بۆچی ئەمەریکا لە هەندێک ولات سەرکەوت و لەهەندێکیش فەشەلی هێنا!؟
محەمەد خۆشناو
2021-07-18   471
هێزە سەربازیەکانی ئەمەریکا دوای «٢٠» سال مانەوەیان لە ئەفغانستان و کوژرا و بریندارێکی زۆر و ، تێچووی خەرجیەکی زۆر لەسەر حسابی باجدەرانی ئەمەریکی ، کە بەپێی رۆژنامەی واشنتۆن پۆست «ترلیۆنێک» دولار بوو ، دوای هەموو ئەمانە بەشکستخواردوویی هێزەکانی کێشایەوە و ، لەگەلیدا هێزەکانی ناتۆش بەهەمان شێوە.
ئەو ولاتە ئەوە شکست بە دوو زلهێزی گەورەی سەربازی بێنێت ، یەکیان یەکێتی سۆڤیەت لە سالی «١٩٧٩» و ، ئەوەی تریشیان ولاتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکایە.
ئەوەی گرنگە باسیبکەین ، لەبەرچی ولاتەیەکگرتووەکان لە« ڤیەتنام و ئەفغانستان و عێراق» فەشەلی هێنا و لە«ئەلمانیا و ژاپۆن» سەرکەوت.
بیردۆزی بەزۆر سەپاندنی نموونەی دیموکراسی بەسەر ولاتان و کۆمەلگاکان شکستخواردووە ، کە ئەفغانستان و عێراق دوو نموونەن ، کە ئەمەش دەگەرێتەوە بۆ هۆکاری کلتووری و کۆمەلایەتی.
ئەوەی جێی سەیرە ، ولاتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکا ئیستیعابی ئەزموونی فەشەلی سۆڤیەتی لە ئەفعانستان نەکرد ، یەکێک لە هۆکارەکانی ئەو فەشەلە ئەوەبوو ، کە مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی سۆڤیەت وایدەزانی پەیامەکەیان ئەویش سەپاندنی« سۆشیالزمی جیهانی» بەسەر ئەو ولاتانەی لە رووی هزریەوە لە روسیا نزیکن سەردەکەوێت ، ئەمەو هزرەکانی «سۆشیالستی و دادپەروەری کۆمەلایەتی» هەمان هێزی هزرەکانی« دیموکراسیەت و ئازادی» هەیە ، دیموکراسی بەزۆری و بەهێزی داپلۆسێنەرانە بەدی نایەت ، دیموکراسیەت لە دەرەوەش لە لایەن دەستبژێری دروستکراوی ئەوێ ناهێنرێت.
بۆچی ولاتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکا ، دوای جەنگی جیهانی دووەم ، توانی لە بونیاتنانی دەولەتی نوێی دیموکراسی لە ئەلمانیا و ژاپۆن سەرکەوێت و پرۆژەی مارشال بۆ سەرلەنوێ ئاوەدانکردنەوەی ئەوروپا دابمەزرێنێت ، بەلام شکستی هێنا لە دامەزراندنی دەولەتی دیموکراسی لە ئەفغانستان و عێراق ؟ دەتوانین هۆکاری کلتووری لە نێوان گەلانی ئەو ولاتانە بینینەوە ، کە رۆلێکی گەورە لە هەردوو حالەتی «عێراق-ئەفغانستان» «ژاپۆن-ئەلمانیا» دەبینێتەوە ، چونکە سەرکەوتنی لەو دوو ولاتە دەگەرێتەوە بۆ ئەوەی ، کە رەگوریشەیەکی ئەوروپی لە کلتووری ئەمەریکادا هەیە و ، ژاپۆنیش بە هەمان شێوە ، کە ولاتێک بوو لە ولاتە پێشکەوتووەکانی پیشەسازی…مەسافەی کلتووری نێوان ولاتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە لایەک و ڤیەتنام و عێراق و ئەفغانستان لە لایەکی تر ، وای لە هەولی ئەمەریکا بۆ دامەزراندنی« دەولەت» کرد ، کە تووشی عەیب و خەوشێکی گەورە بکات ، کە لەکۆتاییدا نەک هەر بووە مایەی دەرچوونی ئەمەریکا ، بەلکو وای لە نەیارە سەرەکیەکانی خۆی کرد ، کە دەسەلات بگرنە دەست «شیوعەکان لە حالەتی ڤیەتنام ، ئسولیە شیعەکان لە حالەتی دوومدا ، لە حالەتی سێیەمیش کە هێشتا تەواو نەبووە ، ئەویش تالیبانی ئسولی سوننە و هاوپەیمانەکانی لە لایەنە جیاوازەکان ، کە لەرێگادان جارێکی دیکە بگەرێنەوە دەسەلات»
ئەم هۆکارە کلتووریە ، رۆلێکی بەهێز دەگێریت ، لە بیروبۆچوونی ئەمەریکا بۆ ماملەکردن لەگەل هەلە و شرۆڤە پشێوو و تێکقژقژەکانی بۆ واقیعی ئەو ولاتانەی کە ئەمەریکا چۆتە ناوی ، وەک ئەوەی بۆ سەیرانێکی ئاوی و زەمینی بچێت و ، بە شکستێکی ناخۆشیش لێی دەرچێت.
