لە هەڕاجكردن و بەتاڵان بردنی سامانی نیشتمانەوە   بۆ بە تالان بردن و هەڕاجكردنی زەویەكانینیشتمان

ساڵح ژاژڵه‌یی
  2025-07-10     167

لە دروستبونی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە تا ئەم كاتەی كە ئێستا تێیدا دەژین ، كە بە خرابترین بارودۆخی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان دادەنرێت ، هەرچی بەرپرسی باڵای ئەم هەرێمە هەبووە لە هەموو قۆناغەكانی حوكمڕانیدا ، ئەوەندەی لە خەمی حیزب و  خۆیان وخانەوادەو كەسوكاریان بون ، نیوەی ئەوە لە خەمی ئایندەی ئەم هەرێمە نەبوون . لە ڕاستیدا هەرێمی كوردستان خاوەنی حوكمڕانی ڕاستە قینە نەبووەو ئەوەی هەبووە دەسەڵاتی دوو بنەماڵە بووە لە ژێر ناوی حكومەتدا كە تا ئێستا خاوەنی هێزێكی یەكگرتوی نیشتمانی و حكومەتێكی یەكگرتو نەبووە .

 ئەم دەسەڵاتدارانە كە سەر بەدوو بنەماڵەو دوو ئیدارە بون بەردەوام  خەریكی خۆ دەوڵەمەند كردنی خۆیان بوون لەسەر حسابی خەڵكی فەقیرو هەژار . ئەگەر بهاتایە خاوەنی حكومەتێكی ڕاستەقینە بوینایە كە لە خەمی  ئایندەی هەرێمی كوردستان وهاوڵاتیاندابونایە ، هەرێمی كوردستان خاوەنی داهاتێكی زۆری سەرزەوی ژێر زەوی بوو دەتوانرا ژێرخانی ئابوری هەرێمی كوردستانی بە جۆرێك پێ بنیات بنرایە كە ئێستا  پێویستی بەوە نەبوو بگەڕێتەو بۆ بەغدا . ئەگەرهەرێم لە سەر پێی خۆی بوەستایە لە ئاستی سیساسەتی نێودەوڵەتیشدا خاوەنی پێگەو ناوبانگی خۆی دەبوو .

ئەگەر ئەوەش بەدی بهاتایە ئێمە دەبوینە جێگەی موتمانەی دەوڵەتە زلهێزەكان ، ڕیك وەكو ئێستای كوردانی سوریا كە بونە جێی سەرنجی دەوڵەتانی زڵهێزەكان چونكە بەرژەوەندییە كانیان  لەگەڵ كوردانی سوریا یەك دەگرنەوە . من لەم نوسینەدا ناچمە باسی وردەكاریەكان چونكە ئەوە بە چەندین كتێب تەواو نابێت و من دەمەوێت بەشێوەیەكی گشتی باسی بابەتەكە بكەم . دوای ئەوەی كە حكومەتی هەرێم بڕیاری سەربەخۆیی ئابوری خۆیدا لە ساڵی 2014 و دەستی كرد بە مامەلە بەنەوتی هەرێمی كوردستانەوە چەندین گرێبەستی لەگەڵ كۆمپانیاكانی وڵاتان مۆركرد ونەوتیان دەرهێناو فرۆشتیان ، لە بری ئەوەی هەرێمی كوردستان ببوژێتەوە ، بەجارێك كەوتە ژێر قەرزەوەو تا كار گەیشتە ئەوەی بە هۆی شكاتی حكومەتی بەغدا  لە هەرێم سەبارەت بەهەناردەكردنی نەوت بێ ڕەزامەندی بەغداو دادگای پاریس بڕیاری قەدەغەكردنی هەنارەكردنی نەوتی لە لایەن هەرێمەوە دا  . دوای ئەوە حكومەتی هەرێم نەیتوانی موچەی موچە خۆران بدات و بە ناچاری پەنای بۆ بەغدا بردەوە . پرسیار ئەوەیە بۆچی هەرێمی كوردستان نەیتوانی بە پارەی داهاتی نەوت كە بەسەربەخۆ چەندین ساڵ فرۆشتیان ژێرخانی ئابوری هەرێم بەهێز بكەن كە پێویستیان بە بەغدا نەبێت ؟.

