مارادۆنا.. پاڵەوانی نەتەوەیی

محەمەد خۆشناو
  2020-12-01     778
من ھەندە عاشقی تۆپی پێ نیم ، تەنھا سەیری دوا یاریەکانی جامی جیھانی دەکەم و ، حەتمەن سەیرکردنی تۆپی پێ جۆرە بەختەوەری و خۆشیەک دەبەخشێتە جەماوەرەکەی و، ئەستێرەکانی تۆپی پێ زۆر خۆشەویستن لای جەماوەرەکەیان، کە ئەگەر یەکێکیان بمرێت ، وەک ئەوە وایە کە کەسێکی خۆشەویستیان مردبێت ، بەلام خۆشەویستی مارادۆنا ، ھەر تەنھا لە چوارچێوەی جەماوەری تۆپی پێ نیە ، بەلکە لەو جوغزەدا تێپەریوە.

مارادۆنا خەلکی ئەرجەنتینی ئەمەریکای لاتینە ، گەلانی ئەمەریکای لاتین بە زۆربەی گەلانی خۆرھەلاتی ناوەراست ، لەنێویاندا  کوردستان دەچن ، جوھەری ئەو لێکچوونە لە « شەیداییان بۆ  بیری پالەوانی نەتەوەیی»  ئێمە سەردەمانێک زۆر سەرسام بووین بە« گیڤارا» و«کاسترۆ» و کتێبە شورشگێریەکانی« ریجێ دۆبرێ» لەسەر ئەمەریکای لاتین و شاعێر و ئەدیبانی ئەوێ ، جیھان بەگشتی لە سیاسەتمەدا و شاعێر و ھونەرمەند و بزنسمان و ھەژار و مندالانی سەرشەقام و پیاوانی ئایینی و پیاوانی مافیا!! بە خەمەوە پێشوازیان لە مردنی مارادۆنا کرد، ئەم پێشوازیە بۆ ھیچ وەرزشوانێک نەکراوە ، من چەندان لێدوانی ئەو ئەستێرەیەم گوێ لێبووە ، کە بەرگری زۆری لە کێشەی گەلانی ستەملێکراو بندەست کردووە و، داکۆکی لە ھەژار و خەلکی پەراوێزکراوی ولاتەکەی و جیھان دەکرد ، خەلکە ساکار و ھەژارەکەی ئەرجەنتین مارۆدۆنەیان بە عەرشی تۆپی پێی جیھان دادەنا و ، ئەمیرێک بوو لەناو دلیان ، کە داوای ژیانێکی سەربازانەی بۆ دەکردن ، ئەو داوایە نەک ھەر بۆ خەلکی ھەژاری ولاتەکەی دەکرد ، بەلکو بۆ تەواوی جیھان ، گەلانی ئەمەریکای لاتین وەکو ئێمەن لە پالەوانی نەتەوەیی دەگەرێن ، کە لە دەوریان بالە فرکێ بکات ، ئەوان وەکو ئێمەن ، توانای ھەلدانەوەی ھەموو ھەلە و کێماسیەکی ئەو پالەوانەی خۆشیان دەوێت ھەیە ، ھەروەک لەگەل مارادۆنا ئەوەیان کرد. 

لە تەلەفزیۆن لە کەنالی«ناشنال جوگرافیک» فیلمێکی دیکۆمنتاری- م لەسەر ژیان و کوژرانی« پاپلۆ ئسکۆپار» گەوەرە بازرگانی تلیاک لە کۆلۆمبیا بینی، بینیم ئەو خەلکە چۆن تەمجیدی ئەو گەورە بازرگانە تلیاک فرۆشە دەکەن و ، چ خۆشەویستیەکیان بۆی ھەبوو! ئسکۆپار کاری خێرخوازی دەستبلاوانەی بۆ ھەژار و لێقەوماوانی کۆلۆمبیا دەکرد و، پارێزەری گەرەکە ھەژار نشینەکانی ئەو ولاتە بوو.

جیا لە مارادۆنا ، کە بە بیری سیاسی و مرۆیی بانگەوازی دەکرد ، لە میانی گەشتەکانی بۆ سەرانسەری جیھان ، بابلۆ تێکەلی جیھانی سیاسەت بە شێوەیەکی واقیعی و پراکتیکی بوبووەوە و ، توانی کورسیەک لەناو ئەنجوومەنی نوێنەران بەدەست بھێنێت و ، پاشان دەریانکرد ، بەلام ئەمە رێگەی لێنەگرت ، بۆ بەردەوامی یارمەتیدانی ئەو ھەموو ھەژارەی لەدەوروبەری بوون ، تاوایلێھات بوونە ھاوسۆز و ھاوکار لەگەل باندەکەیدا ، ئەو باندەی ھەژاران بەرگریان لە « ئسکۆپار» ھەر لە ماوەی ژیانیەوە تا کوژرانی ، بە ھەول و کۆششی« سی، ئای، ئەی» و سوپاو پۆلیسی ئەمەریکا و بە ھاوکاری سوپاو ھێزە ئەمنیەکانی کۆلۆمبیا ، لەگەل بلاوبوونەوەی کوژرانی ئسکۆپار ، ماتەمینی زۆربەی گەرەکە ھەژارنشینەکانی کۆلۆمبیای گرتەوە... تا ئێستاش ئسکۆپاری« ئیمراتۆریەتی ماددە ھۆشبەرەکان» پادشای سەر دلی خەلکە ساکار و ھەژارانی ئەمەریکای لاتینە ، ھی ئەو دلانەی کە ئەگەر لە دونیای سیاسەتدا پالەوانێک نەدۆزنەوە بتوانێت لە دەورایان بێت، بەرەو جیھانی موخەدەرات و تۆپی پێ دەرۆن.

«ئیدوارد گالیانۆ» ی گەورە رۆمانووسی ئۆرگوایی ، چەپرەو و جەنگاوەرە توورەکەی سەرمایەداری رۆژئاوا بەم شێوەیە باسی مارادۆنا دەکات :جادووگەرێک بوو تەحەدای لۆژیکی زانست و ئەگەرەکانی دەکرد ، فەیلەسوفێک بوو مانای راستەقینەی یاری دەزانی ، ھەر تەنھا کەرەکەی لە سنووری گۆرەپانی یاری نەبوو ، بەلکە شۆرشگێرێک بوو ملیۆنەھا کەسی بێناو و بێروخسار عاشقی بوون ، بەلام لەھەمان کاتدا ، ئەو پیاوە مەشخەلی رووناکەرەوەی ھیوای خەلکە پەراوێزکراوەکانی ھەموو جیھان و ھەژاران و بەشخوراوان و قوربانیانی کەلەگاکان بوو.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×