ئێستا ئەفغانستان بەرەو نادیار و تۆنێلێکی تاریک دەروا…شایەتحالەکان دەلێن: ئەفغانستان چاوەرێی گەورەترین حکومەتی کۆنەپەرستی و تووندرۆییە ، کە فەزلەکەی بۆ ولاتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەگەریتەوە ، کە بارودۆخێکی وای بۆ تالیبان ئامادەکرد بگەرێنەوە و ، سەرلەنوێ حوکم بکات و ، کەسیش فرمێسک نۆ حکومەتی ئەفغانی بە سەرۆکایەتی«ئەشرەف غەنی» و پێش ئەویش «حامد کارەزای» نەرێژێت ، چونکە زۆر لەو لەو ناکۆکیانەی نێوان پێکهاتەکانیان لەدەستدا و ، زیاتر ئیستیجابەیان بۆ فەرمانەکانی ئەمەریکا هەبوو ، هەر بۆیەش تا ئێستا سیفەتی « بووکەلە»یان پێوە نووساوە.
کشانەوەی ئەمەریکا لە ئەفغانستان و بەهێزبوونی تالیبان ، هانی هەندێک گروپ و لایەنی حەشدی شەعبی لە عێراق و سوریا و پاشماوەکانی داعش ، هەریەک بە ئامانجی تایبەتی خۆی دەدات ، کە فشاری زیاتر بخەنە سەر ئەمەریکا بۆ دەرچوون لە عێراق و سوریا.
کشانەوەی ئەمەریکا لە ئەفغانستان ، گەرچی دەرچەیەکە بۆ ولاتەیەکگرتووەکان لە تێوەگلانی گەورەی سەربازی ستراتیژی ، بەلام ناوچەکە جۆرە شلەژانێک و فەوزا بەخۆوە دەبینیت و ، ئەگەری شەری ناوخۆ دەکاتە واقعێک ، کە کاریگەری هەر لە سنووری ئەو ولاتەی لیکێشاوەتەوە نابێت ، بەلکو هەندێک ولاتی دراوسێ ناچار دەبن تەدەخول بکەن لە بەرژەوەندی لایەنێک ، یا بە بیانۆ و پالنەری بەروەروبوونەوەی داعش و ، هەندێکیان دەستدەکەن بە دروستکردنی هێزی محەلی کە وەلای بۆ ئەو هەبێت لەسەر حسابی دەولەتەکە ، لە هەموو ئەو حالەتەنەدا ، ئەو ولاتە دەبێتە گۆرەپانی پاکتاوکردنی حساباتی مێژوویی لە نێوان ولاتە دراوسێکاندا.
پێم وایە ئەو زانیاریانەی کە واشنتۆن پشتی پێدەبەست بۆ چوونە ناو عێراق و ئەفغانستان زۆربەیان هەلە بوون و دوور بوون لە واقیع.