ژەهرێکی کوشندە لەناو ڕێککەوتنەکاندا !!

محەمەد خۆشناو
  2023-09-17     146

 

بوو بە هەزار و چواسەد ساڵ
لەگەڵ عارەب بوینە یەک ماڵ
بەڵام ئەو برا ئیسلامەم
ئەو کاکی نێرە زەلامەم
هەرچی هەبوو بردی بۆ خۆی
منی کوشت بە هەرزن و جۆ
هەزار یەکی لەنەوتی خۆم
پێم کەرەم کە کە بێ نان و دۆم
هەژاری موکریانی

ئەزموون و ڕووداوەکان ئەوەیان بۆ دەرخستووین کە وتوووێژ و ئیمزاکردنی ڕێکەوتن لەسەر کاغەز و ناردنی بەردەوامی وەفدی کوردستان بۆ بەغدا بۆ چارەسەرکردنی کێشە و گیروگرفتەکانی هەرێمی کوردستان باشن بەڵام بێێامانجن و ، ئەگەر بۆ ماوەیەکیش بەڵێنی ڕێکەوتنەکە جێبەجێبکەن ، کاتیە و وەک موسەکینات و حەبی پاراستیتۆلە و ، بیانۆی تر دەدۆزنەوە و پەکیدەخەن و بۆی دڵسۆز نابن ، عەقلیەتی عەرەبی عیراق جا سوننە بێت یان شیعە سەر بە ئایدۆلۆژیای مارکسی بێت یان لیبڕالی ، ئایدۆلۆژیای ئیسلامی بیت یان نەتەوەیی ، هەمان ئەو عەقلە بەدەویەیە کە لەبن دەوار و ساراکان هەیبوو و دریژ بۆتەوە بۆ ئێستا ، عەقلێکە بڕوای بە مافی بەرانبەر نیە ، بڕوای بە دەستوور و قانونەکان نیە و ، ئیمزا لەسەر هەموو شتێک دەکەن بەڵام لەسەر ئەرزی واقع جێبەجیی ناکەن ، ئیساتا کە شیعە تا دوێنێ قوربانی بوو ، ئێستا خۆی جەلادە و دەسەڵادارە و «بۆئەم مەبەستە پسپۆر و شارەزایانی سیاسی وڵاتێکی دراوسێش پاڵپشتیانەبۆ داڕشتنی پلانە جەهەنەمیەکان» ، ئەو عەقلە بڕوای بە جیاوازی و مافی مرۆڤ و ئازادی نیە ، هێز لەکن ئەوان یەکلاکەرەوەی هەموو شتێکە ، لەبەرئەوەی خۆیان بەهێز دەزانن و بەرانبەریش لاواز ، دەبێت لاواز لەسەر هەر داوایەک ئەوان دەیکەن ڕازی بێت و ، گەشبینی بەرابنبەر ئەوان لە سەرابێک زیاتر هیچی تر نیە ، دەسەڵاتی کوردستان دەبێت هەمیشە ڕەشبینی خۆیان بەرانبەر ئەو دەسەڵاتە شۆڤینیە بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بخەنەڕوو ، بەڕای من سەدان جاریتریش بچنەوە بەغدا تا ئەوها لاوازبین گۆڕانکاریەکی ئەوتۆ ڕوونادات ناتوانین و زۆر قورسە ڕێککەوتنی سەرکەوتوو بەدەست بهێنین ، چونکە ئەو عەقلیەتە بڕوای بە هاوسەنگی و وەکیەکی ئەو دوولایەنە نیە کە دانوساندن دەکەن؟! ڕێککەوتن سەرناکەوێت کە تۆوی نشووستی هەڵگرتبێت و ، مادامەکی نادادی تیدا هەیە ، دەبیت ئەو جۆرە تۆوە هەبێت ، بەڵێن و ڕێککەوتنە لێکتێگەیشتنەکان هەرچەندە باش بن و لەبەرژەوەندی هەردوولادا بێت ، بەڵام لەجێبەجیکردنیدا ژەهر دەخریتە ناوی ، ئەو عەقلیەتەی ئێستا بەغدا بەڕێوەدەبەن ، دەیانەوێت کوردیش بەدەردی سوننە ببەن ، بەڵام پێشتر بە هۆی یەکڕیزی بەهێزی ناوخۆ و پاڵپشتی ئەمەریکا ئەمەیان پێنەکرا ، ئێستا کاتیەتی ئەوە بکەن لەڕێگەی بچووکردنەوە و نەهێشتنی قەوارەی هەرێمی کوردستان !! ئەوان دەیانەوێت ڕێکەوتنێکی وا لەگەڵ هەرێمی کوردستان جێبەجێبکەن ، خۆیان کە لایەنێکی بەهێزن و کێشەی کوردستان کە لایەنی لاوازە چارەسەری بکەن ، کورد پێویستی بەوەیە کە ئەگەر ناتوانیت دانوسانکاری بەهێز ئامادەبکات بۆ وتوووێژ ، چونکە بەڕاستی ئەو دانوسانکارانەی هەرێم کە ئیستا دەچنە بەغدا لاوازن و قبوڵی ڕێکەوتنی ناهاوسەنگ نابێت بکرێت و ، پێویستە داوای یارمەتی لە سەرکردەی بەئەزموونی «مجرب» خۆی بکات و ئەو سەرپەرشتی دانوستانەکان بکات .