 بە هۆكاری ئەوەی ئەوگرێبەستانە بەزۆری بە قازانجی كۆمپانیا نەوتیەكان مۆر كرابون ، واتە زۆرینەی داهات بۆ ئەوان بووە .لە لایەكی ترەوە ئەم دەسەڵاتدارانە ژێر بە ژێر بەجۆرێك لەگەڵ كۆمپانیاكان ڕێك كەوتبون كە بەشێك داهات تایبەت بۆ بنەماڵەكان بێت بە تایبەت پارتی. حكومەتی بەناو هەرێمیش كە حكومەتی دوو بنەماڵەیە لە پێناوی ئەو قازانجە ژێر بە ژێرەی كە بە تایبەتی  بۆخۆیانیان وەرگرتووە ، زۆر ئاسانكاریان بۆ كۆمپانیاكان كردوەو لە باج بەخشیویانن . پارتی بۆری گواستنەوی نەوتی تایبەت بە خۆی هەبووە كە نەوتی پێدا گوێزراوەتەوە بۆ توركیاوداهاتەكەی بۆخۆی بووە و بۆریەكەش بە پارەی دزراوی خەڵك بنیانت نراوە .  سەرەڕەڕای هەناردەی نەوت بە بۆری بەردەوام هەناردەی نەوت بە قاچاخ لە ڕێگای تانكەرەوە بۆ ئێران و توركیا كراوەو داهاتەكەی تەنها بۆخۆیان بووە . ئەو پاەرەیەشی لە گومرگەكان وەرگیراوە لەگەڵ پارەی باجی ناوخۆش زۆرینەی هەر بۆ دو بنەمالە بووە .

  لە ئەنجامدا كار گەیشتە ئەوەی نە بتوانن موچەی موچە خۆران بدەن و نە بتوانن هیچ خزمەت گوزاریەك ئەنجام بدەن و هەلی كار زۆر بكەن . بۆیە بەردەوام كۆچكردنی هاوڵاتیان بۆ دەرەوەی هەرێم بەردەوام بووەو  بێ ئیشی لە زیادبوندا بووەو بارودۆخی خەڵكیش بەرەو خراپی چووە . دوای ئەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم قەدەغە كراو بڕیار وابو بەغدا موچەی موچە خۆران دابین بكات ، ماوەیەك موچەكە دەدرا بەڵام هەموو مانگێك كێشەی تێ دەكەوت بە هۆی ئەوەی حكومەتی هەرێم لیستی موچەی ڕاستەقینەی نەدەدا بەبەغداو هەموو مانگێك ژمارەیەك موچە خۆریان بۆ زیاددەكرد ، ئەمە لە لایەك ، لە لایەكیترەوە  حكومەتی هەرێم ئێستاشی پێوە بێت ئەو بڕە نەوتەی تەسلیم بە سۆمۆنەكرد كە لە سەری ڕێك كەوتبون و لەگەڵ نێوەی داهاتی ناوخۆ  . دوای ئەوە پارتی كێشەی هەژماری منیشی هێنایە گۆڕی كە تا ئێستا بەغدا ئەوەی قبوڵ نییە . كورت و كرمانجی دواجار كار گەیشتە ئەوەی حكومەتی بەغدا ئەوە بۆ 3 مانگ دەڕوات موچەی موچە خۆرانی هەرێمی نەناردووەو بارودۆخی خەڵكیش لەو پەڕی خراپیدایە . ئەگەر حكومەتی هەرێم لەخەمی هاوڵاتیان دابوایە دەیتوانی بەو141 ملیار دینارەی كەبەغدا بۆ موچەی مانگی 12 ناردبووی  كە دواجار موچەكەشیان نەداو پارەكەش تا ئێستا دیار نییە لەگەڵ پارەی داهاتی ناوخۆ لانی كەم موچەی مانگێك بدەن ، بەڵام پارەكەیان بۆخۆیان بردوو ئێستاش بەغدا تاوان بار دەكەن .

 پرسیارئەوەیە بۆچی موچەیان نەدا  ؟. ئەمانە دزوو تاڵانچی و دوژمنی ئەم میللەتەن . هەرچی سامانی سەر زەوی ژێر زەوی ئەم هەرێمە هەیە هەمویان هەڕاج كردو تاڵانیان كرد و بەردەوامیشن لە حوكمڕانی و میللەتیش نقەی لێوە نایەت .  بەرپرسانی  جوت بنەماڵەی تاڵانچی بۆ ئەوەی كەمێك گلەیی و گازندەی خەڵك كەم بكەنەوەو بێدەنگیان بكەن ئێستا پەنایان بردۆتە بەر ڕێگای تر بۆئەوەی خۆیان لەو بارودۆخە ڕزگار بكەن . دەیانەوێ ئەم مەرامەشیان لە ڕێگای بەتاڵاندانی زەوی هەرێمی كوردستانەوە چارەسەر بكەن .

