کۆیلایەتیەک کە خۆت هەڵتبژاردووە !!

محەمەد خۆشناو
  2023-03-11     504

ئەگەر دەتەوێت ژیان بەئاسایی وەرگریت ، هەمیشە

لەگەڵ مێگەلدا بمینێوە ، خۆت لەناو مێگەل لەبیر

بکە و ، شوانەکەت خۆش بووێت و ، ڕیزی گەزەکانی

سەگەکەی بگرە .

                      نیتشە

 

کۆیلایەتی ئارەزوومەندانە یان هەڵبژێردراو «العبودیە المختارە» کتێبێکی هزرمەندی فەڕەنسی « ئیتان دولا بوسێ» یە کە لەسەدەی شازدەدا  نووسیویەتی و ، کاریگەری هەبووە لەسەر هەلگیرسانی شۆڕشی گەورەی فەڕەنسا .

دولاسێ لەو کتیبەدا ڕەخنە لە تاکەکەس و گەل دەگرێت و ، پێی وایە کە بوونەتە کۆیلەیەک کە خۆیان هەڵیانبژاردووە و پاشان بوونەتە مرۆڤی ساقامگیر ، لەکن دولاسێ مرۆڤی سەقامگیر بایەخی بۆ سێ شت کورتدەکرێتەوە ، ئایین و پاروەنان و تۆپی پێ .

ناوبراو پێی وایە کە ئەو هاوڵاتیە واتە هاوڵاتی سەقامگیر  بەرگری لە ئایینەکەی ناکات تەنها ئەگەر خۆی تووشی ئازارێک بێت و ، تووڕەیی بەرانبەر  دەوڵەتیش دەردەبڕێت کە ڕێگەدەدات مەی و ئارەق بفرۆشێت بە بیانۆی ئەوە کە ئەمە دژی ئیرادەی خودایە ، بۆ پاروەنانیش دانەر پێی وایە کە مرۆڤی سەقامگیر هەندە گوێی لە مافەکانی نیە ، تەنها لەپیناوی پەروەردەکردنی منداڵەکانی کار دەکات تا گەورە دەبن و کچەکان بەشوو دەدات و ژن بۆ کوڕەکانی دەهینێت و کاریان پێدەکات و ، بەخۆشی خەریکی خویندنەوەی کتێبی پیرۆز و چوونە ناو ماڵی خوا دەبێت ، بۆ توپی پێش نووسەر پێی وایە کە هاوڵاتی سەقامگیر قەرەبووی ئەو شتانەی پێدەکاتەوە کە لێی بێبەش بووە  ، نوسەر لە کۆتایدا پێی وایە کە هاوڵاتی سەقامگیر بەربەستی ڕاستەقینەیە لەبەردەم هەموو پێشکەوتنێک .

 بێگومان هاوڵاتی سەقامگیر لە ئەوروپا و وڵاتە پێشکەوتووەکان جیاوازە لەگەڵ هاوڵاتی سەقامگیر لە وڵاتە دواکەوتووەاکان  کە لەزۆربەی جاردا هاوڵاتی سەقامگیر نیە ، لە ئەوروپا تەواوی مافەکانیان پاریزراوە .

دوای پێنج سەدە لە دەرچوونی ئەم کتێبە ، هەر دەڵێی ئەو هزرمەندە ئێستا باسی هاوڵاتیانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دەکات ، کە گەلانیان لەوبڕوایەدان کە دۆخەکەیان دۆخێکی ئاسایی و سروشتیە ، چونکە بەهیلاکیەوە خەریکن بۆ گەڕان بەدوای پاروەنان پەیدا کردن و ڕێی وڕەسمی ئایینی هەیە و تۆپی پێش هەیە بۆ بەتاڵکردنەوەی تووڕەیی و قەرەبووکرنەوەی بێبەشبوون ، لەوبروایەدام کە ئەگەر سەدام ئەو هەڵانەی نەکردبا  و وڵاتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکا  نەبا هاتا ژیانمان مابوو چاومان بەو ڕۆژەی ئێستا نەدەکەوت ، چونکە لەکن گەلانی عیراق بڕوایەک هەبوو کە ئەوان ناتوانن دۆخەکە بگۆڕن و ، گەلانی عێراق چووبونە ناو حالەتی کۆیلایەتی ئارەزوومەندانە  ، تەبعەن هەندێک لەو وڵاتانەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست هەن نەک هەر تەنیا هاوڵاتی سەقامگیر نیە ، بەڵکو لە فاتورەی سیاسی و هەر فاتورەیەکی تر هەڵدێت و دەبێت خۆی بیدەنگ بکات ئەگینا کارەکەی و ژیانی لێدەسێنرێتەوە  .

 ئێستا شۆڕش و پێشکەوتنی تەکنۆلۆژیا لە جیهان ڕوودەدن، لەگەڵ پێشکەوتنی خێرای جیهانی ڕۆبۆت و زیرەکی دەستکرد  کەچی زۆربەی گەلی ئێمە بەدوای  پاروەنان دەگەڕێت ، بایەخدانی گەلانی نووستوو لەسەر کێشەکانی بڕوا و عەقیدە و تۆپی پێ و سەیرکردنی زنجیرە درامای هیچوپووچ کە ئەمە ڕژێمەکان پێی بەختەوەر دەبن کە وایانلێدەکەن کە زیاتر بایەخ بەو شتە تافیهانە  بدەن و ،  وایان لێدێت کە لە کۆتایی ڕۆژەکەدا ، بەهۆی گەڕان بەدوای دەستەبەرکردنی پارووەنان و ماڵ و ناو ماڵ و  بەوپەڕی ماندوبوونەوە بگەارێنەوە ،  پاشان دوعاکردن  .

«لی کوان یو » بەکەمتر لە پەنجا ساڵ سەنگاپورا کە پێی دەگوترا چڵپاوی پێشوولەی کردە یەکێک لە وڵاتە دەوڵەمەندە پێشکەوتووەکانی جیهان ، هۆکارێک بوو کە وایکرد ئەم وڵاتە وایلێبێت ئەویش « تەعلیم » ، کەچی وەرە سەیری تەعلیمی ئێمە بکە بزانە چ کارەساتە؟!

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×