سەرۆکی هەرێمی کوردستان کە ئەوکات سەرۆکی حکومەت بوو ، زۆر چاک درکی بەو ترسناکیە ئێستا دەکرد ، دەسەڵادارانی عێراق هەموو جۆرە ئابڵوقەیەکی ئابووری خنکێنەریان خستە سەر هەرێمی کوردستان و هەموو ڕێگاکانیان بۆمبڕێژ کرد ، بەڵام لەناچاری و بۆ سووکردنی بارگرانایی شەڕی داعش و ئاوارەکان و گووشاری بژیوی هاوڵاتی ، بڕیاری ئابووری سەربەخۆی ڕاگەیەنرا و قەرزی کرد ، نەیهێشت ئەو قەوارەیە لاواز بێت کە عێراق هەوڵی بۆ دەدا و ، تاڕادەیەک دۆخەکە لە هەموو بوارەکاندا زۆر لە ئێستا باشتر بوو ، ئەوانەی دژایەتی ئابووری سەربەخۆیان کرد بە پاڵپشتی ئیران و عیراق و داوای ڕادەسکردنی داهات و نەفت -یان کرد
( من قسەم لەسەر ئەو هاوڵاتیە دڵسۆز و پاکانە نیە کە لەڕقی بەرپرسی خەراپ و گەندەڵەکان داوای گەڕانەوەی عێراق دەکەن ، ڕقێک هی ناو دڵیان نیە ) و ئەوان واتە دژە ئابووری سەربەخۆ ، دەیانگووت ؛ ئابووری سەربەخۆ و نەفت ، ماڵی کوردی وێران کرد ، ئێستا ئەوان و هەموو لایەک دەرک بەوەدەکەن کە دژایەتیکردنی ئەو بڕیارە وەکو « سەمای مردن »ە بۆ هەمووان ، حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت بگاتە ئەو ڕایەی ، کە ئەوانەی عیراق بەڕێوەدەبەن جێی متمانە نین و نابێت گەشبین بین بەرانبەریان ، بۆیە پێویستە پەڕاوێزێکی مەعقول بۆ ئەو تەنگژە و ناخۆشیە لەهیکڕایانەی کە دێن دابنێن و حساباتێک لەسەر بنچینەی خراپترین سیناریۆ کە لە ئایندەدا بەروەڕوەی هەرێمی کوردستان دەبیتەوە بکەن ….. جێگەی خۆشحاڵیە کە ئەوڕۆ دەبینین سەرەتایەکی باش لە یەکڕیزی دەستیپێکردووە و ،بە چوونی وەفدی هاوبەشی هەردوو حزبی سەرەکی و لایەنەکان بۆ بەغدا جێی دڵخۆشیبوون لەکن هەموو هاوڵاتیان ، هیج بەدیلێکی ترمان نیە جگە لە یەکڕیزی و یەکگرتوەیەکی ڕاسەتەقینەی بەهێز و گەڕانەوە بۆ باوەشی گەل و ، یەخستنی تەواوی هیزی پێشمەرگە و ئاسایش و کردنی بە دامەزراوەیەکی نیشتیمانیی ، لەگەڵ بەکارهێنانی وەرەقە بەهیزەکانمان و ، گەڕاندنەوە بۆ ئابووری سەربەخۆ بە پشت بەستن بە چاکسازی و شەفافیەت و ڕوونی و ئاشکرایی و ، سەرلەنوێ ڕێخستنەوەی ئەولەویات کە بگونجێت لەگەڵ ئەو ڕێگری و ئاستەنگانەی کە بەروەڕووی هەرێمی کوردستان دەبنەوە .
ژەهر خرابۆوە ناو ڕێککەوتنامەکانی تری کورد لەگەڵ ڕژێمەکانی پێشوو ، گەلی کوردستان نەمرد ، هەمان ئەو ژەهرە لەلایەن ئەو دەسەڵاتەی ئیستای عێراق دەڕژێتە ناو ڕێککەوتنەکانی ئێستا ناتوانن کوشندەبن ، چونکە کێشە ڕەواکان بەهیچ شتێک لەناوناچن و نامرن .

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×