پاژنەی ئەخیل-ی کوردی و لاوازکردنی هەرێمی کوردستان

محەمەد خۆشناو
  2021-02-13     661
هەرجارەی کورد تووشی شکست یا لاوازی دەبێت ، هەندێک لە چاودێران دەیگەرێننەوە بۆ دەستی دەرەکی و ، مخابەراتی ولاتان و ئەو جۆرە شتانە ، بەرای من خالی سەرەکی لاوازی کورد لە ناوخۆیدایە ، لەو دابەشبوون و رقلێبوونەوە و سرینەوەی یەکتری دایە ، کە ئەم ناحەزیەی یەکتری هەر سیاسی نیە ، بەلکو  لێکترازانەکە جوگرافیشە ، ئەو بایە ووشک و برینگەی ناوخۆ کە لەمێژە هەلیکردووە ، هەندێک جار دەگاتە لووتکە و هەموو هێلێکی سوور دەبەزێنێت.
پاژنەی کورد ، هاوشێوە بووە لەگەل «پاژنەی ئەخیل» ئەسلی پاژنەی ئەخیل ، دەگەرێتەوە بۆ ئەفسانەیەکی گریکەکان ، کە «هۆمیرۆس»ی شاعێری داستانی گەیکەکان هەزار سال پێش میلاد نووسیویەتی و ، تێیدا باسی ئەخیل-ی پالەوانی ئەفسانەیی دەکات ، کاتێک ئەخیل-ی سواچاک مندال بوو ، نبوئەی مردنی لە جەنگدا پێدرا ، جا بۆ ئەوەی رێ لە مردنی بگیرێت و ، هێزێکی تێکشکێنەری هەبێت و هەرگیز نەکەوێت ، « تینس»ی دایکی خستیە ناو رووباری پیرۆزی « ستیکس»ی سیحراوی و هێزێکی خارق بەخشرایە لاشەکەی ، بەلام دایکی لە ترسی نقوم بوونی ، هەردوو پاژنەکەی گرت و دەریهێنا ، ئەخیل لەهەموو جەنگەکان خۆراگربوو ، بەلام لە جەنگی«تروادە»دا ، پاژنەی ئەخیل بە تیرێکی ژەهراوی پێکرا و کوژرا ، بەم شێوەیە پاژنەی ئەخیل وەک پەندێک بەکاردەهێنرێت کە گوزارشتە لە خالی لاوازی کەسەکە ، بەلام وادیارە ئێمەی کورد بەدەستی خۆمان و بەویستی خۆمان ، لێگەراین پاژنەکان سەیتەرە بکەنە سەر لاشەکە و ، لاشەکە بۆتە پاژنە.
لەراستیدا ئێمە دەتوانین جیاوازیەکانمان بکەینە توخمێکی بەهێز ، ئەمە ئەوە ناگەیەنێت کە ئێمە خالی بەهێزمان نیە ، خالی بەهێزی هەرێمی کوردستان بریتە لە بوونی پێکهاتەی جۆراوجۆر لەناو کۆمەلگەی کوردستانیدا ، نەتەوەی جیا ، ئاین و ئاینزای جیا ، مەزهەب و تەریقەتی ئایینی جیا ، بۆچوونی جیا ، ئەمانە هەموو بە پێکەوەژیانێکی ئاشتیانە ، وەک شەبەنگێکی جوان بەسەر ئاسمانی کوردستانەوەیە ، ئەمە جگە لەوەی ئەم دەڤەرەی ئێمە بۆتە پەناگەیەک بۆ هەموو ئەوانەی ترس و هەرەشەیان لەسەرە ،  ئەمەی کە باسمانکرد یەکێکە لە سەرچاوەکانی هێزی کۆمەلگەکەمان ، بەلام ئەم هێزە رەنگی نەداوەتەوە بۆ سەر خودی خۆمان ، بەلکو ئەو جیاوازیەی هەمانە ، کردومانەتە توخمێکی لاوازی خۆمان و خالی لاوازی ئێمەیە ، هەر بۆیەش پاژنەی کورد بۆتە مایەی تیر تێگرتنی زۆر لەلەیەن ناحەز و دوژمنان.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×