ئەو سەرۆکەی پێگە و شکۆی وڵاتەکەی گەڕاندەوە!

محەمەد خۆشناو
  2022-02-26     399

لە مێژووی وڵاتاندا بە پێشبینی نەکراو کەسایەتی نائاسایی هەڵدەکەون کە نەتەوەکان دەریدەدەن ، ئەوەتا ئێمە لەبەردەم سەرکردەیەکی دەگمەنداین کە هەموو ئەو خەسڵەتانەی تێدایە کە شیاو بێت بۆ ئەوەی ببێتە کەسێک کە لەپێشەوەی دیمەنی نێودەوڵەتی دابێت ، ئەمە پۆتین-ی ئەفسەری کەی.جی. بی و وەرزشوان و یاریکەری تایکواندۆ و مەلەوانی لێزانە کە توانایەکی زۆری بەرگەگرتن و ئیرادەیەکی ڕەقی بۆ ڕوبەڕووبونەوە هەیە ، ئەم پیاوە ئەوە دەیان ساڵە هاوار دەکات و ، بە خۆرئاوا و ناتۆ دەڵێت ئۆکراینا باخچەی پشتەوەی وڵاتەکەمە چەک و مووشەکەکانتان لابەن ، بە ئۆکراینا دەڵێت قبوڵم نیە بچیتە پەیمانی ناتۆ چونکە لەسەر سنووری منی و وەرن با ڕێکەوتنامەی مینسک-ساڵی2014 جێبەجێبکەین کە لەنێوان ڕوسیا و ئۆکرانیا بەسەرپەرشتی ئەڵمانیا و فەڕەنسا مۆرکرا ، بەڵام کەللەڕەقی  هەندێک سەرکردەکانی ئۆکرانیا و دەستلەپشدانی لەلایەن ئەمەریکا لەلایەک و بێمنەتی خۆرئاوا بەرانبەر ڕوسیا و بەردەوام  گيچەلپێکردنی و ئیستفزازکردنی وای لە ورچی سپی کرد کە بەوەستاوی هاوار بکات و هەردوو چەپۆکی خۆی بۆیان دەربهێنێت و ، گووتارێکی پێشکەشکرد کە پاڵەوانەکەی میژوو بوو ، پووختەکەی ئەوەبوو کە ئۆکراینا خەیاڵ و دروستکراوە و بنەماکانی دەوڵەتی تێدا نیە و چیتر لۆجانسک و دوینتسک ئۆکراینا نین ، لەڕاستیدا ئەو هەرێمە پاژنەی ئەخیل بووە بۆ ئۆکراینا واتە خاڵی لاوازی بووە ، بۆهەمان مەبەست لیۆن ترۆتسکی دەڵێت: گەر بتەوێت گەشت بۆ ئەوێ بکەیت پێویستە دەمامکێکی سیاسی ببەستیت.
 

پۆتین هەر دوای هەڵوەشانەوەی یەکێتی سۆڤیەت خەریکی گەڕاندنەوەی بونیاتنانی ڕوسیا-یە ڕوسیایەک کە نفوزێکی گەورەی بەسەر کۆمارەکانی یەکێتی سۆڤیەتی پێشووەوە هەبێت و ، ڕۆلێکی کاریگەریشی لەسەر گۆڕەپانی نێودەوڵەتی هەبێت ، پۆتین دەیەوێت ڕوسیا وەک ئیمپڕاتۆرێک بمێنێت ، قسەیەکی نەمر لەیادەوەری ڕوسەکان هەیە کە دەڵیت: ڕوسیا هیچ مانایەکی نیە بێ ئەوەی ئیمپڕاتۆر بێت ، پۆتین وانەی مێژوو دەزانێت و لەوە تێدەگات کە ڕوسیای ئیمپڕاتۆر بە جوگرافیای سیاسی و بە نەژادی نەتەوەکەی و بە سەرچاوە سروشتیەکانی و توانا جۆراوجۆرەکانیەتی ، ئەو دەزانێت دەستنیشانی ئەوە بکات کە چۆن ڕوودانی گۆڕانکاری ڕیشەیی ئابووری جیۆپۆلۆتیکی و ئایدۆلۆجی و کۆمەڵایەتی بکات کە بگونجێت لەگەڵ تموحی ئیمپڕاتۆریەتی قەیسەری نوێ فلادیمێر پۆتین…پۆتین هەوڵ نادات بۆ زیندووکردنەوەی یەکێتی سۆڤەتی کۆن ، چونکە ئەو دەزانێت کە ئەمە شتێکی ساویلکانەیە بیر لە نۆژەنکردنەوەی یا فۆتۆکۆپی ئەوەی ڕابردوو لە مێژوودا بکەیتەوە.
 

