نەوت، لەسامانی گەلێكی چەوساوە، بۆ سامانی كۆمپانیاكان

سەرتیپ جەوهەر
  2026-08-07   

دوای 35 ساڵ، ببینن هەرێمی كوردستان پەرلەمانی نییە، حكومەتی ماوە بەسەرچووە، هێزێكی پێشمەرگەی یەكگرتووی نییە، دامەزراوەكانی ماوەیان بەسەرچووەو هیچ پێناس و ناونیشانێكی نییە.

ناوچەدابڕاوەكانی لەدەستداوەو خەڵكی ئەو ناوچانە كە قوربانییەكی ئێجگار زۆریان لەپێناو نیشتیمان داوە، نەك خۆزگەناخوازن بگەڕێنەوە، بگرە شوكرانەدەكەن لەژێر حوكمڕانی هەرێم نین! چونكە ئێستا ئەوانیش لەكولەمەرگی دابوون! لەباتی ئەوان خۆزگە بەژیانی هەرێم بخوازن، ئێستا خەڵكی هەرێم خۆزگە بەژیان لە ناوچە دابڕێنراوەكان دەخوازن. چونكە دەبێت لیتری بەنزین بە دوو هەزار بكڕن، نەوت بە 250 هەزار بكڕن، غاز بە20 هەزار بكڕن، كارەباو ئاو گران بكڕن، بچنە هەر فەرمانگەیەكی حكومەت لەدەرەوەی یاسا كۆشێك پارە بدەنە حكومەت..تد.

لەهەمووی خراپتر، ئەم هەرێمە، كە رۆژانێك بوو حوكمڕانانی بەنەوت و گازەكەی دەیانخوڕی، ئێستا ئەویشی وەك پێویست لەدەستنەماوە. واتە نەوت و گازەكەی دراوە بەكۆمپانیاكان و ئێستا لەئیرادەی حكومەتی هەرێمدا نەماوە. ئەمڕۆ دانە گاز بەرەسمیی و بەبێ‌ گەڕانەوە بۆ حكومەتی هەرێم دەستیكرد بەفرۆشتنی گاز بەحكومەتی عیراق. وەزارەتی سامانە سروشتییەكانیش بەیاننامەیەكی شەرمنانەو شەرمەزارانەی دەركردووە، بێ‌ ئیرادەیی خۆی بەیان دەكات و تەنها گلەیی دەكات بێ ئەوەی هیچی پێبكرێت. ئێستا لەباتی حكومەتی هەرێم كۆمپانیاكان گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا دەكەن.

سەد مخابن، ئەو نەوتەی دەبوو ببێتە سەرچاوەی هێزو ژیاندنی هەرێم و دابینكردنی موچەو بژێوی خەڵك، ئێستا كۆمپانیاكان داهاتەكەی دەبەن، سەرباری رادەستكردنی نەوتیش، كەچی بەغدا هێشتا موچەكە بەسەرگرانییەوە دەنێرێت. ئەمە لەكاتێكدا نەوت و گاز سامانێكی ستراتیژیی نەوەكانی داهاتووی كوردستانە، كەچی حوكمڕانان كردیانە قوربانیی كۆشك و تەلارو مانەوەی خۆیان، هەڕاج و شاباشیانكرد. لەباتی ئەم قەوارەیە بەهێزبكات، نەوتەكەیان كردە تەوقێك، هەرێم و خەڵكی كوردستانیان پێ‌ كردە دیلی كۆمپانیاكان! وڵاتێكیش سەرخان و ژێرخانی وێران بێت و خاوەنی سامانی سەرزەوی و ژێرزەویەكەی نەبێت، تازە سەربەخۆییەكەی بۆچییە؟

بەپێی ئەو دیمەنەی ئێستا دەیبینین، ئەم هەرێمەی ئێمە كە خەونمان بەئایندەكەیەوە دەبینی، لەباتی سەربەخۆبوون و گەیشتن بەكەناری ئارام و ئاوەدانیی، كەچی نەك ئێستای بەڵكو ئایندەشی تاریك و وێرانكراوە. حوكمڕان و شۆڕشگێڕەكانی دوێنێی سەرزەوی و ژێر زەویان لێ‌ هەڕاجكردووین، لەباتی ئاوەدانیی، هاتوینەتە سەر ساجی عەلی.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
بەفەرمی؛ یەکێتی دەرگای بەشداریی لە حکومەت داخست و پۆستەکانی چۆڵ کرد
مۆدێلی نوێی ئۆجەلان بۆ چوار پارچەی کوردستان؛ لە کەرکوکەوە تاوەکو شنگال و ڕۆژهەڵات
مه‌لا شڤان: به‌شداری كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانم نه‌كردایه‌ یه‌كێتی نیو ملیۆن دۆلاری پێده‌دام
لافاوەکەی هەولێر قوربانیی لێکەوتەوە؛ شۆفێرێکی خۆبەخش گیانی لەدەستدا و منداڵێکی 5 ساڵانیش بێسەروشوێنە
عێراق: توركیا ده‌ستده‌كات به‌ راده‌ستكردنه‌وه‌ی قۆناغ به‌ قۆناغی سه‌ربازگه‌ی باشیك
نهێنییەکانی پشت شکستی حووسییەکان لە کۆنترۆڵکردنی تەعز؛ شاخەکان و ستراتیژیی سەربازی چۆن هاوکێشەکەیان گۆڕی؟
گرژییەکانی سەر پرسی چەک لە عێراق قووڵتر دەبنەوە؛ سەرۆکوەزیران هۆشداریی توند دەداتە گرووپە چەکدارەکان
لە سبەینێوە "هاوینە بچووک" ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات؛ هۆشدارییەکی بەپەلە دەدرێتە جووتیاران
نێچیرڤان بارزانی و شاندێكی ئێران تاوتوێی "هاریکاریی ئەمنی" ده‌كه‌ن
گادی ئایزنکۆت؛ ئەو ژەنەراڵە بێدەنگەی بە پشتیوانیی عەرەبەکان کۆتایی بە سەردەمی نەتەنیاهوو دەهێنێت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×