کاتێک پایەێکی بەرزی دەولەت تێکدەشکێنرێت!!

محەمەد خۆشناو
  2021-01-16     785

وڵاتان شاکۆشک «صرح»یان هەیە، شانازی پێوە دەکەن، هەمو وڵاتێک شاکۆشک یان پایەی بەرزی ماددی و مەعنەوی هەیە دەیهێلێتەوەو دەیپارێزێت‌و وایلێدەکات بەشێک بێت لەپێکهاتەکەی‌و کەسایەتیەکەی.


وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کۆمەلێک پایەی مەزنی هەیە، دەستوور پایەبەرزترین شاکۆشکیەتی، پاشان راگەیاندن و ئازادی و ئەنجا شاکۆشکی کۆنگرێس، کە سومبولی خۆبەزلزانی ئەمەریکا- یە، بینیمان لەچەند خولەکێک هەرەسی هێنا، کە گەورەترین ولات لەجیهاندا شانازی پێوە دەکردو بەدەستی رۆڵەکانی ئەو ولاتە نەک بەدەستی پیلانگێری بیانی ناشیرین کرا، کە لەرەفتارێکی شێتانەی لەپێشینە بۆ نەکراوی « ترمپ»ی سەرۆکی ئەو ولاتە، داوای لەهەوادارانی کرد بچنە بارەگای کۆنگرێس تا ئیعلانی ساختەبوونی هەلبژاردن بکەن، ئەوەی بینیمان جیهانی تووشی شۆک کرد، کە لەدیمەنێکی سوریالی و کابوس دەچوو، کە خۆپیشاندەران بەشێوەیەکی فەوزەویانە هەلیانکوتەیە سەر سومبولی زیاتە لە «٢٠٠» سالەی ئەمەریکا، ئەو فیلمە ترسناکە بو کە راستەوخۆ لەسەر شاشەی تەلەفزیۆن وەکو «١١»ی سپتەنبەری «٢٠٠١» بینیمان.
لەسەردەمی شەڕی دووەمی جیهانیدا ئەلمانیا هیچی بەسەر یەکەوە نەمابوو، دەستیان بەدروستکردنی شاکۆشکی نوێ کرد: شاکۆشکی فیدرالیەت، پەرلەمانی ئەلمانیا، ژیانی حزبی، ئازادی رۆژنامەگەری.
هەمان شت لەئینگلتەرەدا دەبینین، کاتێک وتووێژێکی توند لەنێوان سەرۆکی حزبی ئۆپۆزۆسیۆن لەگەل سەرۆک وەزیرانی بەریتانیاو پانتایی تووندکردن و راکێشان لەنێوان هەردووکیاندا دەبینیت، کە بەوپەری سینگ فراوانیەوە وەریدەگرن، بوونی ئەم ئازادیە زۆر گرنگە، چونکە تەئکیدکردنەوەیە لەسەر شەفافیەت‌و راستگۆیی‌و خواست بۆ هێنانەدی بەرژەوەندی گشتی، ئەم کارە شاکۆشکی دیموکراسیەت لەبەریتانیا پتەوتر دەکات.
لەم چەند رۆژانەی رابردوو، هەروەها چەند سالێک لەمەوبەر شەری دەبەی ئاوو بەمشت لێکدان لەیەکتری لەنێوان پەرلەمانتاران لەپەرلەمانی کوردستان-مان بینی کە وێرای تێبینی زۆر لەسەر رووداوەکە بەلام ، بە کارێکی تەندوست دەزانم کە لە زۆربەی ولاتاندا هەیە .
ئومێدەوارم رۆژێک لە رۆژان چەندان شاکۆشک لە هەرێمی کوردستان دروست بن ، دەستوورێکی مەدەنیانەی هاوچەرخ نە بەزیادو نەکەم کە مایەی جێبەجێکردن بێت ، دەستوورێک بتوانێت هاوسەنگی پێویست لە نێوان دامەزراوەکان و دەسەلاتە جیاجیاکان بێنێتەدی ، ئەو پارسەنگیانە کە پارێزگاری لەو داوە باریکە دەکەن ، کە نێوانی ئیرادەی گەل و ئیرادەی دەولەت بەیەکتر گرێداوە ، بەشیوەیەکی تیۆری دەستوور بۆ سەدان سالی ئایندە لەگەلماندا دەبێت.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×