 قۆناغی یەكەم  هاتن سامانی سەر زەوی و ژێرزەویان  هەڕاجكرد بۆ مەرامی خۆیان ، ئێستا بەوەشەوە نەوەستاون هاتون دستیان بردووە بۆتاڵانكردنی زەویەكانی هەرێمی كوردستان  لە ڕێگای دابەشكردنیانەوە بەسەر فەرمانبەران و  لە پێناوی بێدەنگ كردنیان   . ئەگەر لە بیرتان بێت ماوەی پێشو ئاغای دیوەخانەكە بڕیاری دا بە دابەشكردنی سەدان  هەزار پارچە زەوی بەسەر ئەو فەرمان بەرانەی تا ئێستا زەویان وەرنەگرتوە . باشە لە كوێی ئەم سەرزەمینە هەیە كە هەموو فەرمانبەرێكی حكومەت زەوی وەرگرێت . باشە ئەگەر وابڕوات هیچ بستە زەویەك نامێێتەوە بكرێت كشتوكاڵ . تۆ هاتوی لە ماوەی 32 ساڵی حوكمڕانیدا داهاتی ئەم هەرێمە بەتاڵان دەبەی و خەڵك برسی دەكەی ، ئێستا هاتوی قەرەبوی ئەوەیان بە پێدانی پارچەیەك زەوی بۆ دەكەیتەوە ؟. لە بری ئەمە موچەكانت لە كاتی خۆیدا بدایا و موچەكانت نەكردبایە بە نیوە موچەو چارەكە موچەو دواخستن موچەو چەندین مانگیش هەر نەدراوە .

 ئەمانە هاتون نەوتیان تالان كردووە ، داهاتیان تاڵان كردووە ، دەستیانگرتوە بەسەر هەرچی بازرگانی بەكەڵك ، خۆیان هەر شوێنێكی شارە گەورەكان هەبێت و پارەی باش بكات یان فرۆشتویانە یان داویانە بە كەسانی نزیكی خۆیان و بونە شەریكیان ، ئەوەشی كە لە دووری شارەكان هەیەو هیچ نرخێكی ئەوتۆیان نییە تەنها بۆ خەڵەتاندنی فەرمانبەرانە دابەشی دەكەن . لەم ڕۆژانەشدا لە دەمی پارێزگاری هەوڵێرەوە موژدەیەكی خۆش بۆ پێشمەرگە بڵاو كرایەوە وام زانی موچكەیان مسوەگەر كراوە بەڵام دەڵێت : موژدەتان لێبێت ئاغای دیوەخان  بڕیاری داوە زەویتان پێ بدات . باشە لانی كەم 250 هەزار پێشمەرگەی موستەحەق هەیە ، ئەی لە كوێ زەوی بۆ ئەمانیش دابین دەكەن ؟. پێم وایە دوایی ئەو بڕیارە جێ بەجێ ناكرێت و بەرپرسان دەڵێن : ئەوە خەتای ئێمە نییە زەوی وەرناگرن  و بەردەوام داوا لەبەغدا دەكەین زەویمان بۆ بنێریت  ئەوان بۆمان نانێرن . باشە ئەمە حكومەتە ئێمە هەمانە یان دزوو تاڵانچی ووڵات فرۆش.؟

هەر بؤ ڕازیكردنی خەڵك و كەمكردنەوەی گلەیەكان  دەگەڕێن بزانن چۆن ڕۆژێك بدۆزنەوە بیكەن بە پشوو . هەندێك پشو هەیە نە پێویستە هەبێت و نە پەیوەندیشی بە هەرێمی كوردستانەوە هەیە . ئەگەر بەوردی حساب بكەی سێ یەكی ساڵەكە پشوە .كەواتە حكومەتی هەرێم هەر بەوە ڕازی نەبووە هەموو داهاتی پارەو داهاتی ژێرزەوی تالان بكات ، ئێستا دەستیكردووە بەتاڵانكرن و هەڕاجكردنی ئەو زەویانەی كە سەرچاوەی داهاتی هەموو خەڵكی هەرێمن . ئێستا  هەواڵێكی دڵخۆشكەری ئاغای دیوەخان بڵاو دەكرێتەوەو موژدانە دەدەن بەخەڵك كاربای 24 سەعاتی دابین دەكەن ، باشە ئەی 32 ساڵە لە كوێبون ئەی دزوو تاڵانچی ؟.

