆکرانیا هەزاران فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی لەهەرێمی کوردستان جێگیر کردووەو تاران ئەم کارە بەدوژمنایەتی دەزانێت
مه‌سعود بارزانی: یاسای هه‌ڵبژاردن هه‌مواربكرێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌س له‌جێی كریستیانه‌كان بڕیار نه‌دات
یەرەکە ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ هێزەکانی ئێران لە سنووری مەریوان و کۆساڵان ڕاگەیاند
ئۆکرانیا دەنگۆی ناردنی درۆن و هێزی سەربازی بۆ هەرێمی کوردستان ڕەت دەکاتەوە
پارتی ئازادیی کوردستان (پاک) بۆ ئاوێنە: کۆبوونەوەکەی عێراق و ئێران تەنیا بۆ پاسەوانیی سنوور بووە و دەنگۆی دەرکردنمان شەڕی دەروونییە
وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق: هه‌ماهه‌نگی باشمان له‌گه‌ڵ توركیاو ئێران هه‌یه‌ بۆ كردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی چه‌كدارانی كورد
شاخه‌وان عه‌بدوڵا: كورد له‌ كه‌ركوك په‌راوێزخراوه‌و ده‌بێت پێشمه‌رگه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ ئه‌و ناوچانه‌ی بۆشایی ئه‌منیان تێدایه‌
شەڕ و پێکدادان لە یەمەن پێ دەنێتە قۆناغێکی سەختەوە؛ فڕۆکەخانەی عەدەن کرایە ئامانج و تەعز لەبەردەم کارەساتی مرۆییدایە
گرژییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا گەیشتنە لووتکە؛ مەرجی قورس، گەمارۆی دەریایی و پلان بۆ هێرشێکی نوێ
حکوومەتی عێراق باجی گومرگی سەر سیستەمی وزەی خۆری هەڵگرت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×