شەرپێفرۆشتن، گێچەڵپێکردن

محەمەد خۆشناو
  2021-09-11     473
دیاردەیەکی سەیر نیە ، لەهەموو سەردەمێک بەدیار دەکەوێت ، ئەم دیاردەیە زیاتر  هەندێک نوسەر و راگەیەنکار پەیرەوی دەکەن ، هەموو ئیشوکاریان شەرفرۆشتن و هێرشکردنە بۆسەر کەسایەتی گشتی و خەلکی دیار لە سەرکردە و نووسەر و رۆشنبیر و کەسایەتی کۆمەلگە ، پاڵنەرەکەی زیاتر بۆ مەراییکردنی غەریزەیە ، یا دوروویی کەردنە بۆ دەسەلات ، هەر دەسەلاتێک بێت ، ئامانج لێی بەرژەوەندی کەسیە ، ئەم گێچەلکردنە لە خەیالی نەخۆشەوە دێت.
هیچ رێگریەک نیە کە نووسەر یا راگەیانکار ، باری سەرنجی خۆی بەراستگۆیانە لەسەر دەسەلاتدارێتی هەر سەرۆکێک یا بەرپرسێک یا هەر نووسەر و رۆشنبیرێک بە سلبی یا ئیجابی دەرببرێت ، بەلام هەرگیز ئەمە ئەوە ناگەیەنێت ، کە هەموو پاشخان و بەرهەمی کەسی گێچەڵپێکراو سفر بکرێت و هێڵی سووری بەسەردا بهێنرێت و ، بکرێتە بوونەوەرێکی قێزەوەن و نەفرەتلێکراو.
دووڕوویی پەتایەکە لە راگەیاندن بلاوبۆتەوە ، هەیانە  جلوبەرگی شرۆڤەکارێکی بەرێز و ووردبین لەبەردەکات و ووشەی یەکلاکەرەوەت بە ئارامی و هێمنی دەداتێ ، هەشیانە بە هەڵچوونێکی دروستکراو قسە دەکات ، بۆ ئەوەی کاریگەری خۆی لەسەر جەماوەر دەستەبەربکات و ، وا دەزانێت دەنگی گەورە و هەڵچوون راستگۆیی دەداتە دوورووییەکەی ، جگە لەمە مەبەستی ئەمانە، هەولدانە بۆ بەدەستهێنانی ناوبانگی ، کە هەمیشە وەلامیان نادرێتەوە تا نەبنە پاڵەوان ، قسەیەک هەیە کە دەڵێت« لە کەسێکی ناسراو بدە تا بەناوبەنگ بیت» ئەمانەی باسمانکرد زیاتر لە سۆشیالمیدیا و هەندێک سایت بەدیاردەکەوێت ، لە لاپەرەی خۆی هێرشێکی تووند بە دەنگێکی نەڕەنەڕ دەکەنە سەر کەسەکە و ، هاوار دەکات و هەرچی قسەی ناشیرینی هەلبەستراوە دەداتە پال کەسەکە ، ئەمەی بۆ ئەوەیە هەزاران کەس گوێی لێبگرن و ، لەپشت ئەوانەوە خۆی گەورە بکات و ، ببێتە پاڵەوانێکی نەتەوەیی و پاریزەری خەڵک ، لەکن ئەمانە گرنگ نیە ، کەسی شەرپیفرۆشراو ، لەنزیکەوە دەناسێت یان نا و چی کردووە و چی نەکردووە!! گرنگ ئەوەیە جەماوەر پەیدا بکات و دڵی بەرپرسەکەی رازیبکای و پارە و پۆست وەرگرێت ، قەڵەمی ئەمانە وەکو دڵ و دەروونی خاوەنەکانیان پرە لە رک و کینە و ئاگری حەسادەت هەناوی داپۆشیون و ، هەر خەریکی پیلانگێرانن ، بەجۆرێک خۆی دەردەخات کە هاورێتە ، بەلام ئاگات لەخۆت نیە پێتوەدەدات ، بەدڵێکی ساف لەگەلیدایت و دەرۆیت و چاوت نوقاندووە و رەخنەت لە دەسەلات گرتووە ، دەنگت تۆمار دەکا ، کە ئاوڕ دەدەیتەوە دەبینی ئەمە برادەرتە لە پشتەوە لێیدای ، ئەمە ئازارێکە لە دەروونتدا بەجێدەمینێت و ، برینەکەی لەگەل رۆیشتنی زەمەنیش هەر دەمێنێت ، ئەمە ناپاکی روحە کە خۆشەویستی دەکوژێت و ، کارێکی دوژمنکارانە و تێکدانە کە کارێکی ئاسانە بەچاوتروکانێک دەکرێت ، بەلام هاورێیەتی وەکو بیناکردن پێویستی بە ئەرک و ماندوبوونێکی زۆرە ، ئەمەیە جیاوازی نێوان دۆست و دوژمن.
جوانترین ئەو شتەی لەناو مرۆڤدا هەبێت ویژدان و بەزەیی و سۆزە ، کە ئەمانە کەوتن ، ژیان دەبێتە بوونەوەرێکی سەیر کە رووخساری ئادەمیزادی پێوەیە ، بەلام مرۆڤایەتی تێدا نەماوە ، مرۆڤ زۆر شت فێردەبێت و زۆر شتیش لەبیر دەکات ، دەزانێت چۆن تەقە بکات ، بەلام لەبیری دەچێت چۆن گوڵ بچێنێت!!

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×