مەھاباد قەرەداخی ئەو کەسەی دووجار مرد

محەمەد خۆشناو
  2020-10-13     1059

گێچەڵ ھەر ئەوە نییە کە تۆ گێچەڵی سێکسی بە مێینەیەک بکەیت، گێچەڵ بریتییە لە ئاشکرابوونی رەوشت، رەوشتیش لقێکە لە لقەکانی شەرەف، گێچەڵ ئەوەیە کە تۆ پێگەی خۆت بەکاربێنیت بۆ پڕدانی ئەوەی دیكە، گێچەل بریتییە لە مومارەسەکردنی ستەم و ھێرشکردنە سەر بەرانبەرەکەت، ئەمە گێچەڵە کە تۆ لە ماڵ دانیشتوویت بەدەم چا خواردنەوە لە سۆشیاڵمیدیا دەست دەکەیت بە ھێرشکردنە سەر کەسێک لە رێگەی درۆ و تۆمەت ھەڵبەستن و کەرامەت شکاندن بۆ ئەو کەسەی کە رقت لێیەتی، یان رای لەگەڵت جیاوازە، یاخود ناحەزتە لە سیاسەت، یانیش لە پیشەکەدا یان لە بازرگانیدا کێبڕکێت دەکات، ئەمە نەک ھەر گێچەڵی پێدەکەیت، بەڵکو وەک ئەوەیە بە ئۆتۆمبێل پانی بکەیتەوە و بیکوژیت.

بەداخەوە لەم چەند رۆژەی رابردوو، شاڵاوێکی قێزەونانەی درۆ و بوختان و جنێوی ناشرین درایە پاڵ ئافرەتی یاخی و رووناکبیر مەھاباد قەرەداخی. کەس نییە ھەڵە و کەموکورتی نەبێت، بەڵام نابێت ئەمە گشتگیر بکرێت، ئەم شاڵاوە لە سۆشیاڵمیدیا بەڕێوەبردرا کە ئێمە کردوومانەتە سەکۆیەک بۆ ھەرچی شتی بێسوود و ناشرین، کردوومانەتە ئامرازێک بۆ بەتاڵکردنەوەی رق و کینە و پیسی و، بووەتە ڤایرۆسێک لە عەقڵی ئێمەی داوە و بیری ژەھراوی کردووین و، سەرلەنوێ سیاسەتی مێگەل دادەمەزرێنین و مێگەلیش ھۆش تێکدەشکێنێت و پەردە بەسەر روئیادا دەدات.

ھەر لەوەتەی بوونەوە، ئافرەت گوناھەکانی ئادەمیزاد و نەعلەتی سرووشتی ھەڵگرتووە، لەکن ئێمەش زۆربەی گوناھەکان بەر مێیینە کەوتوون، ئەوەی لە سۆشیاڵمیدیا بەو خانمە منەوەرە و داکۆکیکارەی مافی ژن کرا، کوشتنێکی دیکەی خانمێک بوو کە ھیوا و خواستێکی گەورەی ھەڵگرتبوو بۆ بووژاندنەوەی رووناکی و ئازادی و یەکسانی.

ئەو گێچەڵەی ئێستا بە مێیینە دەکرێت لە پێش ھەشتاکانی سەدەی رابردوو نەبوو، بەڵام دوای پەیدابوونی ئیسلامی سیاسی گێچەڵ بە ھەموو جۆرەکانییەوە پەیدابوو و پەرەی سەند، گێچەڵ و تیرۆر لە ھەرێمی کوردستان لە بێئاگایی ئێمەوە سەریھەڵدا و، باش سەرنجمان نەدابووێ و نەماندەزانی ترسناکی گوتاری ئایینی ھەندێک کەسانی دابڕاو لە سەردەم دەمانگەیێننە ئەوەی ئێستا، ئەو گوتارەیە کە جارێکی دیكە مەھاباد قەرەداخیی مردوو وەک کەسایەتییەکی مرۆڤی مەعنەوی تیرۆر کرد... ئەمانە بوون سەدان گەنجی ئەو کوردستانەیان بە تێگەیشتنێکی ھەڵەوە فڕێدایە ناو کۆمەڵگە.

ئەگەر تیرۆری راستەوخۆی بینراو، خۆی لەو گرووپ و کەسانە ببینێتەوە، کە چەکیان بەدەستەوەیە و کرداری تووندوتیژی و کوشتن دژی بێتاوانان ئەنجام دەدەن، ئەم تیرۆرە دەتوانین بە ئامرازی خۆی بەرانبەری بجەنگین، لەبەرانبەردا تیرۆرێکی شەرعی ناڕاستەوخۆ ھەیە، ئەویش تیرۆری بە قانوونکراو، خەتای ئێمە بوو لێگەڕاین ئەم تیرۆرە لەنێوانماندا گەشە بکات تاوەكو توانی بگاتە عەقڵی کورد و، سەرئەنجام بووە مایەی گۆڕانکاری لە ھۆشیاریان و، وایلێکردوون ئەوەی دیكە بە ھەموو رەنگەکانییەوە رەتبکاتەوە، لەوانە تیرۆرکردنی مەعنەوی کە پیادەی دەکەن و دەرکردنی فەتوای بێسەروبەر، ئەدی ئەمە تیرۆری بە یاساکراو نییە تۆ بێیت و ھیچ نرخێک بۆ مێینە نەھێڵیتەوە و رووناکی زیندە بە چاڵ بکەیت؟


*ئەو ناونیشانەم لە کورتە رۆمانێکی جۆرج ئەمادۆ وەرگرتووە.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×