 بەڵام كاتێك حكومەتی عێراقی داوا دەكات كە بەنداوی بێخمە دروست بكات كە سودی زۆری بۆ هەرێم هەیە ، ڕێگا نادات چونكە زەوی ناوچەی بارزان ژێر ئاو دەكەوێت چونكە ئەوان  هەر خۆیان بەكورد دەزانن و هەربارزانیش بە كوردستان دەزانن و هەرخۆیان و  ئەوێ بەسەڵامەتی بمێنێت ، هەموو كوردستان وێرا ببێت و تاڵان بكرێت و داگیر بكرێت ، خەمی ئەوان نابێت . هەتا دەوام هەبوو ناو بەناو مامۆستایان خۆپیشاندانیان دەكرد بەڵام ئەوهەموو فەرمانبەرانەی كە وەكو مامۆستا موچەیان دواكەوتوەو ئەو[D1]  دوكاندارانەی  كە بێ ئیش ماونەوە چونكە موچە نادرێت و كاری ئەو انیش هەر بە پێدانی موچە دەڕوات و ئەو دەیان هەزار دەرچوی زانكۆو پەیمانگاكان  جارێكلە جاران لەگەڵ مامۆستایان نەهاتنە سەر شەقام و نقەیان لێوە نایەت  : بۆیە بەو بۆنەیەوە  سەرەڕای هەموو ئەو تاوانانەی ئەم دوو بنەماڵەیە بەرامبەر بە خەڵكی هەرێم ئەیكەن ، پیرۆزباییەكی گەرمیان لێ ئەكەم و دەست خۆشیان لێ ئەكەم چونكە هیچ دیكتاتۆرێك لە دایك نابێت و ئەوە بێدەنگی میللەتی گەمژەیە دیكتاتۆری ئاوا بێ ویژدان دروستدەكات .

ئایا خڵك چاوەڕوانی ئەوەیە وڵاتانی تر بێن و ئەم دەسەڵاتەیان بۆ لابەرێت ؟. ئەگەر وایە باشتر وایە خەو ببینن . میللەتێك زیندونەبێت ، هەمیشە بەشی دەخورێت و دەكەوێتە ژێر پۆستاڵی داگیركەران و تاڵانچی و دزو جەردەی ناوخۆ .  لە هەموو ئەمانەخرابتر بێدەنگی هێزی پێشمەرگەیە كە بەحساب پارێزەری هەرێمن .

 ئەگەر هەرێمی كوردستان خاوەنی هێزێكی پێشمەرگەی یەكگرتوی دڵسۆز بوایە ،لەم قۆناغەدا  كودەتایان دەكردو ئەم دەسەڵاتەیان لا ئەبرد كە زۆر مەترسیدارترن لە دوژمن بۆ سەر هەرێم و ئەوەتا  خەریكن قەوارەی هەرێمی كوردستان لەناوبەرن و موچەشیان پی نادەن . كەواتە بونی ئەم هێزە بۆچییەو كاری چییة ؟. گومانی تێدا نییە كە هێزی پێشمەرگە مێلیشیای دوو بنەماڵەن و لە خزمەتی ئەواندان و ئەوان دەپارێزن .  بۆیە تا ئێستا ڕێگایان نەداوە  مێلیشیای ئەم دوو حیزبە ببێتە هێزێكی نیشتمانی . ئەوان بیریان لەوە كردۆتەوە ئەگەر هێزی پێشمەرگە وەكو سوپای وڵاتان بێت ، ئەوە ئەو هێزە دەبێتە جێگەی مەترسی بۆسەر دەسەڵاتیان . ئێستا دوو هێزی جیاوازیان هەیە هەموو فەرماندە سەربازە یكانیان كردۆتە كۆیلەی خۆیان و حیمایەی زۆو موچەی باش و سەیارەی باشیان پێداون و هەر یەكەی دەیان بندیواری هیەو ئەوانیش بەدڵ و بەگیان لە خزمەتیاندان و پێشمەرگەی داماویش هیچی لە دەست نایەت و ئەوەتا ناو بەناوخۆشیان دەكوژن لە داخی هەژاری و سوكایەتی پێكردن .  پەهەرچەندە بەلای منەوە خۆكوشتن كارێكی ترسنوكانەیە هەر كەسێك پەنای بۆ بەرێت ، بەڵام من پێشنیارم بۆ ئەوانەی كە بریاریانداوە خۆیان بكوژن مادام هەر دەمرن باشترە بچن ئەوانە بكوژن كە مافیان خواردون و بە چاوی سوك سەیریان كردون .

 [D1]موو دوكاندارانەی كارو ئیشیان نەماوە بە هۆی بێ موچەییەوەو ئەو دەیان هەزار دەرچوی زانكۆو پەیمانگاكان

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×