ئەو پیاوە توانایەکی تووندی گەورەی بۆ مامڵەکردن لەگەڵ دۆخی سەرکردەکان بە حەجمی ڕاستەقینەی خۆیان هەیە ، هەر ماوەیەک لەمەوبەر بەخۆی و سەگەکەی پێشوازی لەسەرەک وەزیرانی ژاپۆن کرد ژاپۆن-ی هاتاو لێنەبڕاو کە لە ساڵی1905 شکستی بە ڕوسیا هێنا ، ئەوەتا ئەم گەمەکەرە سەرەکیەی سەر گۆڕەپانی ڕووداوەکان  جارێکی دیکە تارمایی شەڕی ساردی گەڕاندەوە و چووە سوریا سەرۆکی ئەو وڵاتەی بەسەر جیهاندا فەڕزکرد و ، بە ئەمەریکای گووت دەبێت ئەوە لەیاد بکات کە ئەو تاکە هێزە و ، ئەو یەکێتی سۆڤیەتیەی کە بەدۆخێکی نادیاردا بزربوو ئیستا هێزێکی نوێ بەدەرکەوتووە کە ڕوسیایە و لە سێیەم گەورەکانە ، پۆتین بەوپەڕی لێهاتوویەوە توانی بە پلەیەکی گەورە پاشماوەی ململانیی نێوان پەکین و مۆسکۆ نەهێلێت و پەیوەندیەکان وا بەرەو پێش ببات کە چەندان دەیەیە ئەوها نەبووە و ، ئەم هێرشەشی بۆ سەر ئۆکراینا وای لە چین کرد ئیلهامی لێوەربگرێت بۆ هێنانەوەی تایوان بۆسەر وڵاتەکەی.
 

بەداخەوە لەو جەنگەدا ئۆکراینا و خەڵکەکەی بوونە قووربانی بەڵێنەکانی  ووڵاتەیەکگرتووەکان و خۆرئاوا و کە وای لەسەرۆکەکەی کرد بەهەردوو دەستان لە سینگی خۆی بدات و هاواربکات چیتان لێکردین و بمانگەنێ… هەموو ئەوەی بەرانبەر ڕوسیا کرا سەپاندنی سزای ئابووریە کە ئاسمانیان پێ پڕکردووە ، کە ئەمەش گەمەی ئاگرینە ئاسمان ڕووناک دەکاتەوە و ناکوژێت ، هەروەک پیشتریش بەسەر سەدام و ئێستاش بەسەر ئێران و 2014 ش بەسەر ڕوسیایان سەپاند کە ئێستا ڕوسیا بە خود بژێوی و پەیوەندی قوڵی ئابووری لەگەڵ چین لێیدەرباز بووە ، ڕوسیاش ئامرازی گووشاری هەیە کە دەتوانێت لە ڕێگەی ڕاگرتنی غازەوە زەرەرێکی گەورە بە ئابووری وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا بگەیەنێ…ئەم جەنگەی ئۆکرینا دوای کشانەوەی هێزەکانی وڵاتەیەکگرتووەکان لە ئەفغانستان ، زەرەرێکی گەورە بە سومعەی ئیدارەی سەرۆکی ئەمەریکا بایدن دەدات بەتایبەتی لەناوخۆدا و ، هەروەها ئەمە پێگەی نێودەوڵەتی وڵاتەیەکگرتووەکان لەکن ناتۆ کەم دەکات.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
بنەماڵەی وەستا حەسەنی كەبابچی باس لە روداوی كوژرانی كوڕەكەیان دەكەن
عەلی باپیر: ئومێدم نەماوە بەرپرسانی گەندەڵ و پۆخەڵی ئەم هەرێمە بتوانن چاك ببن
شاندێکی ئێران لە سلێمانی چونە ناو کەمپی حزبەکانی ڕۆژهەڵاتەوە
ته‌لار له‌تیف: زیاتر له‌ 200 ئه‌ندامى كۆنگره‌ پێشنیاریان داوه‌ته‌ لیژنه‌ى په‌یڕه‌وى ناوخۆ
شاڵاو عەلی عەسکەری: کۆدەنگی لەسەر کەمکردنەوەی ژمارەی ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی هەیە
بەرهەم مستەفا: مامۆستایان تەنها بۆ موچە دەچنە ناوەندەكانی خوێندن و بایكۆت بەردەوامە
"هەڵبژاردنی ئەندامانی سەرکردایەتی یەکێتی دەکەوێتە سبەینێ یاخود یەکشەممە"
په‌رله‌مانتارێك: ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كه‌ی حه‌مدانییه‌ پێچه‌وانه‌ی به‌ڵگه‌ و راستییه‌كان ده‌بێت
نرخی دراوەكان لە كاتی كردنەوەی بازاڕ
لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق جه‌ختی كردوه‌ته‌وه‌ ده‌بێت موچه‌خۆرانی هه‌رێم هه‌ر 30 رۆژ جارێك موچه‌كانیان وه‌ربگرن
© 2023 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×