لە باوەشی خێزانەوە، بۆ خانەی بێسەرپەرشتان! 

شوان سدیق
  2026-10-28   

لەنێو ئەو گروپە گەنجە کوردە هاتبوون، بەرێگەی نایاسایی سیانیان دەیانگوت ئامۆزاو پورزاین.

ئەوان تەمەنیان لە نێوان (١٤ بۆ ١٧) واتە هێشتا بەگوێرەی یاسا کەسانێکی منداڵن, مافی یاساییان لەچوارچێوەی خێزان یان خانەی بێسەرپەرشتان دەبێ پارێزراوبێ. 

لەم تەمەنانە ئەگەر خێزانی دووەم (ژن و پیاو یان خێزانێکی هاورەگەز) هەڵیان نەگرێتەوە، وەکو منداڵی بێ سەرپەرشت, ئەوکات دەوڵەت لە خانەی بێ سەرپەرشتان چاودێرییان دەکات، کە شوێنی منداڵی بێسەرپەرشت و دۆزراوەو هەڵگیراوەکانە.

خێزانێک، خاوەنی پێگەی کۆمەڵایەتی و ژیانێکی ئاسایی خۆیانن بەڵام کاتێک منداڵەکانیان رەوانەی رێگەی نایاسایی و کۆچ دەکەن، دەبێ ئەوە بزانن ئەوان منداڵەکانیان رەوانەی خانەی بێسەرپەرشتان کردوە، یان خێزانی دیکە منداڵەکەیان دەگرێتە ئەستۆ، تۆ رازی دەبی لە کوردستان منداڵەکەت بدەی بەخێزانێکی دیکە؟! 

بەگوێرەی راپۆرتی رۆژنامەی رێپوبلێکای ئیتاڵی لەنێو کۆچبەران منداڵان و نەوجەوانان روی لە زیادبوون کردوە، تەنها لە ساڵی رابردو (٢٠٢٥ بەژمارە ١٤ هەزار و ٨٣) کەسی کۆچبەری نایاسایی خوار (١٨) ساڵان گەیشتونەتە ئیتاڵیا. 

با بگەڕێینەوە بۆ چیرۆکی سێ ئامۆزاو پورزا کوردەکە کەهاتوونەتە ئیتاڵیا، ئەوان لەکاتی گەیشتنیان داوایان دەکرد پێکەوەبن، جیانەکرێنەوە، ئەگینا ئیدارە ناکەن! 

(ئێمە لە رانیەوە تائێرە پێکەوەبوینە لە تورکیاو یۆنانیش هەر پێکەوە شەو رۆژمان کردۆتەوە، ئەگەر ئێوە جیامان بکەنەوە زۆر بێتاقەت دەبین و کەسوکاریشمان ئاگای لێمان نابێت). 

قسەی ئەم منداڵانە سوودی نەبوو، بەرپرسێک لە فەرمانگەی کاروباری کۆچبەران پێی گوتن (ئێوە دەڵێن ئێمە خزمین، باشە ئەمە دەزانین، یان نەیزانین کێشە نییە بەڵام ئێمە وەک کەسی خوێنی بۆنموونە براو برا، یان خوشک و برا مامەڵەتان لەگەڵ ناکەین، چاوەڕێ بکەن، لەوانەیە پێکەوە بن یان نزیك بن لەیەکەوە.

یاخوود هەر یەکەتان بکەونە سەر پرۆژەیەک لە شارۆچکەیەکی دیکە چونکە کۆچبەرەکان دابەشی سەر کەمپ و پرۆژەکان دەکرێن، ئێوەش هەروەها بەڵام دەبرێنە ئەو شوێنانە منداڵانی تێدایە نەک گەورەو سەرو هەژدە ساڵ).

کێشەی منداڵان و کەسانی تەمەن بچووک ئەوەیە لێرە رووبەڕووی ئالانگاری قورس دەبنەوە، راستە پێداویستی و کارئاسانیان بۆ دەکرێت. 

بەڵام کەسێک لە نێو خێزان و کەسوکاری خۆی بارودۆخێكی جێگری هەبووە، کاتێک دێتە ئێرە بەنایاسایی و تەنها ئەوکاتە ئەم کەسە دەبێ بچێتە ریزی کەسانی بێسەرپەرشت و بێ خێزان، هەر ئەوهاش مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.

ئەوکات ئەم منداڵە یان نەوجەوانە تووشی پێکدادانێکی دەرونی و کۆمەڵایەتی دەبێتەوە زۆر قورس دەبێ بۆی! 

منداڵان بەردەوام رێگریان لێکراوە بەدوربن لەجگەرەو حکول و قومار و هتد، کێشەی منداڵانی بێسەرپەرشت ئەوەیە زوو توشی ئەم خوە خراپانە دەبن و بەئاسانیش کۆنتڕۆڵ ناکرێت. 

یان لە نێو کەسانی خوار هەژدە ساڵان دیاردەی درۆکردنیش باوە، زۆری دەڵێت: کەسوکاری نەماوە، یان لەتاو برسێتی هاتونەتە دەرەوە، نایانەوێ بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکانیان.

ساڵی پار(٢٠٢٥) لە مێدیاکانی ئیتاڵیا راپۆرتێک بڵاوکرایەوە باسی ئەو خێزانانەی دەکرد کەمنداڵانی خوار هەژدە ساڵی هەڵدەگرنەوە. 

خێزانێک دەڵێت، گەنجێکی بەرەگەز بەنگلادیشیان گرتۆتەوە ئەستۆی خۆیان، گوایە تەمەنی ١٥ ساڵان بووە، پاش چەند حەفتەیەک هەستیان بەوە کردوە، ئەم گەنجە  بارودۆخی ئاسای نیە، لێی دەکۆڵنەوە ئەو لە وڵاتەکەی خۆی ژن و منداڵێکی هەیە!

 

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
هاوسەرۆکی کەجەکە هۆشداری لەبارەی قەوارەی هەرێمی کوردستانەوە دەدات
ئەنجامی سەرەتایی هەڵبژاردنی ئیسرائیل: لیکۆدی نەتانیاهۆ سەردەکەوێت، بەڵام ئۆپۆزسیۆن کورسی زیاتر بەدەستدەهێنێت‌
موجتەبا خامنەیی مەرجی کۆتایی بۆ کۆتایهێنان بە شەڕ ئاشکرا دەکات
پیاوێک بە هەژمارێکی ساختە بەناوی (بێخاڵ جەمال) چەندین پیاو هەڵدەخەڵەتێنێت و پاشان دەستگیر دەکرێت
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق وادەی کۆتا مۆڵەتی ئەمریکا بۆ چەککردنی میلیشیاکان ئاشکرا دەکات
تیمی پارێزەرانی لالەزار سەردانی لاهور شێخ جەنگییان کرد؛ دانیشتنی دادگا دوادەخرێت
کەشناسیی هەرێم: شەپۆلێکی نمەباران ڕوو لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان دەکات
پەیەدە بۆ مەزڵوم عەبدی و حکومەتی سوریا: هێرشەکانی گرێ سپی پێچەوانەی ڕێککەوتننامەی دیمەشقە و پێویستە دەستبەجێ ڕابگیرێن
مەترسی گەورە بۆ دابەشکردنی نەوتی سپی ئەمساڵ ئاشکرا دەکرێت و نەوتفرۆشتن دەبێت بە 'دەبە'
عێراق تا ٣٠ـی حوزەیران دۆسیەی چەک لە شنگال یەکلایی دەکاتەوە؛ یەبەشە و یەژەشە تێکەڵی هێزە ئەمنییەکان دەکرێن
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×