سەردەمی کۆتاییھاتنی ئەخلاق: دەستدرێژیی سێکسی بۆسەر منداڵان

مه‌ریوان وریا قانع
  2019-06-21   
دەستدرێژیکردنی سێکسی بۆ سەر کچانی تەمەن ٧ ساڵ‌و تەمەن ١٠ ساڵ دیاردەیەکی بەرچاوی ئەمڕۆکەی ناو شارە گەورەکانی ھەرێمە. 
دوێنێ لەدھۆک‌و ئەمڕۆ لەھەولێرو سبەینێ لەشوێنێکی تری ئەو وڵاتەدا گوێمان لەم جۆرە ھەواڵانە دەبێت‌و لەمیدیاکاندا دەیانخوێنینەوە. دەستدرێژیکردنی سێکسیی بۆسەر منداڵان شتێکی تازە نییە لە مێژودا، ئەوەی لەدونیای ئێمەدا تازەیە ئەوەیە ئەم دەستدرێژییکردنە بەشێکە لەقەیرانێکی ئەخلاقیی ھەمەلایەن کە لەدوو دەیەی ڕابردودا لەھەرێمدا دروستبووە. 
قەیرانێک تیایدا ھەم سەرجەمی بەھا سەرەکیی و پێوانەییەکان تووشی شڵەژانێکی بونیادیی و ھەمەلایەن بوون، ھەم سەرجەمی فۆرمە جیاوازەکانی شەرمکردنی کۆمەڵایەتیی و فەرھەنگیی و سیاسیی سڕاونەتەوە و بوونیان نەماوە.

ئەمڕۆ لەو کۆمەڵگایەدا ھیچ حەرامێکی کۆمەڵایەتیی و فەرھەنگیی و ئەخلاقیی نەماوە نەشکێندرێن و ھیچ جۆرە دەسەڵاتێکی رەمزیش نەماوە، بتوانێت وەک ڕێگرێکی ویژدانی ڕێ لەو پرۆسەی بەرفراوانەی شکاندنی حەرامە ئەخلاقیی و کۆمەڵایەتییەکان بگرێت. ھەموو ئەمانەش لەناو جۆرێک لە سایکۆلۆژیای گشتیدا کە بەرخۆریی و ئەنانیەتێکی کەموێنە چوارچێوەکانی دروستکردوە. بەرخۆریی سێکسیی پەیوەندار بە خودئەڤینییەکی پاسۆلۆژیەوە، چێژیش لەمانە بەرخۆرییە ھەرە ڕووتەکەیدا وەک پاڵنەری سەرەکیی. 

پرسیاری سەرەکیی ئەوەیە کێ لەم دۆخە بەرپرسە؟ لە پازدە ساڵی ڕابردوودا من بەرگریم لەو تێزە کردوە کە ئەم شڵەژانە بەھایی و ئەم قەیرانە ئەخلاقیی و ویژدانیانە دیاردەیەکن لەناو ”کایەی سیاسیی“ەوە بۆ ناو کایەی کۆمەڵایەتیی و فەرھەنگیی و ئەخلاقیی دادەبەزن. پرۆسەی وێرانکرنی کۆمەڵگای ئێمە پرۆسەیەکە لەسەرەوەە بۆ خوارەوە دادەبەزێت، لەناو دەسەڵاتی سیاسییەوە دێت و بۆ ناو کایەکانی تر دادەبەزێت. نوخبەکانن بۆگەن دەبن و لەگەڵخۆیاندا سەرجەمی ئەو ڕووبەرانە بۆگەندەکەن کە تیایاندا ئامادەن. 

ھەر ئەوەی دەستدرێژیکەرەکان بەھۆی پەیوەندییەکانیانەوە بە کەسایەتییە سیاسیی و دەسەڵاتدارەکانەوە ئازاد دەکرێن و درێژە بە ژیانیان لەناو کۆمەڵگادا ئەدەن، ھێمای ئەم پەیوەندییە پتەوەیە کە لە دونیای ئێمەدا لەنێوان بەدڕەوشتیی و پێگە سیاسییە بەھێزەکاندا ئامادەیە. سیاسەتێکی بەدڕەوشت کۆمەڵگایەکی بەدڕەوشت دروستدەکات. 

فۆرمە بەدڕەوشتەکانی پیاوەتیی، کە بەشی زۆریان لەناو کایەی سیاسیدا دروستدەبن، فۆرمە جیاوازەکانی تاکەکەسبوون و مرۆڤبوون لە دونیای ئێمەدا بەدڕەوشت دەکەن. ھەر ئەمەیە وادەکات تا ئەو کۆمەڵگایە لەلایەن ئەو دەسەڵات و سیاسییە بەدڕەوشتانەوە بەڕێوەببرێت، ھەتا ئەو کایە سیاسییە سەرەتانییە بوونی ھەبێت، ناتوانین چاوەڕوانی ھیچ جۆرە ڕیفۆرم و چاکسازییەک بین لەناو ھیچ کایەیەکی کۆمەڵایەتیدا. 

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×